شـیـنـاوی
前往频道在 Telegram
با بمێنی بە یادگاری لەمن دەسپێک : 𝟏𝟒𝟎𝟓/𝟑/𝟐𝟏🪼> http://t.me/HidenChat_Bot?start=8848500060
显示更多伊朗130 596未指定类别
447
订阅者
无数据24 小时
+317 天
+14230 天
帖子存档
447
هیوا ماڵەکەی دەنگی دەدایەوە ، دەنگی کورد بوون ، دەنگی نیشتیمانمان ، پڕاوپڕ ئەو ماڵەی ڕازاندبۆوە بە شێعر و ئەدەبی کوردی و مۆسیقای کوردی.
خۆری ئازادی دوانە عاشقەکەی نیشانیان دەداین خۆشەویستی هێشا بوونی هەیە ، هێشتا نەمردوە ، هێشتا ماوە ، پیرۆزی عەشق لە ماڵی ئەوان دەباری.
خەیاڵ قەت بە کۆتا نەدەگەیشت ، پڕ بوو لە هەموو شتێک ، پڕ بوو لە هەستی فەرەنگی ، کوردی ، فارسی.
تەوار برینێک لە دڵی دابوو بە چاوی من تۆ نەدەبیندرا ، فشارێکی زۆر لەسەری بوو هەمووکات بۆ وانەکانی.
خەیاڵ خەیاڵ ڕێک لە گەورە و ڕیش سپی شار دەچوو ، هەموانی نەسیحەت دەکرد ، وشەکانی بە کۆتا نەدەگەیشتن کەم و پوخت قسەی دەکرد.
ئاگرین و ئارا ئەو دوانە بە ماڵی مۆسیقا ناسرابوون ، هەرکات پێویستمان بە مۆسیقا بوو لە ئەو دوانە وەرمان دەگرتن.
ئاری ئارینا نووقم ببو لەناو خۆی ، شێعر ، مۆسیقا ، وشەکان .
پاڵپشتێکی گەورەی من بوو بۆ نووسین و پێنووسم، کچێکی دڵ پاک و خوێن گەرم، دوور بوو بەلام لە دڵ نزیک بوو.
داپیرم لە کۆتایی نامەکە دا باسی مالێکی کردبوو بەڕاستی کزەی بە جەرگی من دا هێنا کاتێک خوێندمەوە ، لەوێ نووسیبوی ماڵی :
رها : ماڵی کچێک کەوا هاوڕێی چەندین ساڵەی کۆچی دوایی کردبوو ، دایم فرمێسک لە چاوەکانی دابوو و یەک وشە لەسەر دەمی بوو ، ئەویش ئەوە بوو : وەرەوە ، مردنی تۆ درۆیە.
نامەکەم بە کۆتا گەیشت ، نازانم ئێستا تۆ کێی خەریکی دەیخوێنیەوە ، لەوانەیە مناڵەکەم بی ، لەوانەیە نەوەکەم، بەڵام بزانە سەردەمی ئێمە ئاوا بوو.
لێک دوور بەڵام نزیک ، لە پشت شاشەی مۆبایلێک هەموومان پەیوەست بە یەکتر بووین و ڕوحممان بۆ یەک هەبوو، ئەوەی کەس لێی تێنەدەگەیشت ئێمە تێدەگەیشتین.
ئەوانەی باسم کردن هەموویان هاوڕێی من بوون ، هیچ کاتێک نەم دیتبوون ، دوور بوون بەلام نزیک .
یارمەتی یەکترمان دەدا ، خەم هەبوو ؟ پێکەوە دەمان خوارد.
خۆشی هەبوو؟ پێکەوە جەشنمان دەگرت و شادیمان دەکرد.
ئەوە بوو ژیانی ئێمە ، شاری تێلێگرام ، ماڵێک بە ناوی کەناڵ ، دیوار و سەقفێک بە ناوی گۆرانی و وشەکانمان.
447
چووم بۆ سەر سندووقی یادگاریەکانی داپیرەم سانا.
5 ساڵ بەسەر کۆچەکەی دا تێپەڕ ببو؛
نووسەر و شاعیر بوو ، هەمووکات هەستەکانی بە نووسین دەر دەبڕین.
پاش ئەوەی تۆزێک شێعرەکانم خوێندنەوە نامەیەکم بینی نووسیبووی :
بۆ ئەوانەی هەرگیز نەم دیتن ، هەرگیز قسەم لەگەڵ نەکرد ، دوور بوون بەڵام نزیک ، نەبوون بەڵام هەبوون.
بۆ شاری تێلێگرام :
هەموومان لە بەینی ۱۶. تا ۲۲ ساڵ دەبووین و نەدەبووین ، لە دونیای دەرەوە کەس گوێی پێ نەدەداین ، هاتین نیشتەجێی شاری تێلێگرام بووین و خانوومان ساز کرد بە ناوی کەناڵ.
زۆر بووین.....
ڕۆژ ڕووناکی شارەکەمان بوو ، گەرم و گووڕ و دڵێکی پاکی هەبوو ، یارمەتی هەموانی دەدا، ماڵەکەی پڕ بوو لە مۆسیقای کوردی و هەست و وزەی خۆش و باش.
هەتاو ئێمە هەتاومان هەبوو ، تێشکی گەرم و نەرم و نیانی خۆر ، هەمووکات ماڵی پڕ لە میوان بوو ، کچێکی نیشتیمان پەروەر و نووقمی ناو شێعر و ئەدەبی کوردی بوو.
ژین ژین تۆزێک بۆنی خەمی لێ دەهات ، تۆزێک دڵە بچووکەیان ئازار دابوو بەڵام واش ئومێدێکی چکۆلەی هەبوو و دەیزانی ئەمە کۆتایی ڕێگا نیە!
ئایلین کچێکی قسە خۆش ، شلۆق ، پڕ لە وزە ، ئایلینمان هەبوو جا من ماڵی نیاز و ئایلینم زۆر پێ خۆش بوو زۆر قسە خۆش و خوێن گەرم بوون بۆ هەموو شتێک پاڵپشتیان دەکردم.
ماڵەکەی ئایلین تێکەڵاوێک لە هەست و سۆز و مۆسیقای کوردی و فەرەنگی بوو.
نیاز هەستی ئومێد بە دواڕۆژی هەبوو بەڵام خۆی تۆزێک دڵناسک و هەستیار بوو.
مەودا ماڵی مەودام زۆر خۆش دەویست هەستم دەکرد زۆر لەمن نزیکە ، بۆنی پیرۆزی عەشقم لێی دەکرد ، دڵێکی پاک و میهرەبانی هەبوو.
عاشق بە پێنووس و نووسین بوو و لە کونجێکی ژورەکەی تابلۆی دڵنووسێکی منی هەڵ واسیبوو کە تێیدا باسی خۆشەویستی یارەکەمم کردبوو.
قاوەیی ماڵێ قاوەییم ئەوەندە پێ خۆش بوو پێمخۆش بوو هەر لەوێ نەگوازمەوە ، هەر کاتێک دەچووم کۆمەڵێک شۆکۆلاتە و شلیکی پێ دەدام و خۆشی هەر ڕێک لە شلێک دەچوو ڕوومەتەکانی سور و جوان بوون.
ئاسۆی چیاکان نازانم چۆن وەسفی بکەم پڕاوپڕ هوونەر و ئەدەبی هەبوو.
نیشتیمان پەروەر و عاشق بە شێعر بەڵام دڵێکی بچووکی بریندار.
نەغمە جا کەیفم بە نەغمە دەهات
هەرکاتێک دەمانویست تووڕەی کەین پێمان دەگووت ڕێویە فێڵبازەکە .
شێت و شەیدای مۆسیقا و شێعر و کووشتەی یاری تۆپی پێ بوو.
سوان لاڤ کەسێک لە نێوانمان دابوو بە ناوی سوان لاڤ کچێکی فەرەنگی بوو
عاشق بە زمانی ئینگلیزی و مۆسیقای ئینگلیزی و فارسی بوو و فەلسەفەی خۆش دەویست.
ڕُِ کەیفەم دەکرد بە ماڵی ڕۆژین هەرکاتێک دەچووینە ماڵی ڕۆژین یا گۆرانی بۆ هەل دەکردین یا شێعری بۆ دەخوێندینەوە.جار جار دەکەوتەوە بیر برینەکانی بەلام دەیزانی ئەوە کۆتایی ڕێگاکە نیە!
دێنیز حەزم دەکرد خەمەکانمی بۆ باس کەم ، هەستم دەکرد ئەو تێدەگا لێم ، جیرانی یەک بووین ، هەمووکات دەنگی گۆرانیە کوردیەکان ماڵەکەی گرتبۆوە و شێعری زۆری بۆ دەخوێندمەوە.
گەشین گەشین زۆر قسەی نەدەکرد ، قسەکانی کەم و پوخت بوون و پڕ لە مانا.
لە ناخی دا خەمێکی شاراوەی هەبوو کەس لێی تێ نەدەگەیشت.
پەپوو خۆم پەپووم زۆر خۆش دەویست زۆر یارمەتی دەداین دەست و دڵ باز و زۆر زۆر نیشتیمان پەروەر ، وشەکانی کەم و پڕ لە مانا بوون.
دڵی ڕەش خەمبار دەبووم کاتێک دەچوومە ماڵەکەی ، دیوارەکانی خانوەکەی وەک دڵی ڕەش بوو ، وشەکانی بۆنی خەمیان لێ دەهات و کەس نەیدەزانی بۆ ئاوا خەمۆکە.
چیاکان ئێمە چیاکانمان هەبوو ، پڕمان کردبوو لە وشە کوردیەکانمان و باسی نیشتیمانمان هەر چیاکان دەیان زانی ، هیچ دۆستێکمان نەبوو جگە لە چیاکان.
سروشتی شۆخە شوێنێکمان هەبوو سەر سەوز ناومان نابوو سروشتی شۆخە ، خاوەنەکەی شۆخان بوو ئەو کچەی هەمووکات زەوق و شەوقی بۆ شێعرەکانم هەبوو ، کچێکی عاشق بە یاری تۆپی پێ و یاریزانێک بە ناوی ڕۆناڵدۆ.
نازێ نازێ کتێبخانەی هەبوو و ماڵەکەی پڕ پڕ لە کتێب بوو هەر کاتێک حەزی دەکرد دەهات و بە دیاری کتێبێکی پێ دەداین.
پەپوولە پەپوولەیەکی جوان لە نێوانمان دەهات و دەچوو هەمووکات یەک شتی بیر دەهێناینەوە : خوێنی شەهیدەکان لەبیر مەکەن.
خۆرنشین کچێک بوو لە ناو خۆر دا دەژیا
عاشقی سرووشت و گوڵەکان و گەرمی تیشکی هەتاو بوو و حەزی لە گۆرانی و شێعر بوو.
ڕۆناهی عاشق بە نووسین بوو ، بە شێوازێکی قووڵ گرفتاری پێنووسەکەی بوو و لەناو دونیای خەیاڵەکانی دا نووقم ببو.
نازیلێ جوانترین ماڵ لای من نازیلێ بوو .
کاتێک دەچوومە ماڵی ئەو لە مانای نیشتیمان پەروەری تێدەگەیشتم ، هەرچی وێنەی شەهیدان بوو لە ماڵەکەی هەڵی واسیبوو هەرکات پێویستیم بە گۆرانی کوردی بوو لە نازیلێم وەر دەگرت ، بە تایبەت گۆرانیەکانی مامۆستا نەجمەدین غولامی.
ڕوناهی دیلان دەهات و نیشانی دەداین لە چوار پارچەی نیشتیمانمان چ خەبەر و باسە ، وەک پەیامنێر بوو .
ون بوو ماڵەکەی بە وشەکان ڕازاندبۆوە و ئەوەی زۆری خۆش دەویست فیلم و چێشت لێنان بوو ، حەزی لە کورتە قسەکان بوو
447
ئازیزان دەمهەوێ کورتە چیرۆکێک بنووسم.
جا لەو کوورتە چیرۆکە دا باسی کەناڵەکانتان و ڤایبی کەناڵەکەتان بکەم.
وەک ئەوەی لە یەک شار دابین و کەناڵەکەتان خۆتان بن و تێلێگرام شارەکەمان بێت.
بەستەری کەناڵەکەتان بنێرن هەر کەناڵێک حەزی کرد باسی کەم
کاتژمێر ۱۲ دەست دەکەم بۆ نووسین پێش ۱۲ بۆم بنێرن بەستەرەکەتان
http://t.me/HidenChat_Bot?start=8848500060
447
ئەوشۆ ببمە ۴۰۰ شتێک دەنووسم وەک کورتە چیرۆک و ناوی هەموو ئەو کەناڵانەی تێدا دەبێت کەوا فۆڕی دەکەن
447
گەلێک سپاسی ئەو کەسانە دەکەم لە نەناسراو وزەیان پێدام و ڕای خۆیان سەبارەت بە پۆدکاستەکەم گووت
بەڕاستی دڵخۆشتان کردم هەمووتان زۆر ئازیزن لام🤍🔥
