225
订阅者
-124 小时
+347 天
+2930 天
帖子存档
225
بەقووربانی تاڵە تاڵەی برژانگە کانیشوو ئەبمم
بەقووربانی خەمی ناو چاوە کانیشوو ئەبم
بەقووربانی جلە کارە کانیشوو ئەبم کە چەنێ زەحمەتوو پێ کێشاون
بەقووربانی فەرمانی ئەو ماشینیشە ئەبم کە بە دەسە هیلاکە کانی تۆ گێڕاوە
بەقووربانی هەر هەناسەیێکیشوو ئەبم کە بە هەزاران خۆزگەو حەسرەت کێشاوتە
بەقووربانی خەتی ناوچاوە کانیشوو ئەبم کە ئەم دنیا دڵ ڕەقە دانە دانە پێیان ئیزافە ئەکا
بەقووربانی هیلاکی قاچەکانی شوو ئەبم کە بۆ پەیا کردنی تیکەیێک نانی حەڵاڵ چەنێ عەزێت بووە
بەقووربانی سکە برسیە کەت لەبەرگەرما و سەرمای ناو جادەیا ئەبم
بەقووربانی ئەو دڵتە ئەبم کە وەکوو مناڵی ساوا پاکە
بەقووربانوو ئەبم کە هەموو ئەم بێ وەفایی و سەختیانە بەبۆن ئێمە ئەیکێشی
باوە تا بەیانی بنووسم نووسینم کۆتایی نایێت و ناتوانم تۆزێک لەو کارانە تۆ کردووتە بۆم جوبرانی کەمۆ سەرووگیانم ئەیەم بۆ هەناسەیێکی تۆ دەردووبەڵات بێ بۆ گیانم یاڕەببی پێشمەرگوو بم.
225
ژینا…
تۆ چوویت، بەڵام دڵمان لەگەڵ ناوت ماوە.
خوێنت بوو بە فرمێسکی دایک،
بوو بە هاواری کورد،
بوو بە دەنگی «ژن، ژیان، ئازادی».
کچە کوردەکە، یادت نەمر؛ تۆ هەر لە دڵماندا زیندوویت. 🕊️
225
ئەو ڕۆژانەی
پێمان وابوو هەرگیز کۆتایی نایەن
ئێستا بوونەتە
ئەو یادەوەرییەی
کە دڵمان
بۆیان دەگرێت…
