372
订阅者
+424 小时
+87 天
+2930 天
帖子存档
371
جەیرانی سەردەشت، ئاهوی خۆتەن خۆ
ئێران و ئێراق، لهۆن و جوانڕۆ
گشتی پایەناز، پەنجە و کەوشی تۆ
هەولێر و هەوری، سەری بێ دەزماڵو
دامغان و داغ دیدەی غەزاڵو
بەغا و پێشکەش باڵای بەرزت وێ
شیراز و شێوەی شیرین تەرزت وێ
کرمان بە فەدای،کرمانی کۆڵت
قەزوێن و قامت، قۆڵوانەی قۆڵت
چین بە فەدای، سیای چین چینت
ماچین و یەک ماچ، جامێ جەمینت
نەیشابوور بە نێی نیم نگای دیدەت
ئەسفەهان ئەبرۆی، قەڵەم کەشیدەت
پاییز و پرشەی، پێشانی پاکت
لەندەن و لەنجەی، خەمزەی خەمناکت
371
بەرزی وەو چنار، زەردی وێنەی بەی
جەرگو دام و نێی، سەرئەڵماسەی نەی
چاو وێنەی دووربین، کەیخوسرەوی کەی
زوڵف وێنەی پۆشەنگ، سپای دەشتی ڕەی
371
ئیشارەی دیدەت، ڕووبەڕووم کەردی
بنچینەی عومرم، لە بێخ هاوەردی
لێوت وێنەی لام، خەزانەی خوسرەو
ڕۆشنی چرا، مەجڵس ئارای شەو
بژانگ وەو خەندەگ، جەرگێ جایەڵ بڕ
ژێر بژانگانو، پەردەی دەروون دڕ
و مژەی دیدە، فەراو فەنادەر
بۆ قەتڵی خوسرەو، شێرە و پا کەر
بە ڕووی نازەوە، چاوی ئاو ئەدا
بژانگی و خوێن عاشق ئاو ئەدا
371
لە توێڵۆ ئەو خوار، دوو ئەبرۆی پەیوەس
لە ئەبرۆ ئەو خوار، جفتێ دیدەی مەس
لە دیدە ئەو خوار، لووتی بێ خەمی
لە لووتۆ ئەو خوار، مرواری و دەمی
لە دەمۆ ئەو خوار، چەنە و شاخی زەڕ
لە چەنە ئەو خوار، گەردەن مینای تەڕ
371
لە توێڵۆ ئەو خوار، دوو ئەبرۆی پەیوەس
لە ئەبرۆ ئەو خوار، جفتێ دیدەی مەس
لە دیدە ئەو خوار، لووتی بێ خەمی
لە لووتۆ ئەو خوار، مرواری و دەمی
لە دەمۆ ئەو خوار، چەنە و شاخی زەڕ
