659
订阅者
-324 小时
+207 天
+8830 天
帖子存档
659
بەیانییەک کە لێم ڕۆشتی
تا نەرمایی گوێچکەم تەڕ بوو
هەستم بە فرمێسکی سارد کرد
لە هاوارم دوونیا کەڕ بوو
گەر مردن هاتە سەرەی خۆم
لەبری تۆ ئەگریم بۆ خۆم
ئەگریم بۆ ئەوەی کە من بێ تۆم
**ئەگریم بۆ ڕۆحی وەکوو مۆم
وەک بروسکە**
ون بێت لەناو شەوی تەما
ئیتر فرمێسکم بۆت نەما
تا لە وێنەکەت بڕوانم
ئەتەقێ سەرچاوەی ژانم
ئەوەندەی کە من تۆم خۆش ویست
نیو ئەوەندە خۆم خۆش نەویست
وا خەریکە لە ناخەوە
چەمی گریان بمخواتەوە
خەریکە زریانی فرمێسک
بۆ بێ تۆیی بمشواتەوە
ناگریم بۆ خۆم
ئەگریم بۆ تۆ
ئەگریم بۆ ژیانی پاش تۆ:)🖤
659
بە ناخێکی پارچە پارچەوە سەیر ئەکەم هەموو کارێکم کرد هەموو هەوڵێکم دا بۆ شتێک کە لە کۆتاییدا نەبوو و نابێت بە ماندویەتی و بارە قورسەکەی ناو دڵمەوە ناچارم قەبووڵی بکەم ناچارم سەرم دانەوێنم بۆ ئەو ڕاستییەی کە دڵم هەرگیز حەزی نەئەکرد گوێ بیستی بێت:)

من کە ئەگریم بۆ ئەوە نییە کە هۆکاری گریانەکەم چارەسەر بێت بەڵکو بۆ ئەوەیە کە هیچ شتێکی تر نەماوە بیکەم،بۆ ئەو هەموو بێ دەسەڵاتیەیە:)
659
Repost from Zhya|Kurdistan
قژی نەرمت وەکوو تاڵی خۆرەتاو
بەسەر شان و قۆڵی سپی پەرش و خاو؛
کامەران موکری