{ڕێـگـاے ئیـمـــان}
前往频道在 Telegram
🎁 https://ttt.tg/@regaey_eman/gift . جۆین بن باشترین کەناڵ دڵنیابن پەشیمان نابدنەوە بارک اللە فیک🥹🫶🤭 2026\9\3
显示更多未指定国家未指定类别
237
订阅者
无数据24 小时
+57 天
+630 天
帖子存档
🌙🤍 سەڵاوات و دوعا
زۆر کەس باس لەوە دەکەن کە لە کاتی دوعاکانیاندا، بە حەمد و ستایشی خوای گەورە و سەڵاوات لەسەر پێغەمبەر ﷺ دەستیان پێکردووە و دواتر دوعاکانیان بە فەزڵی خوای گەورە قبوڵ بووە. 🤲🏻
بۆیە پێش دوعاکانت حەمدی خوا بکە و سەڵاوات بنێرە، پاشان داواکارییەکانت لە خوای گەورە بکە. 🌿
📿 اللهم صلِّ وسلم على نبينا محمد ﷺ
🤲🏻 خوا دوعاکانی هەموومان قبوڵ بکات، ئەمین. 🤍
مانەوەی ئافرەت لە ماڵەوە باشترە لە دەرچوون ئەگەر بۆ مزگەوتیش بێت
عن ابن عمر - رضي الله تعالى عنه - قال: قال رسول الله - صلى الله عليه وسلم -: " لَا تمنعوا نِسَائِكُم الْمَسَاجِد ، وبيوتهن خير لَهُنَّ
واتە : عەبدوڵای كوڕی عومەر دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی : ڕێگری لە ئافرەتەكانتان مەكەن لە چوون بۆ مزگەوتەكان , وە ماڵەكانیان خێرترە بۆیان .
روونكردنەوە : خێر لەوەدایە و پاداشتی زیاترە كە ئافرەتان نەچنە مزگەوت بەڵكو لە ماڵەكانی خۆیان نوێژ بكەن باشترە وە دایكە عائیشە (خوای لێ ڕازی بێت) دەیفەرموو : ئەگەر پێغەمبەری (صلى الله عليه وسلم) بیزانیایە كە ئافرەتان دوای ئەو چی یان داهێناوە سوێند بە خوا رێگری چونە مزگەوتی لێ دەكردن.
🌿.
📖🤍 قورئان؛ ئارامیی دڵەکان
﴿أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ﴾
دڵت هەر چەند قورس بێت،
لەگەڵ قورئان نزیک ببەوە؛
چونکە قورئان پەیامی ڕەحەتی و ڕێنماییە. 🌿
🤲🏻 خوێندنەوەی قورئان بکە بە هاوڕێی ڕۆژانەت.
🪥🌿 فەزیلەتی سیواک
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
«لَوْلَا أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي، لَأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ مَعَ كُلِّ صَلَاةٍ»
📚 متفق عليه
🤍 واتە:
ئەگەر نەبووایە کە لەسەر ئوممەتەکەم سەخت بێت، فەرمانم دەکرد بە سیواککردن لەگەڵ هەر نوێژێکدا.
🌱 سیواک سوننەتێکی جوانی پێغەمبەر ﷺ ـە.
✨ با سوننەتەکانی پێغەمبەر ﷺ زیندوو بکەین.
#السواك 🪥
#سنة_النبي ﷺ 🤍
پێنج کاری گونجاو پێویستە لەکاتی گفتگۆکردندا بەوردی بتوانیت ڕەچاویانبکەیت ، ئەوانیش :١- دانایی لەگفتۆکردندا : ئەوەیە بزانیت کەی قسە بکەیت . ٢- ئەخلاق : ئەوەیە زۆر بەجوانی و تەواوی هەستتەکانتەوە گوێ لەو کەسە بگریت کە قسەدەکات . ٣- ئەدەب : ئەوەیە بەوریابیت ؛ ئەوکەسەی قسەکەدەکات لەکاتی قسەکردنیدا قسەکەی پێنەبڕیت . ٤- زیرەکی : ئەوەیە زوو تێبگەیت لە مەبەستی ئەوکەسەی کە قسەدەکات . ٥- ژیری لەکاتی گفتوگۆکردندا : ئەوەیە باوەڕ بە هەموو کەسێک نەکەیت کە قسەدەکات ، یان باوەڕ بەهەموو ئەوشتانە نەکەیت کەدەیانبیستیت . 🌱.
﴿إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ﴾💙
«تەنها ئەو کەسانە باوەڕدارانن کە کاتێک ناوی خوای گەورە دەهێنرێت، دڵەکانیان دەترسن بە خشوع دەبن...»
🌤️🤍 زیکری بەیانی
پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی:
«مَنْ قَالَ حِينَ يُصْبِحُ وَحِينَ يُمْسِي: سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ مِائَةَ مَرَّةٍ، لَمْ يَأْتِ أَحَدٌ يَوْمَ الْقِيَامَةِ بِأَفْضَلَ مِمَّا جَاءَ بِهِ، إِلَّا أَحَدٌ قَالَ مِثْلَ مَا قَالَ أَوْ زَادَ عَلَيْهِ»
📚 صحیح مسلم
🌿 واتە: هەر کەسێک بەیانی و ئێوارە «سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ» ١٠٠ جار بڵێت، لە ڕۆژی قیامەت کەسێک بە کاری باشتر لەوە نایەت، تەنها ئەو کەسە نەبێت کە هەمان ئەوەی وتووە یان زیاتر لەوی کردووە.
🤍 بەیانییەکەت بە زیکری خوا دەست پێ بکە. 🌿
ئافرەتی لە خوا ترس و ئاقل و تێگەشتوو ھەرگیز درۆ لەگەڵ پیاوەکەی ناکات بۆ بەدەست ھێنانی مەبەستێکی خۆی .
🌱.
🌙🤍 فەزیلەتی زیکر پێش خەوتن
قال الله تعالى:
﴿أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ﴾
[الرعد: ٢٨]
💙«ئاگاداربن! تەنها بە یادکردنی خوای گەورە دڵەکان ئارام دەبن.»
🌿 پێش ئەوەی بخەویت، دڵت بە زیکری خوای گەورە زیندوو بکە؛ چونکە زیکر هۆکاری ئارامی دڵە. 🤍
.
📌عەیب و ڪەم و ڪوڕی یەڪتری داپۆشن…پێغەمبەری خواﷺفەرموویەتی ( مَنْ سَتَرَ مُسْلِمًا سَتَرَهُ اللَّهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ) واتە:هەرڪەسێك عەيبى موسڵمانێك داپۆشێت له دونيادا، ئەوه خوای گەورە عەيبى ئەو ڪەسە دادەپۆشێت له ڕۆژی قيامەت.🤍 🥀🍂🕊️
🧕🥷
سهل ڪوڕی عبدالله التستري دەڵێت :
((نیە لە خەزێنەی اللە تعالی ـدا گەورەتر بێت لە تەوحید))
الحلية الأولیاء 10/196📚
خەوتنی پێش نیوەڕۆ یاخود دەمه و نیوەڕۆ (القيلولة):
ئەنەس ئەنەفەرموویێت: پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی:
(قيلوا، فإن الشياطين لا تقيل)
واتە: دەمه و نیوەڕۆ یاخود پێش نیوەڕۆ بخەون،
چونکە شەیتانەکان لەو کاتەش ناخەون.
[رواه الطبراني]📚✒️
ئەو کەسانە کێن کە مەلائیکەتەکان دوعاى خێریان بۆ دەکەن؟
١- ئەو کەسەى شەوان بە دەست نوێژەوە دەخەوێت .
٢- ئەو کەسەى لە ڕیزی یەکەمی نوێژى جەماعەت بێت.
٣- ئەو کەسەى دادەنشێت و چاوەڕوانی كاتی نوێژ بکات .
٤- ئەو کەسەى لە دواى نوێژى جەماعەت دادەنشێت بۆ خوێندنى زیکرەکان و یەکسەر هەڵناسێ.
٥- ئەو کەسەى ڕیزی نوێژی جەماعەت پڕ بکاتەوە و بەیەکتری بگەیەنێت.
٦- ئەو کەسەى نوێژی بەیانی و عەسر بە جەماعەت ئەنجام بدات.
٧- ئەو کەسەى صەڵاوات بدات لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ.
٨- ئەو کەسەى سەردانى نەخۆش بکات.
٩- ئەو کەسەى کە قسەی خێر بكات لەسەر نەخۆش یان لەسەر مردوو.
١٠- ئەو کەسەى خەڵك فێری كاری خێر و باش بكات.
١١- ئەو کەسەى بۆ برایەكی موسڵمانی بپاڕێتەوە لە پاشملە.
١٢- ئەو کەسەى سەردانى برایەکی بکات لەبەر خوا.
١٣- ئەو کەسەى ماڵ و سامان ببەخشێت لە پێناوی خوادا.
١٤- ئەو کەسەى بەڕۆژوو بێت و پارشێو بكات .
١٥- ئەو کەسەى تەوبە بكات و بگەڕێتەوە بۆ لای خواى گەورە.....
😊🫶
توحید چیە وە جۆرەکانی چین؟؟
توحید چیە =پەرستنی خودا بە تاکو تەنهای
التوحید الالوهیة..=
واتا دەبێت { نوێژ _ ڕۆژو _ حەج _ زەکات _ ترسانو خۆشەویستی تەنها بۆ خودا بێت
التوحید الربوبیة = واتا بەس خودا بەدیهێنەرو پەروەردگاری
ئەم جیهانەیە بونەوەر بەرێوە دەبات هەر خۆی سەرپەرشتی دەکات بەس خودا دەمرێنێ و دەژیەنێت بەس خودا رسقو رۆزی دەدات..
فی اسماء و الصفاء =
واتا چەسپاندنی ناو سیفاتەکانی خودا
بەبێ لێکچونو پەکخستنی بەبێ گۆرینی و ناو سیفاتەکانی
نمونە ~ خودا سیفەتی بینینی هەیە
نابێت بڵێی بینینی خودا وەک بینینی مرۆڤەکان وایە...*
بەهیوای سود 🤎
🫶🤍
قەتاده رحمه الله فەرموویەتی :
کاتێک بەندە ڕیایی دەکات پەروەردگار بە فرشتەکان دەفەرموێت : سەیری بەندەکەم بکەن گالتەم پێ دەکات !!
ذم الرياء للضراب / ٣٤📚✒️
فضیلی کوڕی عیاض رحمە اللە دەڵێ
سەیرکردنی ئیماندار بۆ ئیماندار ڕوناکی دەبەخشێ بە دڵ وە سەیر کردنی موبتەدیع کوێری دەهێنێ(بۆ دڵ)
الٳبانة_الصعری_١٨٥📔
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: هەموو منداڵێک بە موسڵمانی لە دایک دەبێ ، جا دوایی دایک و باوک (دەوروبەر) دەیکەنە جوولەکە ، یان نەصرانی ، یان ئاگرپەرست🖤.
