ژیلەمۆ
前往频道在 Telegram
“بە هیواي دڵێکي ئارام و ژیانێکي جوان🐚.
显示更多未指定国家未指定类别
295
订阅者
+124 小时
+237 天
+5230 天
帖子存档
295
فڕێم مەدە من یاري تۆم..
لە ناخۆشي و دەردەکان، من چارهي تۆم…
فڕێم مەدە من چاوي تۆم، لە وەرزە سەختەکانت من بەهاري تۆم…
بەو شەوانەي بۆت دەگریام لەلات بام ئەستێرەمي؛
منیش چل چراغي تۆم...
لەو شەوانەیلي بۆم دەگریاي لەلام باي؛ قوربانی دڵ،
قورباني گوڵ؛ باڵات بام…
گەر بزر بووي بۆت دەبمە ڕێ
گەر ئاوت ویست بۆت دەبمە زێ
بێتاقەت بي بۆت دەبمە ژێ
بۆت دەبمە کێ
تۆ بتەوێ
بەس بتەوێ،
بەس بتەوێ
تەنیا تکام؛ فڕێم مەدە؛ فڕێم مەدە…
فڕیم مەدە من یاري تۆم
بۆ نەخۆشي و دەردەکانت من چاري تۆم…
ئایا بێمروەتم؟ بێمننەتم؛ وەفام نییە؟
کەم لەگەڵتم؟ جەفام هەیە؟ سەفام نییە؟
بیرت بێتەو بگەڕێوە
من هێلانە و هەمدیار و هەم هەواري تۆم…
فڕێم مەدە
بیرت چۆوە ئێوارانێ
وەکوو سێبەر
شوێنم دەکەوتی؟
بیرت بێتەوێ، ئەو جێگایەي تەنیا لەوێ دەستم دەکەوتي…
فرێم مەدە ڕۆژێک دادێ
وەک لەناو زبڵ بەدواي پاکەتي دەرمانێک فڕێت دابێ، دێی دەگەڕێي
بەدواي من
منێک کە دەردەداري تۆم...❤️🩹
