970
订阅者
无数据24 小时
+707 天
+7030 天
帖子存档
970
گزنگێکی ساوا وتی:
تۆ نیشتمان!
من نازانم ئەڵێن ڕۆژێک بووە جوان بووی
پڕ بووی لە شەوبۆی گەنجێتی و ورشەورشی
خەوی بەفر و پڕ بووی لە ئاوازی سپی و باڵی
پرشنگ بۆ هەڵفڕین.
ئەڵێن ئەو ڕۆژە تۆ لەگەڵ ئازادیدا،
قۆڵ له قۆڵدا بە زریوە و بریسکەوە،
هاتوونە ناو حەوشەی شەوی زیندانەکان
لەم شارەوە، کەس نەماوە ماچی دەست و
ماچی قاچ و خاک و خۆڵی ژێر پێڵاوی ئێوە نەکا!
نەونەمام و پیرەدار و پیرە بەرد و
گوڵی باخچە و سنەوبەر و نۆتەی مۆسیقا و
پەردەی شانۆ و قافییەی شیعر و شەپقەی
چیرۆک و دەسەسڕی سەرچۆپی و
چوارچێوەی تابلۆ و زەردەخەنەی پەیکەرەکان و
پەپوولە و مێروولە و گۆچانی پیرەمێردەکان و
سەرپۆشی پیرێژنەکان و فڕفڕۆکەی منداڵان و
بووکە شووشەکان و شمشاڵەکانی شاخ و
گیتارەکانی شەقام و پرچی کچەکانی زانکۆ و
بۆنی خۆشی گەڕەکەکان و بەشێک مردووی سەر
قەبرانیش لەگەڵیاندا و لە پێشەوە
ڕەفێق حیلمی و بێکەس و لە هەڵەبجەوە
مەولەوی و لە خاک و خۆڵەوە نالی و
هەموو هاتوون بە پیرتەوە.
تۆ و ڕاپەڕینیان هەڵکێشاوە لە گوڵا و
بۆ شەویش لە دڵیاندا دابەزیون و
تا چەند ڕۆژێ هەر لەو ماڵە ماونەتەوە.
من نازانم وەکوو ئەڵێن موستیلە و بازنی خەونەکان،
ئەوەندە زۆر بوون کچێ نەماوە،
ژنێ نەماوە نەیانکردبێتە دەست و پەنجەیان،
هیواکان ئەوەندە جوان بوون،
ماڵ نەماوە بە تەنیشت گوڵەباخەکانەوە نەیانڕوێنن.
من نازانم ئەڵێن تۆ لەو دەمەدا،
ئەم پیاوە گرژومۆنەی ئەمڕۆ نەبووی،
عاشقان خۆزگەیان بووە لە ناو پارکی
ئازادیدا وێنەیەکت لەگەڵ بگرن.
یان دەستێک بکەنە ملت و ماچت بکەن.
تۆ ئەو ڕۆژانە لە شەبەقەوە تا بوولێڵ
لە ژێر چادری ئاوارەکانی کەرکوکدا
بوویت و ئەچوویتە ناو کۆڵانی خەمەکانیانەوە و
لە بەر دەرگا لەگەڵیاندا دائەنیشتی و
گۆرانیت بۆ ئەوتن و بە سبەینێت ئەناساندن.
ئەی نیشتمان!
وەکوو ئەڵێن تۆ ئەو سەردەمە ئەم پیاوە
ناشیرینەی ئەمڕۆ نەبووی،
ئا ئەم باخچە پاسفندەیە و ئەم ئەلبوومە زشتە نەبووی،
تۆ ئێستا منداڵەکان لێت ئەترسن،
ژنەکان کە ئەتبینن دەرگای ماڵەکانیان دائەخەن.
ئەگەر وا بڕۆا تۆ ڕۆژێک بە تەنیا ئەمریت و
لەگەڵ دارە مەیتەکەتدا هەر ئەو قاچاخچی و
دزانە ئەڕۆن کە خۆت کردنت بە میر و سەردار!...
-شێرکۆ بێکەس
970
ھۆ شارنشینی چاو گەڵا
سا ھۆ گەڕیدەکەی شاران
چی جوانتره
له "دیمەنی پرچ و چاو و ھەنیەی كچێکی بەر باران"؟!...
-بەکر عەلی
970
01:35 | Ezman şîn e ,diny’a min tarî!
Rûyê’m bi ken e, dilê’m bi girî!
Dem bihurî, dinya guherî
Ez di cî de mam...
Xwezî tû’j xwe’r dilşa bûyî, lê ez poşman im
Nizanim li ku me,
Bê Zeman û Bê Ziman im!
Li dûr jî li welat jî ez bîyan im
Stran stran
naliyam dîsa
bi êşa xwe ve mam..
970
وەرەوە
وەرەوە با بەجووت بڕۆین
خۆرنشینە و شەقامی چۆڵ
خەمێکی زەردی کشاوە
چاوەڕێی پیاسەی ئێمەیە؛
من ئەمەوێ
تۆ شاژنی ئەرخەوانیی خۆرنشین بی و
منیش وشەی گڕ تێ بەربووی
ئەم دیدارە..
-بێکەس
970
بیستوومە بەهەشتێ هەیە حۆری تێدا
ڕووباری شەڕابی پاکی دەڕوا پێدا
من لێرە مەی و یارێ پەیاکەم چ دەبێ؟
دەسکەوتەکە هەر یەکن بە هەر دووک ڕێدا!
هەژار
