295
订阅者
+1524 小时
+237 天
+2330 天
帖子存档
295
هەزاران جار کوێر بم!
بۆ کەسانێک کە خۆشەویستیان بە تەواو نەکراوەیی جێهێشت
بۆ ئەو کەسانەی چیرۆکەکەیان بە نیوەی مایەوە
کوێر بێت ئەوەی وای لەم وڵاتە کرد!
ئەمشەویش وەک کوردستان کێژۆڵەیێک بریندارە
دڵی پڕ لە خوێنی شەهیدەکەیەتی
چاوی بۆتە گۆمی خوێناو
گریان و هاواری دەگاتە حەوت تەبەقەی ئاسمان
بەڵام کێ تێدەگات لە ئازارەکەی؟
ئەو خۆشەویستەکەی لەژێر خاکدایە
نیشتمان لە باوەشی گرتووە و هەناسەی لێ بڕیوە
دوژمن گیانی ئەوی گرتوو ڕۆحی پاکی لێ سەندەوە
خۆزگە ئەم هەورە ڕەشەی وڵاتم لا بچێت و دووبارە بارانی ئازادی و شادی بگەڕێتەوە بۆ ناو کوردانی ئەژنۆ شکاو و خاکی شەهیدان:))))
295
﮼لە سەر دیوارەکانی شەو
هێڵ لە دوای هێڵ
هەر بێ تۆیی دەنووسمەوە
کەنگێ دەرگای
ئەم زیندانە دەترازێنی؟
