371
订阅者
-124 小时
+37 天
+3030 天
帖子存档
371
Repost from Jî G🌸ul
کچی کورد، خۆی هەموو شتێکە؛)
له چاوانیدا ڕووناکیی ئەستێرەکانە ،
لە قژەکانیدا بۆنی بەهاری کوردستانە،
لە دەنگیدا نەرمیی ئاوی کانییەکانە ،
کچی کورد، تەنیا جوانی نییە؛)
دڵێکی گەورەیە،
پڕ لە خۆشەویستی و ڕێز،
پڕ لە هەستی خاک و نیشتمان ،
کاتێک پێدەکەنێت،
وا دەزانیت بەهار هاتووەتە ناو دڵت؛)
کاتێک قسە دەکات،
تەواوی شاخ و دۆڵەکانی کوردستان
لە دەنگیدا دەنگ دەدەنەوە ؛)
کچی کورد،
خۆی هەموو شتێکە؛)
هەموو جوانییەک لە یەک ناودا کۆکراوەتەوە،
لە ناوی «کچی کورد»
لە ڕەنگی جلی کوردییەکەی،
هەموو ڕەنگەکانی بەهار دەبینیت؛)
لە زێڕی کەمەربەندەکەی،
درەوشانەوەی خۆر دەبینیت،
و لە گوڵەکانی جلی کوردییەکەی،
بۆنی دشت و چیاکانی نیشتمان هەست پێدەکەیت.
کچی کورد،
ئەوەیە کە جوانییەکەی تەنیا لە ڕوخساردا نییە؛)
لە دڵ و ڕەفتار و قسەکردنیشیدایە،
کچی کورد،
وەک شاخی کوردستانە؛)
سەربەرز، بەهێز و پڕ لە شانازی،
وەک بەهاری هەورامانە؛)
جوان، بۆنخۆش و پڕ لە ژیان ،
کچی کورد، خۆی هەموو شتێکە؛)
نە تەنیا گوڵێکە لە باخچەی ژیان،
بەڵکوو خۆی هەموو باخچەکەیە ؛)
Jî G🌸ul
371
کاتێک سڵامی من ئەکەی کوردی سڵام بکە، مەڵێ «های و هو»، کورد چەن خۆی بە کەم ئەزانێ، لە وڵاتی خۆیا بە زمانێکی تر قسە ئەکا، یان ئەگەر بە زمانی بێگانە قسە بکەی تۆی بە لاوە پیرۆزە، قسەکردن بە ئینگلیزی و فارسی و عەرەبی و شاریانە ئەبێتە بیرمەندی،
پیاوێک دانیشتبو ئەیوت الحمد اللە کوڕەکەم تەنها کوردی نازانێ، مەلیک مەحمود چیت کرد، ئێمە بۆ کێ الحمد للە ئەکەین، لە پاوەیا گەورە بوگە، ئەڵێ شوکر وەڵا من فارسی و ئینگلیزیەکەم باشترە، کوردیم بۆچیە بزانم و بینوسم.
