سێبەر؛
前往频道在 Telegram
🫐
显示更多未指定国家未指定类别
346
订阅者
+224 小时
+257 天
+6830 天
帖子存档
344
Repost from بەرزەفڕ
خۆزگە کان
ئەو وتی،
خۆزگە ئێستاش هەر وەک ڕۆژانی خۆشی،
دەنگی پێکەنینەکانمان تا حەوت تەبەقەی ئاسمان هەڵ فڕیبایێ،
ئەو کات منیش دانە بە دانەی خۆزگەکانمم لەخەو ئاگا کردەوە،
دەنکە دەنکە دەستم بە سەریانا هێنا و لاواندمنەوە،
خۆزگە کانی من پاک و بێ ئازار بوون،
بەڵام خۆزگە مابوونەوە،
بۆنم بە خۆزگەکانمەوە کرد،
بۆنی یەکەمیان وەک بۆنی هەتاوی سەر ڕوومەتی منداڵان بوو،
بۆنی خۆڵی تەڕی ئێوارانی شەقامەکانی منداڵی،
هەر دانە و لە ڕەنگێک، لە بۆنێک، لە ئاوازێک.
لە نێوان هەموو خۆزگەکانم،
خۆزگەیەک بوو کە بۆنی لە هەمووان خۆشتر بوو،
ئاوازی وەک لای لایەکانی منداڵی دایکم بوو،
ڕەنگیشی لە نێو جەوهەری چاوەکانم ڕووناکایی بوو...
من تەنانەت وەڵامم دایەوە:
خۆزگەکان زۆرن،
ئەم ویست بڵێم کە من زەریایەک لە خۆزگەکانمم،
بەڵام لە کوێ بوو گوێچکەیەک بۆ بیستنی خەیاڵەکان؟
لە کوێ بوو دەستێک بۆ سڕینەوەی فرمێسکەکان؟
لە کوێ بوو...؟
من و خۆزگەکانم و ئاواتە مردووەکان،
هەر وەک ئەو کاتانەی هەتاو و مانگەشەو ڕوو لە یەک ئەکەن،
ئێمەش لە ئامێزی تاریکی شەوگاری بێ کۆتایی خەم،
فرمێسکەکانمان هەڵ دەگرتەوە و زەریایێکی قووڵ و درێژ بەقەد هەموو ئاسمانەکان و زەوی مان ئەڕازانەدەوە...
کاتێک کە وتم هەست بە تەنیایی ئەکەم،
هەمووان قەڵەم یان گەشاندەوە و ڕۆڵەیەکی تاک و تەنیا لە کونجە ژوورێکی بێ دەنگ و ڕەنگ یان لەسەر تەختە ڕەشەکەی ژیان کێشایەوە.
بە داخەوە،
هیچ کەس تێ نەگەیشت،
تەنیایی من وەک نامۆیی کوردێکی نیشتمان پەروەر بوو،
کە لە وڵاتی غەریبان دەژیا و
مانی نەمان بوو.
بەرزەفڕ
@barzafrr_Narin
344
Repost from 『 EVÎN Û GOTIN 』
Dereng ma her tişt êdî ji bîr bû
Ciwanê ji te hez dikir êdî pîr bû
Bendewariyê emrê wî xilas kir
bixwe tenê zanî çawa derbas kir
#rojîn_rojhilat
344
Repost from N/a
زۆر جار مەوقیفەکە زۆر سادەیە
بەڵام رووی راستەقینەی زۆر کەست پێ نیشان ئەدات 🤗
@Neb_ras2026
