929
订阅者
+1124 小时
+397 天
+10530 天
帖子存档
928
ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە ئەم کەلەبچە مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیە بووکی ئازادیم ئەوێ خوێنم خەنەس بۆ دەست و پێ حەلقە حەلقەی پێوەنم وەک پڵپڵە و لەرزانەیە گەرچی دوژمن وا ئەزانێ من بە دیلی لاڵ ئەبم باش بزانێ براکەم کونجی زیندانم قوتابی خانەیە گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادییە تۆپ و شەستیر و کەلەبچە لام وەکوو ئەفسانەیە بیری ئازادیم لە زیندنا فراوانتر ئەبێ قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم نۆکەری و سەردانەواندن کاری نامەردانەیە چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ ڕزگار بکا میللەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە چەکی شۆرشگێری من نووسین و بیر و باوەڕە ڕاپەڕینە هەڵمەتە پڕ نەعرەتەی کوردانەیە قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم سەد هەزار لەعنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە
24 9月, 14:03
928
Repost from N/a
https://t.me/kurdish0n
بۆ گەشە کردن و پەرە پێدانی
چەنێل و کۆڕە کوردییەکان☀️.
23 9月, 14:20
23 9月, ~16:23
928
Repost from N/a
☑️ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ☑️
🔰 بۆ بەشداری لە لیست 🔰
@EXCHANGE_KURDISTAN
@EXCHANGE_KURDISTAN
22 9月, 14:42
23 9月, ~02:27
928
"بێ تۆ"
بێ تۆ بێ ئاوات و خورپەم
بێ تۆ بێ هەناسە و چرپەم
بێ تۆ بێ کەس و بێ دەرم
بێ تۆ بێ بەرگ و بێ بەرم
تۆ شادیمی تۆ شادیمی
تۆ فریشتەی ئازادیمی
تۆ هێلانەی خۆشبەختیمی
تۆ پەیامی سەرسەختیمی
ئەتپەرەستم ئەتپەرەستم
بە ئاواتی تۆوە مەستم
هەر دێمەوە بۆ ئامێزت
دەژیێمەوە بە شنەی هێزت
ئەیڵێمەوە بەستەی بەستان
قوربانت ئەبم کوردستان
22 9月, 05:24
928
Repost from هەڤین
نەمدەزانی چی بکەم.دابنیشم؟ بگریم؟ بخەوم؟ لەبیر بکەم؟ یان دووبارە خۆم کۆبکەمەوە و بەیانی، وەک کەسێک کە هیچ ڕووی نەداوە، لە جێ هەستم و بە ژیانەکەم بەردەوام بم؟ بەڵام مرۆڤ چەند جار دەتوانێت خۆی لەسەر زەوی کۆ بکاتەوە؟ ماوەیەکی زۆرە خۆم کۆدەکەمەوە. هەر جار پارچەیەک لە من شوێنێک کەوتووە، منیش چومەوە و هەڵمگرتووەتەوە، خۆڵ و خاشاکەکەیم لێ تهکاندووە و بە خۆمم گوتووە: «هیچ نییە... تێدەپەڕێت.» چ درۆیەکی سەیرە! هەمیشە تێدەپەڕێت، بەڵام هەندێک شت لە مرۆڤ تێناپەڕێن. هەندێک ئازار ناچن؛ تەنها ئەوەندە بێدەنگ دەبن کە وا دەزانیت چاک بوویتەوە. پاشان شەوێک، لەو کاتەی هەموو شتێک ئارامە، دەگەڕێنەوە و ئەوەندە گەرووت دەگرن کە تێدەگەیت لە هەموو ئەو ماوەیەدا، ئازارەکە تەنها چاوەڕێی دەرفەتێک بووە تا دووبارە خۆی بە تۆ بسەلمێنێت .
بانو
22 9月, 05:18
22 9月, ~17:18
