225
订阅者
无数据24 小时
+57 天
+1730 天
帖子存档
225
ماندووم.! ماندووم، ئەزانی چۆن؟ ماندووم وەک هەناسەی سواری ئەو چڵانەی کە "با" لە کەناری چەمدا سەریان ئەکا بەناو ئاودا و دەریان دێنێ و دیسانەوە ئەیانکاتەوە بە ئاودا. #شێرکۆ_بێکەس
225
ئەی ئەو کەسەی دەتپەرستم و لێم ونی
تۆ خودا نی تۆ خۆشەویستی منی
لە ئاسمان نی تا وێت ڕانەگا دەستم
لە قاف نی کاڵەی ئاسنت بۆ هەڵبەستم
تۆی لە من ون کرد و منی لە تۆ دوور
ئەو بستۆکەی دوژمن ناوی نا سنوور:))
هێمن
225
شەو بە یادی تۆ ئەڕێژم تا سەحەر ئەسرینەکەم بۆ هەواڵێکت نەپرسی! یارە دڵ سەنگینەکەم هەمدەمی ڕۆژم موتاڵای مەکتەبەی ڕووتە لەگەڵ داخی چەند ساڵەی ڕەقیبی ناکەس و بەدبینەکەم سا فیداتم زەمزەمەی بازاڕی عەشقی بێ دڵان با نەشێوێ بۆ حەسوودی دڵ بە بوغز و کینەکەم... #فەنایی
225
خاکی وڵاتان زێڕیش بێ ناگاتە ئەم کوردستانە! خاکی ئێرە؛ تێکەڵ بە گیانی بە نرخی باوک و باپیرانی پێشوو و خوێنی سووری شەهیدانە!🕊
225
گوتم ؛ دەردی ئەوینت دڵ تەزێنە
گوتی ؛ ئەو دەردە بۆ شێعرت هەوێنە
•گوتم ؛ ڕێژنەی قژت سایەی سەرم بێ
گوتی ؛ ئەو سێبەرە ،عیللەت پەڕێنە
•گوتم ؛ چاوی لە بەر هەڵنایە هەنیەت
گوتی ؛ جەزبەی هەیە،چاو هەڵمەهێنە
•گوتم ؛ تیری موژەت عاشق دەپێکێ
گوتی ؛ ئەو تیرە هەر عاشق بە خوێنە...
