ch
Feedback
Som‌î | سۆمی

Som‌î | سۆمی

前往频道在 Telegram

وشەکان دەدوێن کاتێک ڕۆح بێدەنگە🪽 بۆ پەیوەندی و بۆچوونەکانتان: @Talktosomiwordsbot

显示更多
未指定国家未指定类别
250
订阅者
+124 小时
+17 天
+2030 天
帖子存档
sticker.webp0.28 KB

‌هیوادارم ئەم پەیامانە کەمێک هێز و هیوای نوێ بە دڵتان بەبخشێ...♥️🦋

ئارام بە، چونکە پاش هەر تاریکییەک، خۆرێکی نوێ لە ناخی خۆتدا هەڵدێت.🤍

ڕۆیشتنی ئەوان ڕێگایەکی کراوەیه بۆ ئەوەی بگەڕێیتەوە بۆ لای خۆت؛🌱

ژیان وەک کتێبێک وایە، هەندێک کەس تەنها بۆ ئەوە هاتوون بەشێک لە چیرۆکەکەمان بن، نەک هەمووی. با ڕۆیشتنی ئەوان ببێتە هۆی ئەوەی لاپەڕەیەکی نوێ و پڕ لە ڕەنگی خۆت بنووسیتەوە.

هیچ شتێک بە زۆر مەکە، با برینەکانت بە هێمنی ساڕێژ ببن. هەر هەنگاوێکی بچووک بەرەو خۆشویستنی خۆت، سەرکەوتنێکی گەورەیە. تۆ شایەنی ئەوەی بە ئارامی و جوانی دەست بە ژیانێکی نوێ بکەیتەوە.

بیرت بێت، ڕۆیشتنی کەسێک کۆتایی گەردوون نییە، بەڵکو دەستپێکی ناسینی خۆتە. تۆ بەخۆت تەواویت، پێویستت بە کەس نییە بۆ ئەوەی بونیاد بنرێیتەوە. بڕۆ و ئەو ژیانە بژیت کە شایەنی تۆیە.

ئەو کاتەی کە بۆ بیرکردنەوە لەو تەرخانت دەکرد، ئێستا بیدە بە خۆت. فێری شتێکی نوێ ببە (خوێندن، کاری دەستی، وەرزش). هەر کاتێک بیرت بۆی چوو، بە خۆت بڵێ: ئەم وزەیە دەبەخشم بە ئایندەی خۆم.

بەهای تۆ بە ڕۆیشتنی کەسێک کەم نابێتەوە: تۆ وەک کتێبێک وایت کە پڕە لە چیرۆک و وانە و توانای نوێ. ئەگەر کەسێک نەیتوانی کتێبەکەت بخوێنێتەوە، ئەوە هەڵەی ئەو بووە نەک چیرۆکەکەی تۆ.

ئەم قۆناغە سەختە بەڵام تۆ بەهێر لەوەی کە بیرت دەکردەوە بە خۆشەویستی بۆ خۆت دەتوانیت ئەم دەورە قورسە تێپەڕێنیت و ژیانێکی نوێ و ئومێدبخش دروست بکەیت.

هێزی ڕاستەقینە ئەوە نییە کە هەرگیز نەکەویت، بەڵکو ئەوەیە کە دوای هەر کەوتنێک، پارچە پارچە خۆت کۆبکەیتەوە و دووبارە بە سەربەرزی ڕابگریت. خۆت کۆبکەرەوە، چونکە تۆ جیهانێکی تەواویت.

لەپاش ئەم شکستانە، تۆ بەهێزتر دەبیت. تۆ فێر دەبیت کە چۆن بتەوێت خۆتت خۆش بوێت. کاتێک خۆتت خۆش ویست، ئەو کاتە ئەو کەسەی دێتە ژیانتەوە، دەزانێت کە تۆ چەندە بەنرخیت و هەرگیز بیر لە جێهێشتنت ناکاتەوە! تۆ تەنها نیت، تۆ لە گەشەکردندایت.

ئەو کەسەی کە بە یەکەم کێشە، بە یەکەم بەربەست، یان بە یەکەم ماندووبوون جێت دەهێڵێت، ئەو هەرگیز پیاو نەبووە. ئەو تەنها نێرینەیەک بووە کە کاتێکی بۆ بەسەر بردوویت. پیاو ئەو کەسەیە کە لە کاتی تەنگانەدا، لە کاتی دڵتەنگی و ناخۆشیدا، دەستت دەگرێت و دەڵێت: “من لێرەم”. ئەگەر کەسەکەت ئەو کارەی نەکرد، دڵتەنگ مەبە، چونکە تەنها نێرێک ڕۆیشتووە، نەک ئەو هاوڕێیەی کە شایەنی مانەوە بێت...

بەهای تۆ بە ڕۆیشتنی کەس کەم نابێتەوە: تۆ وەک ئاڵتوون وای؛ ئاڵتوون هەر ئاڵتوونە، جا لە دەستی کێ بێت یان لە کوێ بێت. ئەگەر کەسێک نەیزانی چۆن پارێزگاری لە بوونی تۆ بکات، ئەوە نەقس و کەموکورتیی ئەوە، نەک تۆ. هەرگیز هەوڵ مەدە خۆت بچووک بکەیتەوە یان بەدوای کەسێکدا بگەڕێیت کە بەهای تۆ نازانێت...

کاتێک کەسێک جێت دەهێڵێت، بە هەڵە بیر مەکەرەوە. مەڵێ: “کەم بووم”، مەڵێ: “جوان نەبووم”، مەڵێ: “خراپ بووم”. ئەو کەسەی ڕۆیشت، ڕۆیشت چونکە نەیتوانی بەرگەی ئەو ڕاستگۆیی و گەورەیییە بگرێت کە تۆ هەتبوو. مرۆڤی بچووک، ناتوانێت لە تەنیشت مرۆڤی گەورەدا بژیت. ڕۆیشتنی ئەو، دەرکردنی کەسێکی نەشیاو بوو لە ژیانت...

کاتێک کەسێک جێت دەهێڵێت، ئەمە کێشەی تۆ نییە، کێشەی ئەوانیش نییە، بەڵکو کێشەی لاوازی یانە مرۆڤی لاواز ناتوانێت بەرگەی گەورەیی و جوانیی ڕۆحی کچێک بگرێت کە سەربەخۆیە و خۆی دەناسێت. بۆیە دەکەوێتە هەڵاتن. بۆیە کاتێک کەسێک جێت دەهێڵێت، پێش ئەوەی دڵتەنگ بیت، بزانە کە نەیانتوانیوە لە ئاستی تۆدا بمێننەوە...

پیاوەتی لە مانەوەدایە، نەک لە ڕۆیشتن. ئەگەر رۆشت، مانای وایە هەرگیز نەبووە.. متمانە مەکە بەو کەسەی دەڵێت پیاوم، متمانە بەو کەسە بکە کە کاتێک هەموو کەسێک ڕۆیشتن، ئەو لە تەنیشتت مایەوە.. جیاوازی نێوان پیاو و نێر، ئەو دەرگایەیە کە پیاو بۆت دەگرێتەوە، نێر دای دەخات!

هەڵەی گەورەی ئێمە ئەوەیە، پیاوەتی تەنها بە ناسنامەیەک و ڕەگەزێک دەبەستینەوە. بەڵام پیاوەتی؛ ئەخلاقە، بەرپرسیارێتییە، و سەقامگیرییە. کەسێک کە بە یەکەم بای ڕەشەبا یان یەکەم کێشە، دەستت بەردەدات و دەڕوات، ئەو هیچ پەیوەندییەکی بە پیاوەتییەوە نییە. ئەوان تەنها نێرن؛ کە هاتوون بۆ ئەوەی بڕۆن، نەک بۆ ئەوەی بمێننەوە!

پیاوانی تر دێن، بەڵێن دەدەن، و دواتر بە پاساوێک دەڕۆن. باوک تەنها پیاوێکە کە بەڵێنی نەداوە، بەڵام هەرگیز جێتناهێڵێت. باوک ئەو پیاوەیە کە تا کوتایی لەگەڵمانە؛

گەوەرەترین پشتوپەنای کچ باوکێتی🙂:)
+5
گەوەرەترین پشتوپەنای کچ باوکێتی🙂:)