ch
Feedback

不要被骗子欺骗!Telemetrio 会找到并标记这些频道 👉 如果想查看标记,请订阅

Estîlan

Estîlan

前往频道在 Telegram

بەخێرهاتی بۆ ئەستیلان.❤️☀️ چالاکییەکانی ئێمە، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییە، و تەنیا ئامانجمان لە دامەزراندنی ئەم کاناڵە بەرزکردنەوەی ئاگایی گشتییە بەم هۆیەوە: «هەمووجۆرە کۆپی بابەت و هەڵگرتنی وێنە و ڕەنگاڵە و پەڕگە لەم کاناڵە ڕێگە پێدراوە». @Astilanbot

显示更多
未指定国家未指定类别
696
订阅者
+124 小时
+477 天
+25630 天
帖子存档
هاوڕێیان ئەمڕۆ، و بە گشتی ئەم مانگە هاوکاتە لەگەڵ سەرکوتکردنی شۆڕشی لوڕستان... لە 4 حوزەیرانی ساڵی 1924 بە داگیر بوونەوەی خوڕەم ئاوا لەلایەن هێزەکانی «ڕەزا میرپەنج»، شۆڕشی لۆڕستان کەوت و سەردار و میری هۆزەکان گیران و زۆربەیان لە ناو چوون، و ئەمە خۆی پلەیەکی تر بوو بۆ دامەزراندنی حکوومەتی پەهلەوی (1925). دواجار زیاتر و وردتر لەسەری قسە ئەکەین. Estîlan
04 6月, 01:10

بەیانی باش هەڤاڵ❤️ ئەمڕۆ ڕێکەوتی: 14 جۆزەردانی 2726 بەرامبەرە تەک: 4 حوزەیرانی 2026 ز. 14 خوردادی 1405 ه. Estîlan
بەیانی باش هەڤاڵ❤️ ئەمڕۆ ڕێکەوتی: 14 جۆزەردانی 2726 بەرامبەرە تەک: 4 حوزەیرانی 2026 ز. 14 خوردادی 1405 ه. Estîlan
04 6月, 00:39

Repost from N/a
ژیان فێری کردین چۆن بە پێکەنین و دڵی شکاو بژین… هەندێک ئازار هەن کات چارەسەریان ناکات،تەنیا مرۆڤ فێری هەڵگرتنیان دەبێت. ئێمە ئەو کەسانەین لە دەرەوە ئارامن، بەڵام لە ناوەوە هەر شەوێک هەزار جار دەڕووخێین. لەوانەیە کەس نەزانێت چەند جار لەناو خۆمان مردووین،پێش ئەوەی فێربین چۆن بە ئاسایی بڵێین: باشم.
03 6月, 17:06

هەموو شەوێ، به قەڵەمەکەی خۆم ئەڵێم ئەگەر گڵۆپێ شێعری تۆ، هەر به خوێنی شەهیدی نوێ دابگیرسێ، دەبا ئەوسا، ئەو خۆزگەیەم بۆ بێته دی، دەست بشکێ و تەمەن کورت بێ دە با ئەوسا، چش له تۆ بێ، خەڵک بژی و شێعر بمرێ Estîlan
شێرکۆ گیان❤️
03 6月, 15:49

شرۆڤەیەک لەسەر کورتە ڕۆمانی «هانا» ڕۆمانی هانا؛ گێڕانەوەیەکی تڕاژدیدییە کە بە زمانێکی ساکار داڕێژراوە. لە ناو ڕستە کورت و وشە ساکارەکاندا، کۆمەڵێک هێما خۆیان حەشار داوە کە بۆ مەبەستەکانی نووسەر لە دەرەوەی دەقەکە ڕاوەستاون. هەرچەندە نووسەر لە سەرەتا و کۆتاییدا ئاماژەیەکی کورتی بە ئایینی میترایی و باوەڕە کۆنەکانی خەڵکی کورد داوە، بەڵام زۆر شت هەروا بۆ لێکدانەوەی خوێنەر بەجێ ماون. خوێنەر دەکرێ هەر لە ناوی ”هانا”وە بیری بۆ ئەوە بچێ کە دەکرێ هانا، ناوی خوایەکی میترایی یان ”هانای نەتەوەیەک” یاخوود گەڕاندنەوەی باوەڕبەخۆبوونی کورد بێ بۆ کورد کە خاوەنی چ شارستانییەک و مێژوویەکە. لەم ڕۆمانەدا تاریکی لە بەرامبەر ڕووناکیدا ڕاوەستاوە و هەموو ڕووداوەکان لە تاریکیدا ڕوو دەدەن کە دەکرێ هێمایەک بێ بۆ تاریکبوونی ژیان یان تڕاژیدیای ژیان کە بە هێزی باوەڕ و ئاگر ڕوون دەبێتەوە. خوێنەر دەتوانێ تاریکی و مۆسیقا و حەوتەوانە و پیر و سێمبولەکان لێک گرێ بدا و باوەڕە کۆنەکان لە زمانی گێڕانەوەکەدا دیاری بکات. Estîlan
#شرۆڤە
03 6月, 03:37

کورتە ڕۆمانی «هانا» نووسەر: ڕەند زارعی Estîlan
#کتێب
03 6月, 02:29

چاوەڕێی مەرگە گیان، بابیبا پەڕ و باڵم لە چیا با بیبا بە هەڵۆیی کە لە ژین بێبەش بم نەک هەزار ساڵە قەلی ڕووڕەش بم Estîlan
چاوەڕێی مەرگە گیان، بابیبا پەڕ و باڵم لە چیا با بیبا بە هەڵۆیی کە لە ژین بێبەش بم نەک هەزار ساڵە قەلی ڕووڕەش بم Estîlan
03 6月, 02:29

.بەیانی باش هاوڕێ گیان❤️ ئەمڕۆ ڕێکەوتی: 13 جۆزەردانی 2726 بەرامبەرە تەک: 3 حوزەیرانی 2026 ز. 13 خوردادی 1405 ه. (وێنەکە: هەور
.بەیانی باش هاوڕێ گیان❤️ ئەمڕۆ ڕێکەوتی: 13 جۆزەردانی 2726 بەرامبەرە تەک: 3 حوزەیرانی 2026 ز. 13 خوردادی 1405 ه. (وێنەکە: هەورامان) Estîlan
03 6月, 02:29

لە ئەستیلان چاکەین؟!🤔 لێرە هەوڵ دەدرێت ناوەڕۆکی سوودبەخش و باوەڕپێکراو پێشکەش بکرێت، بە شێوەیەک کە خوێندنەوەی سادە و سوودمەند بێت بۆ هەمووان.
02 6月, 14:01

بە هەرحاڵ... وەک خاڵێک گەرەکمە لە ئێرە چتێک بێژم: «هەمووجۆرە کۆپی بابەت و هەڵگرتنی وێنە و ڕەنگاڵە و پەڕگە لە ئەم کاناڵە ڕێگە پێدراوە.» ئامانجی ئێمە لێرە کێبڕکێ نییە، بەڵکوو ئاگایی کۆمەڵایەتی و کارێکی فەرهەنگییە، هەرچی بزانین ئێژین و هەرچی کێشەمان بوو ئێوە بۆمان چارەسەری بکەن.❤️
02 6月, 04:24

واتای ناوەکە چییە؟! • ئەستیلان جۆرەگەمە (کایە)یەکە لە کوردستان باوە، بەم جۆرەکە یاریزانەکان ئەبنە دوو چەمک و چەمکێک چتێک لە لای خۆیان ئەشارنەو و ئەشێ ڕەقیبەکانیان بیدۆزنەو...
02 6月, 04:24

ڕۆژ باش ئەڤاڵ... ئەمە دەسپێکی کاناڵی «ئەستیلان»ە.
02 6月, 04:24

start
02 6月, 04:24