ch
Feedback

不要被骗子欺骗!Telemetrio 会找到并标记这些频道 👉 如果想查看标记,请订阅

{ڕێـگـاے ئیـمـــان}

{ڕێـگـاے ئیـمـــان}

前往频道在 Telegram

🎁 https://ttt.tg/@regaey_eman/gift . جۆین بن باشترین کەناڵ دڵنیابن پەشیمان نابدنەوە بارک اللە فیک🥹🫶🤭 2026\9\3

显示更多
未指定国家未指定类别
237
订阅者
无数据24 小时
+57 天
+630 天
帖子存档
عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «مَنْ اسْتَطَاعَ أَنْ يَمُوتَ بِالْمَدِينَةِ فَلْيَمُتْ بِهَا، فَإِنِّي أَشْفَعُ لِمَنْ يَمُوتُ بِهَا»
پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: «هەرکەسێک لە ئێوە دەتوانێت لە مەدینە بمرێت، با لەوێ بمرێت؛ چونکە بەڕاستی من شەفاعەت دەکەم بۆ هەرکەسێک کە لەوێ بمرێت».

قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ الْمَرْءُ مَعَ مَنْ أَحَبَّ مرۆڤ له قيامه ت دا لەگەڵ ئەو كەسه كۆدەكرێتەوەو حەشر دەكرێت كەله دونيادا
قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ الْمَرْءُ مَعَ مَنْ أَحَبَّ مرۆڤ له قيامه ت دا لەگەڵ ئەو كەسه كۆدەكرێتەوەو حەشر دەكرێت كەله دونيادا خۆشى ويستووه🩷

🌸🤍 بۆنخۆشی؛ جوانییەکی خۆش بۆنخۆشکردنەوە و پاکوخاوێنی لە جوانییەکانی ژیانی موسڵمانە. 🌿✨ پێغەمبەر ﷺ خۆشی بە بۆنخۆشی هەبوو و
🌸🤍 بۆنخۆشی؛ جوانییەکی خۆش بۆنخۆشکردنەوە و پاکوخاوێنی لە جوانییەکانی ژیانی موسڵمانە. 🌿✨ پێغەمبەر ﷺ خۆشی بە بۆنخۆشی هەبوو و بۆنخۆشی بەکارهێناوە. 🌷 بۆنخۆشی تەنها بۆ جوانکردنی بۆن نییە؛ دەتوانێت نیشانەی پاکیزەیی، ڕێکخستن و گرنگیدان بە خۆ و دەوروبەر بێت. 🤍 پاکیزەیی و بۆنخۆشی، جوانییەکە کە کەسێکی تر بەبێ قسە هەستی پێ دەکات. 🌸📿

لا اله إلا الله محمد رسول الله کچانی سوننەت و ڕەوشت، وەک مۆمێکی سپین لە تاریکاییەکانی ژیاندا؛ ئەوان بە حەیا و شکۆمەندیی خۆیانەوە دەدرەوشێنەوە و ماڵ و کۆمەڵگە بە نووری خۆیان ڕۆشن دەکەنەوە. https://t.me/Albnt_sunah

چی وا لە کەسێک دەکات ئاواتی شتێک بخوازێت کە خودا لێی شاردووەتەوە
میقدادی کوڕی ئەسوەد (کە هاوەڵێکی پایەبەرزی پێغەمبەر بوو ﷺ) دادەنیشێت. پیاوەکە بە حەسرەت و ئاواتەوە سەیری میقداد دەکات و دەڵێت: «خۆزگە بەم دوو چاوەی کە پێغەمبەری خودای ﷺ بینیوە! بەڕاستی حەزمان دەکرد ئێمەش لەو سەردەمەدا بووینایە و ئامادەی ئەو ڕۆژانە بووینایە.» کاتێک میقداد ئەم قسانە دەبیستێت، زۆر تووڕە دەبێت. پیاوەکانی دەوروبەری سەریان سوڕدەمێنێت کە بۆچی لەسەر قسەیەکی ئاوا خێر و جوان تووڕە بوو! بەڵام میقداد ڕووی دەکاتە کابرای ئاواتەخواز و پێی دەڵێت: «چی وا لە کەسێک دەکات ئاواتی شتێک بخوازێت کە خودا لێی شاردووەتەوە؟ کەس نازانێت ئەگەر لەو سەردەمەدا ئامادە بووایە، حاڵی چۆن دەبوو؟ بە خودا سوێند، لە سەردەمی پێغەمبەردا ﷺ کەسانێکی زۆر ئامادە بوون کە خودا بەسەرەوخواری خستنیە ناو دۆزەخەوە، چونکە پەیامی پێغەمبەریان بە درۆ زانی و باوەڕیان پێ نەهێنا.» پاشان میقداد بەردەوام دەبێت و دەڵێت: «ئێستا بۆچی سوپاسی خودا ناکەن کە لە کاتێکدا ئێوەی هێناوەتە دنیاوە کە خودای گەورەی خۆتان بەڕاستی دەناسن و باوەڕتان بە پێغەمبەرەکەتان هەیە؟ خودا ئەو تاقیکردنەوە و ناڕەحەتییە سەختەی لەسەر ئێوە لابردووە و داویەتی بەسەر کەسانی پێش ئێوەدا. بە خودا سوێند، پێغەمبەر ﷺ لە ناهەموارترین، سەخترین و نامۆترین کاتدا نێردرا، لە سەردەمێکدا کە خەڵکی دەماری نەفامی کوێری کردبوون و دەیانزانی هیچ ئاینێک لە بتپەرستی چاکتر نییە!» میقداد لە درێژەی گێڕانەوەکەیدا باسی کاریگەریی قورسی ئەم پەیامە لەسەر خێزانەکان دەکات و دەڵێت: «کاتێک پێغەمبەر ﷺ بەو پەیامە ڕاست و پڕ لە دادپەروەرییەوە هات، جیاکاری و دابەشبوونێکی گەورە کەوتە نێوان دڵەکانەوە؛ بەجۆرێک کە باوک و کوڕ یان دوو برا لێک جیا دەبوونەوە. مرۆڤی باوەڕدار کاتێک خودا دڵی ڕوون دەکردەوە و باوەڕی دەهێنا، بە چاوی خۆی دەینی باوک، کوڕ یان براکەی بێباوەڕن. ئەو دڵنیا بوو لەوەی ئەگەر ئەوان بەو شێوەیە بمرن، ڕاستەوخۆ دەچنە ناو ئاگری دۆزەخەوە. ئەمەش ناخۆشترین و بەئازارترین شت بوو بۆ باوەڕدارەکە، چونکە دەیزانی خۆشەویستەکەی بەرەو دۆزەخ دەچێت. لەبەر ئەم خەمە گەورەیە، باوەڕداران هەمیشە بە کوڵ دوعایان بۆ خێزانەکانیان دەکرد کە خودا ڕێنموونیان بکات، وەک ئەو دوعایەی کە خودای گەورە لە قورئاندا بۆمانی گێڕاوەتەوە و دەفەرموێت: ﴿رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا﴾؛ واتە: پەروەردگارا، هاوسەران و منداڵ و نەوەکانمان لێ بکە بە مایەی ڕووناکی چاو و دڵخۆشی، و بمانکە بە پێشەوا و ڕێ نیشاندەری کەسانی لەخواترس و موسڵمان.»

-2147483648_-216237.webp1.58 KB

یەکێ لە پیاو چاکان فەرموویەتی: مردن لام ئاسانترە لەوەی یەکێ ڕووخساری خێزانم ببینێ..
یەکێ لە پیاو چاکان فەرموویەتی: مردن لام ئاسانترە لەوەی یەکێ ڕووخساری خێزانم ببینێ..

🌿🤍 لەوانەیە شتێکتان پێ ناخۆش بێت... 📖 خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَعَسَىٰ أَن تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ وَعَسَىٰ أَن تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَّكُمْ ۗ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ﴾ [البقرة: 216] 🤍 واتە: لەوانەیە شتێکتان پێ ناخۆش بێت و خێری تێدا بێت بۆتان، و لەوانەیە شتێکتان خۆش بوێت و خراپە بۆتان. خوا دەزانێت و ئێوە نازانن. 🌸 کاتێک شتێک بە دڵمان نییە، هەمیشە واتای ئەوە نییە کە خراپە؛ لەوانەیە خوای گەورە خێرێکی شاراوەی تێدا دانابێت. دڵت ئارام بکە و پشت بە خوا ببەستە. 🤲🏻🤍

أبو بڪر بن عيَّاش 'رحمه اللّٰه 'دەفەرموێت: ڪەسێڪتان درهەمێڪ ون بڪات تەواوی ئەو ڕۆژە بەدوای دەگەڕێت و دەڵێت درهەمەڪەم ڕۆشت!! ب
أبو بڪر بن عيَّاش 'رحمه اللّٰه 'دەفەرموێت: ڪەسێڪتان درهەمێڪ ون بڪات تەواوی ئەو ڕۆژە بەدوای دەگەڕێت و دەڵێت درهەمەڪەم ڕۆشت!! بەڵام ناڵێت: ڕۆژەڪەم ڕۆشت و هیچم تێدا نەڪرد ◆حلية الأولياء _٣٠٣/٨.

🌿🤍 سەڵاوات؛ خۆشترین یادکردنەوە سەڵاوات لەسەر پێغەمبەرمان ﷺ، وشەیەکی کورتە؛ بەڵام پاداشتی گەورەی هەیە. 🤍📿 📖 خوای گەورە دە
🌿🤍 سەڵاوات؛ خۆشترین یادکردنەوە سەڵاوات لەسەر پێغەمبەرمان ﷺ، وشەیەکی کورتە؛ بەڵام پاداشتی گەورەی هەیە. 🤍📿 📖 خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا﴾ [الأحزاب: 56] 🤍 پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: «مَنْ صَلَّى عَلَيَّ وَاحِدَةً صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ بِهَا عَشْرًا» واتە: هەر کەسێک جارێک سەڵاواتم لەسەر بنێرێت، خوا بەهۆی ئەوەوە دە جار لێی دەڕوانێتەوە. 🌸 📿 اللهم صلِّ وسلم على نبينا محمد ﷺ ✨ ئەمشەو با زمانمان بە سەڵاوات جوان بکەین. 🤍🌿

فەزڵ و گەورەیی خوێندنی ئایەتـی ڪورسی دوای نوێژە فەڕزەکـان وە لەڪاتی نوستن ; پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: هەر ڪەسێڪ ئایەتە ڪورسی
فەزڵ و گەورەیی خوێندنی ئایەتـی ڪورسی دوای نوێژە فەڕزەکـان وە لەڪاتی نوستن ; پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: هەر ڪەسێڪ ئایەتە ڪورسی بخوێنێت لە دوای هەموو نوێژە فەڕزەڪان,ئەوا هیچ شتێڪ ڕێگری لێناڪات لـە چونە بەهەشت تەنها مـردن نەبێت.
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: ئەگەر چویە سەر جێگاڪەت ئەوا ئایەتە ڪورسی بخوێنە ,ئەوا بەردەوام لە لایەن خوای گەورەوە پارێزراو دەبیت,وە شەیتان نزیڪت ناکەوێتەوە تاوەڪو بەیانی. ۝٢٤٤اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ۚ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۗ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۚ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ ۚ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ۖ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا ۚ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ۝٢٥٥.

( إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ زَيَّنَّا لَهُمۡ أَعۡمَٰلَهُمۡ فَهُمۡ يَعۡمَهُونَ ) النَّمْل : ٤ بێگومان ئەوا
( إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ زَيَّنَّا لَهُمۡ أَعۡمَٰلَهُمۡ فَهُمۡ يَعۡمَهُونَ ) النَّمْل : ٤ بێگومان ئەوانەی باوەڕ به قیامەت ناهێنن، کارو کردەوه خراپەکانمان لەبەرچاو جوان کردوون، لەبەر ئەوه چاوی دڵیان کوێر بووه خراپی کردارەکانیان نابینن. @regaey_eman

🌸🤍 زەردەخەنەیەک؛ بەڵام کاریگەرییەکی گەورە هەندێک جار تەنها یەک زەردەخەنە دەتوانێت دڵێکی خەمگین شاد بکات. 😊🌿 پێغەمبەر ﷺ فە
🌸🤍 زەردەخەنەیەک؛ بەڵام کاریگەرییەکی گەورە هەندێک جار تەنها یەک زەردەخەنە دەتوانێت دڵێکی خەمگین شاد بکات. 😊🌿 پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: «تَبَسُّمُكَ فِي وَجْهِ أَخِيكَ لَكَ صَدَقَةٌ» 🤍 واتە: زەردەخەنەکردنت بە ڕووی براکەتدا بۆ تۆ سەدەقەیە. ✨ کە زەردەخەنە دەکەیت، تەنها ڕووخسارت ناگۆڕیت؛ لەوانەیە ڕۆژی کەسێکیش جوانتر بکەیت. 🌸

جـۆیـنـبـن ئـازیـزان کـەنـاڵــێــکـی پـڕ لـەمـیـهـرەبـانـیـە‌ انـشـاءالـلـە🥹😊💞 https://t.me/regay_eman98 جـۆیـنـبـن ئـەزیـزانـمـ🤍🌸

کاتێک تەمەڵی دەکەیت لە خوێندنەوە قورئان خوێندەوەی یەک لاپەڕە 5 هەزار چاکە خوێندنەوە تەواوی قورئان 3 ملیۆن چاکە.
کاتێک تەمەڵی دەکەیت لە خوێندنەوە قورئان خوێندەوەی یەک لاپەڕە 5 هەزار چاکە خوێندنەوە تەواوی قورئان 3 ملیۆن چاکە.

بەڕاستی ئێمە مرۆڤمان بەجوانترین شێوە درووست ڪــردووە🍃🧠🫀🫁
بەڕاستی ئێمە مرۆڤمان بەجوانترین شێوە درووست ڪــردووە🍃🧠🫀🫁

حَمِیدی کوڕی هِلاَل دەفەرمووێت: پیاوێکی لەگەڵ بوو ناوی ئەسوەدی کوڕی کەلسوم بوو بەڵام چاوی لە پێیەکانی زیاتر نەدەبینی؛ واتە هە
حَمِیدی کوڕی هِلاَل دەفەرمووێت: پیاوێکی لەگەڵ بوو ناوی ئەسوەدی کوڕی کەلسوم بوو بەڵام چاوی لە پێیەکانی زیاتر نەدەبینی؛ واتە هەرگیز سەری بەرز نەدەکردەوە. ڕۆژێک لە تەنیشت دیوارێکی نزمدا دەڕۆیشت لەودیوی دیوارەکە ژمارەیەک ئافرەت بوون و یەکێکیان خیمارەکەی لابردبوو, کاتێک ئەسوەدیان بینی ڕاچڵەکین و وتیان: هیچ نییە,ئەسوەدی کوڕی کەلسومە سەری بەرز ناکاتەوە بێ خەم بن. الزهد للإمام أحمد ~ ٢٥٦

🌿🤍 تەوبە؛ دەرگایەکە کە هەرگیز داخراو نییە هەرچەندە هەڵەمان کردبێت، نابێت لە ڕەحمەتی خوای گەورە ناومێد بین. بە دڵێکی ڕاستەقی
🌿🤍 تەوبە؛ دەرگایەکە کە هەرگیز داخراو نییە هەرچەندە هەڵەمان کردبێت، نابێت لە ڕەحمەتی خوای گەورە ناومێد بین. بە دڵێکی ڕاستەقینە بگەڕێینەوە بۆ لای خوا و داوای لێخۆشبوون بکەین. 🤲🏻 📖 خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا﴾ [الزمر: 53] 🤍 «بەڕاستی خوا هەموو گوناهەکان دەبەخشێت.» ✨ بڵێ: أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ 🤲🏻 🌸 ئەگەر هەڵەت کرد، مەڵێ کۆتایی هات؛ بڵێ: "پەروەردگارم، گەڕامەوە بۆ لات." دەرگای تەوبە هەمیشە کراوەیە. 🤍

ئـیـمامی الشعبي ئـەفـەرمووێـت نـازانـم نـیـووەیـی عیـلمـە جـامـع بـیـان العلم و فـصْلە چـەنـدە جـوانـە ئـەو ووشـانـە 1نـازانـ
ئـیـمامی الشعبي ئـەفـەرمووێـت نـازانـم نـیـووەیـی عیـلمـە جـامـع بـیـان العلم و فـصْلە چـەنـدە جـوانـە ئـەو ووشـانـە 1نـازانـم 2نـاتوانـم 3شـارەزانـم 4لـەیـە ڪێــڪی تـربــپـرسـە خـۆت بـەگـەورە مـەزانـە گـەورەتــریـن گـەورەیی خـۆ بـەبـچـووڪ دانـانـە نـەڪ خـۆ بـەبـچـوو ڪرد نــەوە!!
ٳبـن مـە ســعـود فــەرمـوویـەتـی ڪـەسـێـڪ ڪـەهـەرچـی لـێـی بـپـرسـن وەڵامی هـەبـێـت ئـەوە شـێـتە
جـامع بـیـا العلم وفصْلە
ئـەمـڕۆ جـاهـیـلتر ینـمان زۆرتیـن وەڵام ئـەدەیــنـەوە ئـێـمە لـە ڪوێ و ئـەوانـ لـەڪوێ💔