𝐀𝐑
前往频道在 Telegram
𝟎𝟓/𝟎𝟓/𝟎𝟓
显示更多未指定国家未指定类别
454
订阅者
+124 小时
-297 天
+1830 天
帖子存档
454
Repost from N/a
دڵ تەنگم و ھیچ شتێک باش ناڕوات، ئەسڵەن ھیچ شتێک ناڕوات..! پاڵکەوتوم تەماشاکردنی سەقفەکە چاوەکانمی خوێناوی کردوە، چرکەی کاتژمێری ژورەکەم وەک فیشەک دێتە سەرم و دێ و دەڕوا دێ و دەڕوا و ھەرگیز ناڕوات، ماندوو بووم لەوەی ھەمیشە ھەبم ماندوو بووم لەوەی جارێکیش نەبن، ژیانی من ھیچ ڕۆژێکی سەرنج ڕاکێش و دڵ خۆشکەری بەخۆیەوە نەدیوە چی بکەم؟ دڵم تەنگە بەقەت جوانی ھەورەکانی ئێوارەی لە دەست چوونی، لە دەست چوونی خۆم و خۆشیەکانی خۆم.. کێ بوو گوتی تۆ شاخی و ھەرگیز ناڕوخێی و ناکەوی؟ وەرە ئێستا سینەم شەق بکە، ببینە چ ئاگرێک لە ناخم دا ھەیە، بزانە ئەو ئاگرەی ناخی من شاخ و دەشت و دونیا و جەھەنمیش ناسوتێنێ! ئەم ڕۆژانە و ڕۆژانی پێشوو، ڕۆژەکانی دواتریش بۆ من باش نابن، ناڕۆن پێیان شەلە و دەستیان کورتە، کوێرن ڕێگا نازانن چی بکەم دڵ تەنگم.
