کچانی دایکە عائیشە🌸
前往频道在 Telegram
ئاممان! شوێنەکانتان چۆڵ نەکەن🌸
显示更多未指定国家未指定类别
683
订阅者
+524 小时
+157 天
+8030 天
帖子存档
+1
ئەبێت زۆر زوو تێبگەیت کە تۆ ئەرک و بەرپرسیارێتیت لەسەرە.
تۆ لەسەر ڕێگایەکی کە اللە تعالی هەڵی بژاردوە بۆت. اللە، یانی بۆ تێگەیشتنی ئێمەی بەندەی لاواز، وەک ئەوەیە وایە اللە تعالی بفەرموێت: تۆ پێوستە مامۆستا بیت، تۆ دکتۆر بە، تۆ پەرستار بە... تۆش بچێت ڕەتی بکەیتەوە!!!
- کوا ڕەتمان نەکردوە؟
+ ڕەتکردنەوە ئەو ئیهمالییە کە دەیکەیت، ئەو قسە و ڕەفتارەیە کە بۆنی ناشوکری لێت بگرە؛ زۆر جار خۆی ناشوکریە...
تۆ ئێستا ئەرکت سپاردە کراوە، ئەگەر لێی ڕابکەیت، ئوممەت و گەلەکە بەجێهێشتەوە. وەک کاک دکتۆر یەحیا شێخانی ئەفەرموێت؛
ڕاکردنە لە ئەرک و بەرپرسیاریتەکات وەک ڕاکردنە لە جیهادا.
ئەو مرۆڤانەی لەوناو زەحمەتی و ناڕەحەتی دروست دەبن و خۆیان پێدەگەیەنن، جیاوازیان زۆۆرە لەگەڵ کەسانێک کە لە ژینگەیەکی گونجاودا دروست دەبن.
مەهێڵە قورسایی ئەرکەکەت وا لێت بکات پشت لەو شوێنە بکەیت؛ لەوانەیە هەمان شوێن، ئەو شوێنە بێت کە پێویستە تۆ تێیدا جیاوازی دروست بکەیت.
دڵنیابە! مانەوە قورسە، بەڵام وازهێنان هەزار هێندە قورسترە؛ کاتێک بزانیت ئەوە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکە کە دەبێت هەڵیبگریت.
فەرمووی: «هەرگیز بەرگەی ئەم دابڕانەم نەدەگرت!»
بەڵام پێغەمبەری خودامﷺ کردە پێشەنگی خۆم، پاشان سەیری ئەهلی غەزەم کرد.
هانا ابنة فيراز مصطفى
Repost from الفرقان- Furqan
"لەگەڵ نوسینەکەی دکتۆرەی ئازیزم سیرەی سەروەرم صلی اللە علیە وسلم هاتە بەرچاو!
لە فەرموودەی شەریفی (بدأ الوحی) لەدوای دابەزینی وەحی وارد بووە کە: (فرَجَعَ بها رَسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم تَرجُفُ بَوادِرُه، حتَّى دَخَلَ على خَديجةَ، فقال: زَمِّلوني زَمِّلوني، فزَمَّلوه، حتَّى ذَهَبَ عنه الرَّوْعُ....)
مەعنایەکی قوڵی دەروونی زۆۆر جوان بەدی دەکەین لە تەعامولی خاتوو خەدیجە لەگەڵ پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم:
کاتێک حاڵی پەشۆکاوی هاوسەری بینی دەڵێت دامپۆشە دامپۆشە، دەکرا بڵێ: ئەی ماڵم وێران!! چ بووە؟ چ قەومایە؟ سەلامەتی؟ ڕەنگت لۆ ئاوایە؟ ئەی بەقوربانت بم چ بکەم تازە! ناا!! «فزمَّلوه، حتَّى ذَهبَ عنه الرَّوعُ..»
تەنیا دایپۆشی؛ وە هیچ قسەیەکیان نەکرد تا ترس و حاڵی خراپی نەما.
بەڕێزان..
لە هەندێ حاڵەتی ژیان زمانی خۆشەویستی بێدەنگیە بەرامبەر خۆشەویستانت، ئەوەی ڕێ بدەی لە نەفەسی ئینسانیەتی خۆیان نەفەس بخۆن!
یانی زۆرجار ئازیزانمان(چەندە نزیک بن) حەقیانە بڵێن: زَمِّلوني، پێم خۆشە بەتەنێ بم، جارێ تاقەتی قسەم نیە، سەعاتەک مەیە ژورێ، ئەو ماوەیە نامە مەنێرە.
تێگەیشتن لە حاڵی دۆستان زمانی خۆشەویستی دۆستایەتیە."
ئەزیزم، بەڕاستی ئەدەب لەوەدایە ئەگەر یەکێک هێز و تاقەتی نەبوو، تۆش نەچیت مێشکی مەشغوڵتر بکەیت بە شتانێکەوە کە بەڕاستی بۆ ئێستای ئەو ناگونجێت.
ئەو ماوەیە هەوڵ بدە ئاگاداری بیت و بەپێی توانا و وزەی ئەو قسەی لەگەڵدا بکە، نەک بەپێی توانا و وزەی خۆت.
زۆربەی مرۆڤەکان لەم کاتەدا ناچارن پەیوەندییەکانیان ببچڕێنن، چونکە مێشکیان پڕە و زۆر مەشغوڵن. یەکێکیش کە زیاتر هۆکارە بۆ خراپترکردنی مێشکیان، تەحەمولی ناکەن و ڕاستەوخۆ ئەو پەیوەندییە دەبچڕێنن.
ئارام بگرن لەسەر ئەو کەسانەی هێزیان نییە بیر لە دوێنێی خۆیان بکەنەوە.
مامۆستای ماڵ پیاوە؛ ڕێسا و یاسای ئەو ماڵە، بیرکردنەوەکانی پیاوی ئەو ماڵەیە.
قول: خَالَتِي الْحَبِيبَةُ فيراز
وەسیەت بێت؛ کە ئەگەر کەسێک هاتە داخوازیتان، وە یان هاتە داخوازی کچەکانتان، بڕۆن بپرسن کە ئەم کوڕە ڕەفتاری لەگەڵ دایک و خوشکەکانی چۆنە؛ لەگەڵ ئەوان چۆن بوو، لەگەڵ ئێوەش وا دەبێت.
قول: خَالَتِي الْحَبِيبَةُ فيراز
جوانی ئافرەت لەوەدایە؛ هەموو شتێک بزانێت، تەنانەت ئەگەر پێویستی بە ئەنجامدانی ئەو کارەش نەبێت؛ وەک دروستکردنی نان، ئامادەکردنی هەویر و...
قول: خَالَتِي الْحَبِيبَةُ فيراز
کوا تێگەیشتووین لە دین؟ خۆ بەوە نییە دوو ڕکات نوێژ وەک عادەت دەکەین!
قول: خَالَتِي الْحَبِيبَةُ فيراز
هەندێک خۆشەویستی بە وشە ناوترێت؛ بە کردار دەردەکەوێت... ئەوەی لێت تێدەگات، لە وردترین هەڵسوکەوتەکانیشدا خۆشەویستیی خۆی بۆ تۆ دەردەخات.
ئەو کچە بەڕێزەی کە پۆشتە نییە و نیقابەکەت بۆ چاک دەکات، هێتە بەردەمت بۆ ئەوەی بە ئاسودەیی ئاوەکەت بخۆیتەوە؛ خۆشی دەوێت، چونکە لێت تێدەگات.
ئەو کەسەی کە تۆ ئەڕۆیتە مەجلسەکە، باسی فیلم و دراما دەگۆڕێت؛ خۆشی دەوێت، چونکە لێت تێدەگات و دەزانێت تۆ حەز لەو باسانە ناکەیت.
ئەو خوشکەی هێتە لاتەوە و لەچکەکەت بۆ چاک دەکات؛ ئەگەرچی خۆی پۆشتە نییە، خۆشی دەوێت، چونکە لێت تێدەگات.
لە کۆتاییدا، خۆشەویستی تەنها لە هاوشێوەبووندا نییە؛ هەندێک جار، لەوەدایە کە کەسێک جیاوازییەکانت دەزانێت و دەبینێت، بەڵام هێشتا ڕێزت دەگرێت، و هەوڵ دەدات دڵت نەشکێنێت...
چونکە تێگەیشتن، یەکێکە لە جوانترین شێوەکانی خۆشەویستی.
ئەمڕۆ کاتێک لەدەوام دەگەڕامەوە، زۆۆر ماندوبووم ئەمما روحم ماندوبوو
لەسەیارەکەدا دانیشتم، تەنها هێزی سەلامم هەبوو دواتر کردمە سەر سورەتی مریم..
+ فەرموویان؛ بێتاقەتن
- وتم زۆر، بەڵام چۆن زانیتان
+ فەرموویان، زانینی ناوێت کاتێک گوێ لەسورەتی مریم بگیرێت مرۆڤ دیارە بێ هێزە..
وەڵاهی مرۆڤ بەبێ قورئان ناتوانێت شەحن بێتەوە
کاتێک دەنگەکان بێ دەنگ دەبن،
تەنها دەنگی قورئان دەتوانێت ڕۆح بژیەنێتەوە.
قورئان چارەسەرە؛ بۆ دڵێکی پڕ و مێشکێکی ئاڵۆز و ڕوحێکی ماندوو
ئەزیزانم ئەمشەو میوانی چەناڵی (الفرقان)یــن..( خۆی هەمیشە لەوێین- ابتسامة:)
ئەگەر ماندوون وە یان کاتان نیە؛ هەوڵدەن ئەم کاتە ببەخشن بەم وتە ئاڵتونانە...
Repost from N/a
پلانەری موسڵمانی ئامانجدار
نوسخەی دووەم
بەڕێزان ئەمە نوسخەی دووەمی پلانەرەکەیە دوای نوێکردنەوەی بە ئومێدی سوود بۆ هەموو موسڵمانێک.
ئەم پلانەرە گونجاوە بۆ هەر تاکێکی موسڵمان
- قوتابی
- مامۆستا
- دایک
- دکتۆر
- خاوەنکار
یان هەر کەسێک بیت دەتوانیت لای خۆت Pdf ەکە دابەزێنیت و چاپی بکەیت لە نزیکترین شوێن لە خۆتەوە و بە پێی ژیانی ڕۆژانەت گونجاندن بکەیت و ئامانجەکانت ڕێکخەیت لەگەڵ بەشێک لە کارە جێگیرەکانی ڕۆژانە کە ڕۆژەکەت بەرەکتدار و بەرهەمدار دەکات.
خوشکەکەم، گەر ناتەوێ نیقابەکەت لە هەیبەتی کەم بێتەوە، ئەم شتانە مەکە..
خۆ ڕازاندنەوە و پۆشینی جلانێک شایستە نین بە نیقاب.
لەنجە و لار کردن بە نیقاب.
چاو ڕەشکردن و مکیاج کردن لەگەڵ نیقاب.
قسە و گوفتاری نابەجێ بە نیقابەوە.
خۆ بڵاوکردنەوە و ڕەسم و ڤیدیۆ بە نیقابەوە.
مۆسیقا و گوێگرتن لە گۆرانی بە نیقابەوە.
زۆر خۆ دەرخستن لە دەرەوە بۆ خەڵکی، بەبێ پێویستی، بە نیقابەوە.
ئەی خوشکی قەدرگرانم، گەر ناتەوێ ئەم نیقابە لە هەیبەتی کەم بێتەوە، هەرگیز و هەرگیز نەکەی ئەم شتانە بکەی..
جیهادی زمان وە قەڵەم زۆر زۆر لەپێشینەترە وە بەردەوامترە وە کاریگەرترە لە جیهادی چەک و تۆپ و تەیارە.
پیاو هەمیشە وردبینترە و زیاتر ئەزموونی هەیە وەک لە ئافرەت؛ کاتێک دەڵێت: "شتێک مەکەن، مەیڵێن"، دەزانێت دەرئەنجامی چییە.!
قول: خَالَتِي الْحَبِيبَةُ فِيراز
ئافرەت هەر ئافرەتە، ئەگەرچی لە دەرەوە وەک پیاو ڕەفتار بکات.
قول: خَالَتِي الْحَبِيبَةُ فِيرَاز
