225
订阅者
无数据24 小时
+57 天
+1730 天
帖子存档
225
فەرموون سنه لە سێدارە بدەن
مەهاباد سەر بڕن
دە فەرموون مەهێڵن مناڵانی ئيمه لە دایک بن
دە فەرموون مەهێڵن باران ببارێ و مەهێڵن گیا سەوز بێ و نەهێڵن زەوی بژی
دە پێم بڵێن لەم ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژئاوا لەسەرەوە بۆ خوارەوەی ئەم وڵاتانه
لە کۆنەوە تا ئیسە سێدارەکان چیان لە ئێمەدا کوشت؟
توانیان چی لە هاواری شۆڕش و ئازادیمان کەم بکەنەوە؟
سێدارەکان توانیان چاو بترسێنن؟ توانیان دەریاچەی وان و ورمێ بێ دەنگ بکەن؟
توانیان چۆک بە پیرەمەگروون دا بدەن؟
ئەوەی تا ئێستا سێدارەکان کردویانه هەمیشە پێچەوانەکەی هاتوونە دی
کاروانمان درێژتر بوەتەوە، دەنگمان زوڵاڵ تر و ئاپوڕەمان چڕ و پڕ و گەورەتر.
شێرکۆ بێکەس
225
ئەگەر ئەمڕۆ دواهەمین ڕۆژی دنیا بێ من پێم خۆشە لە تەنشتت پیاڵەیێک چا بخۆمەوە سەر لە سەر شانت دەست لە نێو دەستت چاو لە چاوم ببڕی شێعری خاتوونەکەمی پەشێوم بۆ بخوێنی و بە هەبوونت کامێرای دەستی مەرگەوەڕ لەبیر بکەم…
225
وڕ و کاس و سەرگەردان نیم
دەستەمۆی ئەشکی گریان نیم
هەرچەن بە ئازار تەزیوم
سەربزێو بووم ، نەبەزیوم✌️
