ئەو؛
前往频道在 Telegram
441
订阅者
+524 小时
+187 天
+8430 天
帖子存档
441
ئەتەوێ واردی خۆشترین ویسکاڵ بیت 🙈
https://t.me/dellneveshtah25?livestream=d92b14b0dcc3c42d63
وەرنە ئێرە زووووو 😍
441
ئەتەوێ واردی خۆشترین ویسکاڵ بیت 🙈
https://t.me/dellneveshtah25?livestream=d92b14b0dcc3c42d63
وەرنە ئێرە زووووو 😍
441
Repost from تۆ دڵڕفێنــی🌜
لە دوایی دا تۆ ئەپرسی:
ئەی جێژوانی بەبێ ماچ بەبێ ئامێز لە چی ئەچێ؟!
منیش ئەڵێم: لەو کەمانچە داندراوەی کە لە سوچێکدا چاوەڕوانە و کەس نایژەنێت🙂❤️🩹••
441
Repost from نازێ | nazê
لەوانەیە هیچ کەسێک نەزانێت چەندە سەختە بە هێواشی مرۆڤ بۆخۆی لە ناو خۆیدا ماندوو بێت.
نە بە هۆی ڕۆژگار ، نە بە هۆی کۆڵانەکان ، نە بە هۆی ئەو هەموو شتانەی کە لە دەرەوە ڕوو دەدەن ؛ بەڵکوو بە هۆی ئەو کەسانەی کە وا دەزانی شوێنی ئارامی تۆن ، بەڵام دواتر هەر ئەوان دەبنە هۆی ئەوەی پرسیار لە خۆت بکەی : «من چی بووم لای ئەوان؟!»
زۆر دڵتەنگم...
دڵتەنگییەکە تەنیا ئەوە نییە کە لە کەسێک دوور بی ، هەندێک جار مرۆڤ لە ناو خەڵکدا زۆر هەست بە تەنیایی دەکا.
لەگەڵیان پێدەکەنێ ، قسە دەکا ، وەڵامیان دەداتەوە ؛ بەڵام لە ناو خۆیدا پرسیارێک هەیە کە هیچ کات بێدەنگ نابێ :
«بۆ چی من هەمیشە ئەوەندە خۆم دەخەمە ناو دڵی ئەوان ، بەڵام ئەوان بە ئاسانی دڵم دەشکێنن؟!»
زۆر دڵتەنگم لە ڕەفتارەکان...
لەو وشانەی بە ئاسایی دەیڵێن بەڵام لە دڵی کەسێکدا بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنن.
لەو ساردییەی کە بە ناوی ناڕەحەتی دەیپۆشن.
لەوەی کە هەندیک جار وا دەکەن مرۆڤ گومان لە خۆی بکات ، نە لە ڕەفتاری ئەوان.
من زۆرم لە خۆم پرسیار کردووە:
«مەگە من چیم؟!»
«مەگە من چی بووم؟!»
«بۆ چی ....»
«بۆ چی ....»
هەزاران پرسیاری بێ وەڵام.
لە نێوان هەموو ئەو پرسیارانە دا، شتێک زۆر بە ڕوونی فێر بووم :
هەندێک جار مرۆڤ خۆی لە دەست نادا ؛ بەڵکوو مرۆڤەکان وای لێ دەکەن بۆ ماوەیەک خۆی لەبیر بکات.
من داوای زۆرم نەکردووە ؛
تەنیا دەمویست هەست بکەم منیش گرنگم.
دەمویست کاتێک دڵم تەنگە ، کەسێک بپرسێت :
«چی بووە؟!»
دەمویست لە پشت پێکەنینەکانم ، کەسێک ئەو ماندوو بوونە ببینێت کە نیشانم نەداوە.
بەڵام شایەد من زۆر چاوەڕوانی لە کەسانێک دەکەم کە توانای ئەوەیان نییە وەکوو خۆم بن بۆ خۆم...
و ئەوە لە هەموو شتێک زیاتر دڵم دەشکێنێت ، چوونکە من تەنیا دڵم نەشکاوە ؛
من ماندووم لەوەی هەمیشە خۆم کۆ بکەمەوە.
لەوەی هەر جارێک شتێک دڵم دەشکێنێت بڵێم : «هیچ نییە...»
لەوەی هەر جارێک لە ناو خۆمدا دەگریم لە دەرەوە بڵێم : «باشم...»
نا هەندێک جار باش نیم.
هەندێک جار تەنیا مرۆڤێکم کە پێویستی بەوەیە کەسێک هەستی پێ بکات.
کەسێک بزانێت پشت ئەو هەموو بێدەنگییە ،دڵێک هەیە کە زۆر قسەی هەیە.
لەوانەیە ئەوشۆ تەنیا دڵتەنگ بم ، لەوانەیە سبەینێ هێواشتر بم ،لەوانەیە بە تێپەڕبوونی کات شتەکان لەبیر بکەم...
بەڵام ئەوشۆ ؛ تەنیا ئەوشۆ ڕێگام پێ بدەن کە ماندوو بم ، زۆر ماندوو.
#نازی
441
Repost from N/a
بە دڵێکی پڕ ئازار و بیرێکی پڕ ڕێز، ئەم چەند ڕستەیە بۆ شریف باجوور دەنوسم، کەسایەتییەکی گەورەی شۆڕشی کوردستان:
ئەی شریف باجوور!
تۆ ئەو چرایە بووی لە تاریکییەکانی ڕابردوودا،
ئەو ڕەشەبایەی کە تۆی لە ناو ئاگر دا سووتاند،
نەیتوانی تیشکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان بکوژێنێت.
ئەی هەرۆی ڕەنجدەر!
ئەو دەستە گەرمەی کە لەسەر چیا سووتا،
بە هەزاران دڵی پڕ لە هیوا گەرم کردەوە.
ئەو ڕوخسارە ڕووناکەت کە لەناو چیای ئاگریندا شەهید بوو،
ئەمڕۆ وەک پەیکەری ئازادی دەدرەوشێتەوە لە هەموو دڵێکی کورددا.
شریف باجوور بۆ هەمیشە زیندووە،
نەک لە یادەوەرییەکاندا،
بەڵکو لە هەموو هەنگاوێکدا کە کورد بەرەو ئازادی دەنێت.
خاکی کوردستان بە خوێنی پاڵەوانەکانی سەوز بووە،
و تۆش یەکێک لەو گوڵانەی کە بۆنێکی بەهەشتیت هەیە.
گیانت شاد و ڕێگات پڕڕووناک!
🌹🔥🏔️
نـیـان
