225
订阅者
无数据24 小时
+57 天
+1730 天
帖子存档
225
جوانی کچێک بە خەیاڵەکانیەتی بە باوەڕ بەخۆ بوونیەتی بە ماندوو نەبوونی تیکۆشانیەتی بۆ ئازادی فڕین بۆ خەیاڵەکانیەتی بە کردەوەی جوان و دڵ پاکیەتی جوانی کچ بەخۆیتی بە بەهێز بینینی خۆی لە ناو ئاوێنه 🌚🌱
225
ڕۆڵە نامووست وەک خزمەکانت نەفرۆشی بە پووڵ دەستم دامانت، شەرەف گەوهەرە قیمەتی نایە، دەویت ڕووڕەشی هەردوو دنیایە، ئەوکەسە پیاوە بۆ خاک و ئاوی ڕۆح دانێ و بە چاک بمێنێ ناوی، نەتبیستووە واتەی زانای سەرزەمین مەردانە مردن نەک حیزانە ژین.) #هەژار
225
قڕمان دەکەن؟
قوڕتان بەسەر
دوای مردنیش لێناگەڕێن نیشتمانمان بکەن بە ماڵ،
لێناگەڕین گۆشتمان بخۆن وەک قەل و داڵ،
شایی بکەن دەیکەین بە شین،
پرسە دانێن کاستان دەکەین بە پێکەنین،
دەبینە لەکەی زمان و تانەی سەر چاو،
دەبینە مووی ناو خۆراک و خڵتەی ناو ئاو،
تا چرای ئێمە نەسووتێ،
ئێوە هەرگیز ڕووناکی نابینن بەچاوی خۆتان..؛!🤌🤘
عەبدوڵڵا_پەشێو
225
لەسەر کام سازی دێمە سەر سازت پڕبە دڵی خۆم ئەکێشم نازت نازارێ وەک تۆ ئەگەر دەس کەوێ مەحاڵە ئیتر خەوم لێ کەوێ شەو ڕۆژ بۆیە ئەکەم موناجات هەتا خوا گوڵێ وەکوو تۆم پێ بات دۆسێکم گەرەک بۆ دۆستایەتی لە ماڵم دوورخا دوژمنایەتی
225
ئەو بەشەی چیرۆکەکەت کە کەس ئاگاداری نییە،بە باشترین شێوە خەریکە فێری ژیانت ئەکا.
فەرهاد پیرباڵ.
