شـیـنـاوی
前往频道在 Telegram
با بمێنی بە یادگاری لەمن دەسپێک : 𝟏𝟒𝟎𝟓/𝟑/𝟐𝟏🪼> http://t.me/HidenChat_Bot?start=8848500060
显示更多伊朗130 596未指定类别
447
订阅者
无数据24 小时
+317 天
+14230 天
帖子存档
447
ئەوە چ هەستێکی گویە بە شەوی ئیمتەحانی عەرەبی
حەتا ئەویشم نارەحەت کرد وادەزانێ لەوی دڵگرانم بەڵام هیچ قسەیەکم نیە بۆ ئەو نارەحەتیەم💔
447
ئەمن هیچ کاتێک قسەم لەگەڵ هەستی نەکردبوو ،نەم دیبوو ، نەم ناسیبوو
بەڵام کاتێک سەیری وێنەکانی دەکەم مچووڕکم پێدا دێت ، لە ناخی دڵمەوە هەست بە ئازار و خەمۆکی دەکەم : )
447
جلەکەمم بە دڵ نەبوو بۆتۆ گریام
قژەکانم ڕانەوەستان ، بۆتۆ گریام
تاقی کردنەوەم خرا کرد ، بۆتۆ گریام
حاڵم باش نەبوو ، بۆتۆ گریام
باران باری ، بەفر باری ، سەرما ، گەرما ، بۆتۆ گریام
گوڵەکەم وشک بوو ، بۆتۆ گریام
قسەیان پێ وتم ، بۆتۆ گریام
بێ چارە بووم ، بۆتۆ گریام
نووری چاوانم ، جوانترین بەهانەی من بۆ گریان ، بیرت دەکەم بابە🖤
#سـانـا
447
جلەکەمم بە دڵ نەبوو بۆتۆ گریام
قژەکانم ڕانەوەستان ، بۆتۆ گریام
تاقی کردنەوەم خرا کرد ، بۆتۆ گریام
حاڵم باش نەبوو ، بۆتۆ گریام
باران باری ، بەفر باری ، سەرما ، گەرما ، بۆتۆ گریام
گوڵەکەم وشک بوو ، بۆتۆ گریام
قسەیان پێ وتم ، بۆتۆ گریام
بێ چارە بووم ، بۆتۆ گریام
نووری چاوانم ، جوانترین بەهانەی من بۆ گریان ، بیرت دەکەم بابە🖤
447
ڕاستیەکان ئاوەژوو دەکەمەوە، چۆن نامهەوێ بڕوا بەوە بهێنم کە تۆ لێرە نی.
کە ڕاستیەکان ئاوەژوو بوونەوە ، ئەوکات تۆ ناڕۆی ، بەڵکوو تۆ دێیت؛
من بە دوای دا ڕاناکەم ، بەڵکوو خۆت وەکوو ڕێبوارێک بەرەو ڕووی من دێی.
ئیتر من کەو نیم و قاسپەت بۆ ناکەم بۆ دڵۆپە ئاوێک ، من دەبمە هەور و تۆ باران.
ئیتر عاشق و مەعشوق نابین ، هەدووک عاشق دەبین.
ئیتر من زەوی و تۆ ئاسمان نابین ، درووست کەری یەک دەبین ، تەواو کەری یەک دەبین.
ئیتر خۆر و مانگ نابین ، تیشکی زێڕینی هەتاو دەبین.
من و تۆ ، من و تۆ نابین
من و تۆ ، ئێمە دەبین!
#سـانـا
447
تکایە گۆرانیم بۆ بنێرن ، یا ناوی گۆرانیەکم پێ بڵێ بە ناوی گۆرانی بێژەوە
http://t.me/HidenChat_Bot?start=8848500060
447
Repost from نازێ | nazê
هەندێک کەس هەن کە خودا بە هەڵە نایانێرێتە ژیان ، تەنیا بۆ ئەوە دێن کە فێر بی هەموو شتە جوانەکان بۆ تۆ نابن.
ئەو هات؛
بێ بەڵێن ، بێ ئەوەی بڵێت دەمێنێتەوە:
بەڵام بە هەمان ئارامی هەموو جیهانی ناو خۆمی گۆڕی.
لە دوای ئەو: هەمووشتێک هەر وەک خۆی بوو.
ئاسمان هەر شین بوو.
خەڵک هەر پێدەکەنین.
ڕۆژ هەر هەڵدەهات و شەو هەر دادەهات.
تەنیا یەک شت نەگەڕاوە:
ئەو منەی کە پێش ناسینی ئەو بوو.
هەندێک شەو هەن، خەو نامێنێت.
نە بەهۆی بێ خەوی؛بەڵکوو بەهۆی ئەو قسانەی کە هەرگیز نەکراون
بەهۆی ئەو «ئەگەر»انەی کە هەرگیز وەڵامیان نەدۆزرایەوە.
ئەگەر زۆوتر ناسیبام...
ئەگەر ڕۆژێکی تر بوو...
ئەگەر قەدەر کەمێک میهرەبانتر بوایە...
بەڵام ژیان وشەی«ئەگەر»ناناسێت.
زۆر سەیرە...
مرۆڤ دەتوانێت لەگەڵ کەسێک ساڵانێک بژی بێ ئەوەی خۆشی بوێت.
بەڵام هەروەها دەتوانێ لەگەڵ کەسێکی تر هیچ چیرۆکێکی نەبێت بەڵام تا دوا هەناسە دڵی بۆ بلەرزێت.
لە کۆتایی ئەو چیرۆکەدا ، هیچ پاڵەوانێک نەما.
هەندێک ئیشق قەبرستانیان لە ناو دڵی زیندووکانە.
نە فاتحەیان هەیە ، نە سەردانکەر.
تەنیا هەناسەیەک هەیە کە هەر ڕۆژێک قووڵتر دەبێتەوە و مرۆڤێک کە هەر ڕۆژێک زیاتر فێر دەبێت چۆن بە دڵێکی شکاو بژی ، بێ ئەوەی کەس بزانێ لە ناو خۆیدا چەند جار مردووە.
#نازی
