Estîlan
前往频道在 Telegram
بەخێرهاتی بۆ ئەستیلان.❤️☀️ چالاکییەکانی ئێمە، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییە، و تەنیا ئامانجمان لە دامەزراندنی ئەم کاناڵە بەرزکردنەوەی ئاگایی گشتییە بەم هۆیەوە: «هەمووجۆرە کۆپی بابەت و هەڵگرتنی وێنە و ڕەنگاڵە و پەڕگە لەم کاناڵە ڕێگە پێدراوە». @Astilanbot
显示更多未指定国家未指定类别
363
订阅者
-124 小时
+87 天
+8030 天
帖子存档
363
Repost from N/a
هۆ کیژۆڵە قژ سەوزەکەی دارستانی هەست و شێعرم
چۆن بێمەوە؟
لە نێوانی من و تۆدا شمشێرێکە و
خوێنی هەزار ئەوینداری لێ دەچۆڕێ.
شمشێر کولە و ئەوین تیژە
بە بڵێسەی ئاگری دڵ ئەم شمشێرە بتوێنەوە.
ئەوینداری ڕاستەقینە، لە بەرانبەر هیچ کۆسپێکا دڵ ناگۆڕێ.
جەلال مەلەکشا
363
Repost from ئاسۆی چیاکان`
ئەگەر لوتفت ببێ ڕۆژێ بپرسی چۆنە ئازارت
ئەکەم گیانم فیدای زارت کە ناوم بێتە سەر زارت
فەلەک زانی کە ئەشعارم لەسەر ئەوسافی ڕووی تۆیە
«شکاندی پەنجەکانم تاکوو نەنووسم وەسفی ڕوخسارت»
عارف عورفی•
363
دنیا بووە بە فڕکان فڕکانێکی ناشرین
بۆ ئەوەنە تەنیام؟!
ئەمەوێت کەسێک گوێم لێ بگرێت...
Estîlan
363
تەک تەواو ئەمانە شانۆییەکی جیاوازە و کۆمەڵێک دیالۆگی قووڵ و سەرنجڕاکێشی هەیە، پێشنیار ئەکەم ئەگەر نەتاندیگە بیوێنن...
363
شانۆی دوا ڕۆژەکانی بابلۆ
دەرهێنانی: شوان کەریم
بەرهەم هێنانی: سۆران عوسمان
جۆر: کۆمێدی ڕەش_درام
شانۆوەکە لە سەرەتاوە کۆمێدییەکی سووکی خێزانی هەس کە ڕیشان حەمۆ تەک دوو ئەکتەری سەرەکی بە شارەزاییەوە کۆنتڕۆڵی نمایشەکە و هۆڵەکە ئەگرنە دەست.
موزیک لە سەرتاسەری شانۆوەکە ڕۆڵی سەرەکی هەس، دەرهێنەر بە شارەزاییەکی تەواوەوە مۆسیقا و نمایشەکەی ڕێک خستگە و نمایشەکەی بە زینوویی هێشتگەسەو، هەرچەن لە جێگەیکا ڕەخنە هەڵئەگرێت:
بابلۆ لە شانۆوەکە کەسێکی وەهمییە کە وائەزانێت شارەزاییەکی فرەیییی لەسەر مۆسیقا هەس، لە چەن جێگەیکیشا دەرئەکەفێت کە ئەمە تەنیا وەهمە ۆن وەختێ دەنگی مۆسیقاکە ئەوڕێت فرە خراو و بە ناشارەزاییەوە گۆرانییەکان ئەیژێتەو، وەلێ لەلایەک ترەو لە وەختێکا کە پارچەی ڕووی (درام)ەکە لا ئەوەن و بابلۆ خەریکی ژەنینی درام ئەوێت شارەزاییەکی فرە لە خۆیەوە نیشان ئات و ئەمە ناکۆکی درووس ئەکات.
لە کۆتاییدا و بە تایبەتی لە 15 خولەکی دواییدا جۆری کۆمێدی لە ناکاو ئەگۆڕێت بۆ تیراژێدییەکی قووڵ و کۆمەڵێک دیالۆگی دوور و درێژ کە ڕاستەوخۆ بەرەو ڕووی بینەر بوو.
Estîlan
