🌙 دەنگێکی بێدەنگ
前往频道在 Telegram
هەموو دەنگێک، چیرۆکی خۆی هەیە.... بە کەناڵی ئێمە بەخێربێن🌹 ئەگەر هەر پرسیارێک یان داواکارییەکتان هەیە، تکایە پەیوەندی بە ئایدیی خوارەوە بکەن: @ssadiii_00
显示更多未指定国家未指定类别
649
订阅者
+2024 小时
+767 天
+7630 天
帖子存档
کەنارکێشانەوە بە کەنار هاتن پەسەند دەکەم،
چونکە مێشکم چیتر تەحەممولی سازشکردنی نییە :)
من ئێستاش مەحتەلی ڕۆژی خۆشم کە بێتەوە
پیر بوم سەرم ڕەش کەم دڵ وەک جارانی لێ نایەتەوە🚬
بعد از تو، هر آمدنی دیر بود؛ 🕰️
من پیش از رسیدنش،
تمامِ قلبم را 💔
به رفتنت سپرده بودم. 🍂
قسە کردن لەگەڵ تۆ
تەنانەت ئەگەر پێنج دەقەش بێت
من تەواوی ڕۆژەکە نەک تەنها لێوم
بەڵکوو دڵم بە خەندە ئەبێت🥹❤️
تۆ بۆ من تەنها خۆشەویستی نیت؛
تۆ ئەو کەسەیت کە دڵم لە نێوان هەموو کەسێکدا، تۆی هەڵبژاردووە.
ئەگەر دنیا هەموو شتێک بگۆڕێت،
من هەر بە هەمان دڵ، تۆم دەوێت. ❤️🩹
هەندێک جار مرۆڤ تەنها دەبێت، نە بۆ ئەوەی کەسی نەبێت؛ بەڵکو بۆ ئەوەی لە ناوەوە زۆر ماندووە و هیچ وشەیەکی بۆ گوتن نییە.
هەندێ جار مرۆڤ ئەوەندە لە ژیان ماندوو دەبێت، کە نە توانای گڵەیەکردنی هەیە، نە حەزی قسەکردن؛ تەنها بێدەنگ دەبێت و سەیری ئەوە دەکات کە ڕۆژەکان چۆن بەبێ ئەوەی بپرسن چیت بەسەر هاتووە، تێدەپەڕن.
سەختترین شتی گەورەبوون ئەوەیە کە ڕۆژێک تێدەگەیت زۆرێک لە ئازارەکانت کەس نابینێت. پێدەکەنیت، قسە دەکەیت و لەگەڵ خەڵک دەبیت، بەڵام لە ناوخۆتدا هەزار شت هەیە کە هەرگیز نەبووە توانیت بە وشە بیڵێیت.
مرۆڤ جارێک خۆی لە نێوان هەموو «دەبێت» و «نابێت» ـەکانی ژیاندا ون دەکات؛ ئەوەندە هەوڵ دەدات بۆ ئەوانی تر بەهێز بێت، کە لەبیر دەکات خۆشی مافی ئەوەی هەیە ماندوو بێت.
و شاید خەمگینترین ڕاستی ئەوە بێت کە هەندێ برین بە تێپەڕبوونی کات نامرن؛ تەنها مرۆڤ فێر دەبێت لەگەڵیان بژیێت و وا پیشان بدات کە هەموو شتێک باشە.
لە کۆتایی شەودا، کاتێک هەموو شتێک بێدەنگ دەبێت، مرۆڤ دەمێنێتەوە و خۆی؛ هەمان ئەو خۆیەی کە لە تەواوی ڕۆژدا خۆی بە بەهێز نیشان داوە.
شاید ژیان هەر ئەوە بێت؛ هەزار جار شکاندن، هەزار جار خۆت کۆکردنەوە و بەردەوام بوون… نەک چونکە هەمیشە هیواداریت، بەڵکو چونکە هێشتا بەشێک لە ناخت دەیەوێت ڕۆژێک بزانێت بۆچی ئەم هەموو سەختییەت بەسەر هێناوە.🥀
