ch
Feedback

不要被骗子欺骗!Telemetrio 会找到并标记这些频道 👉 如果想查看标记,请订阅

کچانی دایکە عائیشە🌸

کچانی دایکە عائیشە🌸

前往频道在 Telegram

ئاممان! شوێنەکانتان چۆڵ نەکەن🌸

显示更多
未指定国家未指定类别
683
订阅者
+524 小时
+157 天
+8030 天
帖子存档
لەسەر وێنەکە قسە ناکەین :) نوکە قەڵێک لەسەر وشەی (زانکۆ) دەنووسین؛ زووتر ئاماژەمان پێدا لەگەڵ ئەو وشەیەدا نین، وە وتراویشە: خۆشەویست، بە خیلافەوە جوانە :) ئەمما، زانکۆ و یان هەر ناوێکی تر کە پێمان بەخشیوە، دوو دیوی هەیە! گومانی تێدا نییە، زیاتر دیوە خراپەکەی ئەبینن، وە یەقینمان هەیە ئەم سیستەمە وزە و کاتی گەنج دەبات! هەموو جارێک د. عەبدولواحید دەفەرموێت؛ "مناڵێک بدەنە من، لە ١٨ ساڵی ئەیکەمە دکتۆر"، بەڵام لێرە لە ١٨ ساڵێوە داخڵی بەشێک دەبین :) وەڵا، ئەوەش گومانی تێدا نییە، لە زانکۆدا زۆرجار هەست دەکەیت لە یەکێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایت! هەتا ڕۆژێک باسی مەعاناتی زانکۆم بۆ مامی بەڕێزم دەکرد؛ لە کۆمەڵێک ڕەفتار، دەربارەی بێڕێزی بە دین و ئەوەی بۆیان گرینگ نەبێت دینە. فەرموی؛ وا حساب بکە لەگەڵ کۆمەڵێک بێ‌دینایت! بەڵام بیرت نەچێت دەوری خۆت لەیاد نەکەیت! ئەمەش بە تەواوی ڕاستە؛ ئەوەی ئەدەب و ڕۆشنبیری بێت، لە زانکۆ فێری نابیت! ئەگەر ڕۆژێک دکتۆرێک باسی ویژدان و ڕەوشتت بۆ بکات، ئەبێت سوجدە بەرێت! کەواتە، بەڵێ، ئەمانە لە زانکۆ هەن! بەڵام نەبوونی ئەمانە بە واتای وازهێنان نایەت! بە وازهێنان، ساحەکە زیاتر چۆڵ دەکەین. باشە، واز ناهێنین، بەڵام خۆمان تووشی عوقدەی دەروونی دەکەین و بەردەوام بە حاڵەتێکی دەروونی قورسدا تێدەپەڕین. بەردەوام بوون بە بینینی کەموکوڕییەکان و هەوڵدان بۆ باشترکردنی خۆت، تا بەشێک نەبیت لەو لێشاوە، زۆر باشترە لەوەی زانکۆ بەسجن ببینی! گومانی تێدا نییە، مێشک لە هەردوو حاڵەتەکەدا پێدەگات، بەڵام ڕوونە لە ژینگەیەکی بێ ئازاری دەروونی زۆر قورس باشتر پێدەگات. لە ناو هەموو ئەو ئازارانەدا، خۆت لەدەست مەدە؛ با هەر ئازارێک هەنگاوێک بێت بەرەو پێگەیشتن و خۆپێگەیاندنت. پێشنیار بۆ هەر کەسێک؛ ئەگەر ڕۆژیک وشەی [ژانکۆ] بەکارهێنا لەبیری نەکەیت تۆ ئازار و ژانت بەکارهێناوە، بۆیە ئازار شکێنەکەش ببەخشە.. وە بزانە ئەکرێت کەسێک تووشی ئەم ژانە بێت و ئازار شکێن نەدۆزێتەوە... ئــەم پەیامەم لەشوێنی تریش بیستووە، بەڵام خوای گەورە پاداشتی دین و دەروون بداتەوە کە وای کرد، ئەم پەیامە پڕ لەکاموکوڕتییە بنوسین. سەرتانمان ئێشاند، سەربەرزبن.

ان شاء اللە، حەزەکەین نوکە قەڵەمێک لەسەر ئەم پۆستەی مامۆستا و خوشکی بەڕێزمان بهێنیتە خزمەتان.. بێگومان ئەگەر ئیزن بفەرمون.

Repost from N/a
ئا ئەمانە اهلی زانکۆن....! ئەمانە خاوەن شەهادە ڕلستەقینەکەن..! ئەوەیە تەخەروج....! ئیدی ئێمە هەر ئەبێ ئارەقی شەرمەزاری بسڕینەوە....

ناماقولی ناکەین و بەراورد ناکەین! نەخێر! بەڵام، با پێکەوە تێڕامانێک بۆ ئەم دیمەنە بکەین؛ بەشکو دڵە ڕەقەکانمان بجوڵێنێت.

وەڵڵاهی، ئیرەی بە دوو کەس دەبرێت: یەکەم؛ ئەو کەسەی دایک و باوکی پێی دەڵێن: «ڕۆڵە، لێت ڕازین». دووەم؛ حافظ قورئانێک. د. یحیی الشیخاني (حفظە اللە)

کـۆتایی هەفتە پڕە لەئارامی؛ یەکێک لەئارامیەکانی سەرقاڵ بوونە بەماڵەوە...
کـۆتایی هەفتە پڕە لەئارامی؛ یەکێک لەئارامیەکانی سەرقاڵ بوونە بەماڵەوە...

یا الله، لەم ئەدەبە بەرزە!! گوێگرتن لە دەوروبەرت... نازانم تۆ ناوی چی لێ دەنێیت، بەڵام ئێمە ناوی دەنێین: چارەسەری دڵی ماندوو!
یا الله، لەم ئەدەبە بەرزە!! گوێگرتن لە دەوروبەرت... نازانم تۆ ناوی چی لێ دەنێیت، بەڵام ئێمە ناوی دەنێین: چارەسەری دڵی ماندوو! - گوێ بگرە، ئەگەر هیچ وەڵامێکت لانیە! - گوێ بگرە، ئەگەر نازانیت چۆن ئارامی بکەیتەوە! - گوێ بگرە، تەنانەت ئەگەر لێشی تێنەگەیت! بۆ مەگەر نازانی دایکە عائیشە (ڕەزای خوای لێ بێت)، کاتێک بوختانی بۆ کرا، ئافرەتێکی ئەنصاری دەهاتە لای و تەنها لەگەڵیدا دەگریا؟! نازانم پێناسەی ئەو مرۆڤانە چییە کە ئەم سیفەتەیان تێدایە، بەڵام دەزانم بۆ ئوممەت پێویستن. (کە وترا: ئوممەت، زۆر دوور مەڕۆ؛ ئەکرێت یەک کەس بێت).

السلام علیکن ورحمة الله وبرکاته ئەم دەفتەرە بە پشتبەستن بە کتێبی «ڕووگەنمای خانمان» ئامادە کراوە و حەوت خەسڵەتەکەی کتێبەکە دەکاتە ڕاهێنانی ڕۆژانە: ▫️ ٤٠ ڕۆژ، هەر ڕۆژێک نزیکەی ٢٠ خولەک ▫️ هەر ڕۆژێک: بیرۆکەیەک، پرسیارێک و کارێکی کرداری ▫️ شوێنی نووسین بۆ ئەوەی ڕاستگۆیانە لەگەڵ خۆت بدوێیت ▫️ ژمارەی لاپەڕەی کتێبەکە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت قووڵتر بخوێننەوە دەتوانیت دابەزێنیت، چاپی بکەیت، و لەگەڵ هاوڕێیەک یان خوشکێکت دەست پێ بکەیت 🩷 🔴 تێبینی: دەفتەرەکە بەژیریی دەستکرد دیزاین کراوە بۆیە ئەگەری هەڵەی نووسینی هەیە.

هاوڕێی_ڕووگەنما_لە_خوێندنەوەوە_بۆ_کردار.pdf9.35 KB

ئەم کارە بەهات نزم دەکاتەوە؛ #چوارەم قسەکردنی زۆر، وە زیادە! ئازیزم، ژیری و سەنگینی تۆی ئافرەت لەوەدایە، بە بڕی پرسیارەکە؛ وە
ئەم کارە بەهات نزم دەکاتەوە؛ #چوارەم قسەکردنی زۆر، وە زیادە! ئازیزم، ژیری و سەنگینی تۆی ئافرەت لەوەدایە، بە بڕی پرسیارەکە؛ وەڵامە گونجاوەکە بدەیتەوە! پێویست ناکات هەموو وردەکارییەکان باس بکەیت و گفتوگۆکە درێژ بکەیتەوە، نموونە شۆفێری پاسەکە وتی: «ئەتوانیت لێرە دابەزیت؟» بڵێ: «بەڵێ» و دابەزە. نەک بڵێی: «کاکە فڵان گیان، ئێرە کەمێک دوورە و هەتا ئەچمە ماڵەوە زۆرم پێ دەچێت.....هـــتد( دانایی ئافرەت لە قسەکردنیدا زۆۆر بەڕونی دەردەکەوێت). ڕۆژانە ئەمە زۆر دەبینین؛ ڕەفتاری ئافرەتان لەگەڵ مامۆستاکەیان، دکتۆرەکەیان، دوکاندارەکە، .. چەندە قورسە ئافرەت ئاگاداری ئەمە نەبێت.

ئەو ساتەی هەستت کرد تەواو شکاویت، بگەڕێرەوە بۆ قورئان. ئەو کاتەی بە ئەندازەی دونیا دڵت خۆش بوو، بگەڕێرەوە بۆ قورئان. کاتێک کێ
ئەو ساتەی هەستت کرد تەواو شکاویت، بگەڕێرەوە بۆ قورئان. ئەو کاتەی بە ئەندازەی دونیا دڵت خۆش بوو، بگەڕێرەوە بۆ قورئان. کاتێک کێشەکانت ئەوەندە زۆر بوون کە چارەسەریانت نەدەدۆزییەوە، بگەڕێرەوە بۆ لای قورئان. سەیرە! ئێمە زۆرجار تەنها ئەو کاتەی ئارامین و هەموو شتێک ئاساییە، بیر لە خوێندنەوەی قورئان دەکەینەوە! ڕێک ئەو کاتەی ویستت دەست بۆ شتێکی تر بەرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانت، قورئانەکەت بکەرەوە.

ئەو کاتەی دەنگی «إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ» نەخۆشخانەدا دەگرێت، ئەوکاتە تێدەگەیت دابڕان واتای چییە... بەخەیاڵەوە ژیان مەکەن!، دڵنیابن دابڕان هەر هێت زوو بێت یان درەنگ.

ئەو کەسانەی هەرگیز لەگەڵ خۆیان دانانیشن و تەنها نابن، خۆیان ناناسن، ئەوانەی خۆیان ناناسن، نازانن چییان دەوێت، ئەوانەی نازانن چییان دەوێت، ناگەن بە هیچ شتێک.

هەندێک لە دکتۆرەکان ومامۆستایانی زانکۆ...زۆر جار سەرسامن بەوەی ئافرەتێکی باڵاپۆش لە بەشێکدا هەبێت، و خەڵکی فڵان بێت، یان لەو
هەندێک لە دکتۆرەکان ومامۆستایانی زانکۆ...زۆر جار سەرسامن بەوەی ئافرەتێکی باڵاپۆش لە بەشێکدا هەبێت، و خەڵکی فڵان بێت، یان لەو شارەوە هاتبێت بۆ فڵان شوێن بۆ خوێندن. ئەو شارەی مەبەستمە، شاری سلێمانییە؛ ئەگەر ناوی ڕۆشنبیری بخەینە پاڵ ئەم شارە، بەدینەوە ڕۆشنبیرە؛ کە الحمدلله، پۆلێک لە گەنجانی بەهیمەت و پابەندی تێدایە. خوای گەورە هەموولایەک پارێزراو بکات. جەماعەتی ئەم شارە ڕۆشنبیرییە، بە دین خۆیان ڕۆشنبیر دەکەن، نەک بەو کارە سەیرانەی ناویان ناوە ڕۆشنبیری! باوەڕ ئەفەرمون؛ دکتۆر هەبووە، وتێتی فڵان تەلەبە خەڵکی سلێمانیە سەیرە نیقابە!! ئەو دکتۆرەیە ببەین بۆ هەندێ شوێن کە الحمدللە ڕێژەی زۆری نیقاب ببینێ لەوانەیە تەنگەنەفەس بێت، زەرە لە تەندروستی بدەین:)

🌸 ئەزموونی یەکێک لە خوێندکارانی «ئەکادیمیای ئافرەتی پێشەنگ»
🌸 ئەزموونی یەکێک لە خوێندکارانی «ئەکادیمیای ئافرەتی پێشەنگ»

دانانی نەشید و ڕێکخستنی ڤیدیۆیەک بە جلەکانتەوە، یان کەمێک دەستت دیاربێت بە دەستکێشەوە، لەگەڵ ذیکرە ئەلکترۆنیەکەت. ئەم کارە بە
دانانی نەشید و ڕێکخستنی ڤیدیۆیەک بە جلەکانتەوە، یان کەمێک دەستت دیاربێت بە دەستکێشەوە، لەگەڵ ذیکرە ئەلکترۆنیەکەت. ئەم کارە بە تەنها؛ چی بە ئومەت بەخشی؟ وە کام قورسایی کەم کردووەتەوە لەسەر شانی ئوممەت؟ ئەگەر ئەو کاتانە بدەینە خۆبونیادنانی خۆمان، ئەوە بە تەواوی هاوکێشەکە پێچەوانە دەبێتەوە.

Repost from N/a
سەیرم لە کەسێک دێت؛ هەموو جیهادی بۆ خوا، دانیشتنێکی دوو سەعاتییە بەدیار وانەیەکەوە، بەڵام دەڵێت: «ناتوانم، کاتم نییە»!📚 لەو لاشەوە، پۆستی قەڵەو لەسەر غەززە دادەنێت!. د. یحیی الشیخاني

.. ســلام علیک ورحمة اللە وبرکاتە، داواکارم لە اللە بتوانین لەخزمەت ئەم فەرموودەیەدا شەرحێکی بچوک بهێنینە خزمەتان، لە خزمەت زانایاندا. شیکردنەوە و پوختەی فەرموودەکە: ئەم فەرموودە پیرۆزە باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر ﷺ لە ڕۆژی جەژندا ئامۆژگاری ژنان دەکات و هانیان دەدات کە خێر و سەدەقە بکەن. تێیدا ئاماژە  بەوە دەکات کە ژنان بەشێکی زۆری دانیشتووانی دۆزەخ پێکدەهێنن، ئەمەش بەهۆی دوو ڕەفتار: یەکەم؛ زۆر نەفرەتکردن و جنێودان (قسەی ناخۆش). دووەم؛ سپڵەیی و نادیدەگرتنی چاکەی هاوسەرەکانیان (مێردەکانیان). هەروەها باسی ئەوە دەکات کە سەرەڕای کەمبوونی بیر و ئایینیان (کە لێرەدا مەبەست لێی کەمبوونێکی ڕێژەیی و سروشتییە؛ وەک نیوەی شایەتیدان، و نەنوێژکردن لە کاتی سوڕی مانگانەدا)، بەڵام هێز و توانایەکی سەرسوڕهێنەریان هەیە لەسەر ڕاکێشان و بردنی هۆش و عەقڵی پیاوانی دانا، توند و خاوەن بڕیار. جۆری کفرەکە (کفری گەورە یان بچووک؟): ئەو کفرەی لەم فەرموودەیەدا هاتووە کە دەفەرموێ: «تَكْفُرْنَ الْعَشِيرَ» (واتە چاکەنەناسی هاوسەر)، «کفری بچووکە» (الكفر الأصغر)کە پێشی دەوترێت کفرانی نیعمەت. ئەم کفرە گوناهێکی گەورەیە و ئیمان کەم دەکاتەوە، بەڵام مرۆڤ لە بازنەی ئیسلام و باوەڕ ناباتە دەرەوە. بەڵگەی ئەمەش:پێغەمبەر ﷺ داوای خێرکردنی لێکردوون بۆ ئەوەی خۆیان لە دۆزەخ بپارێزن؛ ئەگەر کفری گەورە بووایە، خێرکردن سوودی پێ نەدەگەیاندن. هەروەها ئیمامی بوخاریش ئەم فەرموودەیەی لە کتێبی باوەڕدا، لە ژێر بەشێکدا داناوە بە ناوی: «بَاب كُفْرَانِ الْعَشِيرِ، وَكُفْرٍ دُونَ كُفْرٍ» واتای وشەی «لُبّ»: "لُب" واتە کاکاڵە، بنچینە و کرۆکی عەقڵێکی پاک و بێگەرد. پیاوی خاوەن لُب و حازم:مەبەست لەم پیاوە، ئەو کەسە ژیر، لێهاتوو، خاوەن سەرکردایەتی و بڕیارەیە کە لە ناو خەڵکدا هەمیشە قسەی دەڕوات، یەکلایکەرەوەیە (حازمە) و بە ئاسانی بە قسەی کەس ناخەڵەتێت و سۆز و حەز بەبێ بەرنامە نایجوڵێنێت. ✍🏻🌿هاوکێشەی وردی دەروونی: لەشەرحی کتێبی الٳفاضە؛ تیشک دەخاتە سەر ئەو هاوکێشە سەرنجڕاکێشەی کە پێغەمبەر ﷺ باسی دەکات؛ چۆن ئافرەتێک، کە بەپێی پێکهاتەی شەرعی و سروشتی خۆی کەمبوونی لە عەقڵ و دیندا هەیە (لە چاو ئەرکەکانی پیاودا)، کەچی هێندە خاوەن کاریگەری، سەرنج و هێزێکی دەروونی گەورەیە، کە دەتوانێت هۆش و عەقڵ لە پیاوێکی ئاوا بەهێز، دانا، توند و خاوەن بڕیار (حازم) زەوت بکات و لێی تێکبدات. ئەمەش نیشانەی هێزی کاریگەریی ئافرەتە نەک نزمکردنەوەی پێگەی. چی چی دەربارەی ئەم دوو خاڵە: - زۆرینەی ئافرەتان لە دۆزەخدان! - کەمی عەقڵ و دین! »»هۆکاری زۆربوونی ژنان لە دۆزەخدا: لێرەدا هۆکارەکە ڕوون دەکاتەوە؛ هۆکاری سەرەکی ئەوە نییە کە کەرامەت یان زاتیان کەم بێت، بەڵکو بەهۆی دوو ڕەفتارەوەیە کە لە ناو ژناندا زۆر دووبارە دەبێتەوە: زۆر جنێودان و زمانپیسی (اللعن والشتم)، و هەروەها سپڵەیی و چاکەنەناسی بەرامبەر بە مێرد یان خزم و دۆست کاتێک کێشەیەکی بچووک ڕوودەدات.( ئافرەتێکی خاوەن فیتڕەت زۆر باش دەزانێت، ئەم دوو سیفەتە زۆر زۆرە لەناو ئافرەتاندا، ئەوە بابەتی فیتنە و خۆڕازاندوە با لەلایەک بێت.) بەڕاستی ئاگاداربین، ئافرەتان ڕێژەیان زیاترە لە پیاوان، بەڵێ لێرە باسی دۆزەخی فەرموودە بۆ ڕاچەڵەکاندنمان، وەک زۆرینەی مامۆستایانمان دەفەرمون پێچەوانەکەشی ڕاستە چونکە ڕێژەی ئافرەت زۆرە. »»کەمبوونی ڕێژەیی لە عەقڵ و دیندا: ئەم خاڵە زۆر گرنگە؛ دەڵێت بە گشتی و وەک یاسایەکی گشتی (على سبيل العموم) ئافرەت لە لایەنی ئەرکە شەرعییەکان و هەندێک بڕیاردا لە پیاو کەمترە، بەڵام ئەمە ڕەها نییە؛ چونکە زۆر ئافرەت هەن کە لە ڕووی ڕەوشت، دینداری و ژیرییەوە لە سەدان پیاو باڵاتر و لێهاتووترن.( نم/ دایکە عائیشە.. قودوەکانی ترمان.) ئێستا هەر بەڕاستی کاتێک کەسێک کە (دین)؛ بەعەقڵی خۆی تەفسیر دەکات، چۆن لەم ڕاستیە تێدەگات! ئەو بەبێ فیتڕەت قسەدەکات و لاشی وایە زۆر جوان دیفاع لە فەرموودە دەکات. زۆر ڕوونە کەمی دین بەهۆی کۆمەڵێک عوزری شەرعی، وە کەمی ڕێژەیی عەقڵ بەتەواوی ڕوونە؛ ئافرەتان لەژێر کاریگەری سۆز و عاطیفەدان، وە زۆرجار بۆ ئێستا بڕیار ئەدەن و ئەم دەقەیە دەبینن، بەڵام پیاوان دووربین و باشتر لەشتەکان تێدەگەن) 📚ئەمە پوختەیەک بوو لەخزمەت. سێ وانە لەلایەن سێ مامۆستای جیاواز، وە لەچەند کتێبێکەوە... ان شاء اللە، لەسەر ئەم فەرموودە کۆمەڵێک پۆستمان دەبێت، بە پوختی؛ کە بەتەواوی کۆمەڵێک شتی ترمان بۆ ڕوون دەبێتەوە. چونکە ئەم فەرمودەیە زۆر فەوائید و بابەتی سەرنجڕاکێش لەخۆدەگرێت بۆ ئافرەتان، ئای ئەوەی ئەم فەرموودەی لابردوە چەندە ئەڵماس و گەوهەری لەدەست چووە، جیا لەتاوانبار بوون. (پــۆستەکانیشمان «ئەی ئافرەتانی موسڵمان، لەو کاروانەی پێشەنگییە دوا مەکەون!» ( وفقکم اللە🌱)

چەندە بەرزن، چەندە جوانن، چەندە بە نرخن ئەو ئافرەتانەی کە جگە لە هاوسەرەکانیان، هیچ کەسێکی تر نایانبینێت؛ ئەسڵەن کەس نازانێت
چەندە بەرزن، چەندە جوانن، چەندە بە نرخن ئەو ئافرەتانەی کە جگە لە هاوسەرەکانیان، هیچ کەسێکی تر نایانبینێت؛ ئەسڵەن کەس نازانێت شێوەیان چۆنە، ڕەنگیان چۆنە! یا الله، چەندە گرنگە پیاوێکی خاوەن فیتڕەت لەمە تێبگات؛ ئەوەی ئەم هاوسەرەی ڕێگە نەداوە خزم و کەسوکارە نامەحرەمەکانی، دوای گەیشتنی بە تەمەنی باڵەغ بوون، شێوەی ببینن. یا اللە، لەجوانی ئەم ئافرەتانەوە و لەجوانی تێگەیشتنی ئەو پیاوانە کە نرخی ئەمە ئەزانن... ( ئەمە مانەوەیە لەسەر فیتڕەت)

✍🏻🌱