371
订阅者
+424 小时
+87 天
+2930 天
帖子存档
371
Repost from ژیانێک؛
ئێوە واتان کرد بۆ یەکەمجار جەهەنەم لە بەهەشت جوانتر بێت!
دەریایەک لە خۆڵەمێشتان بۆ داناین و وتتان ئەمەیە ڕووناکی
لمتان بۆ کردینە کاس و وتتان ئەمەیە شەراب
شەیتانتان بۆ ڕازاندینەوە و وتتان ئەمەیە خودا
کینەتان دەرخوارد داین و وتتان ئەمەیە ئازادی!
ئێوە واتان کرد بۆ یەکەمجار تاراوگە لە ماڵ جوانتر بێت.
ئەمە خەڵاتی ئێوەیە، میللەتێک لە با دەپاڕێتەوە دەریای لێ نزیک بکاتەوە. میللەتێک قیامەت بە کرێ دەگرێ، مەحشەر زەخرەفە دەکات، تابووت دەژمێرێت
کفن بە سەر ئێوارەکاندا دابەشدەکات
بە تلیاکی هەموو جەنگێک خۆشنوودە،
بە حەشیشی هەموو کینەیەک ڕازییە.
ئێوە واتان کرد بۆ یەکەمجار شەیتان لە خودا جوانتر بێ
بهختیار عهلی
371
برا نازانم بۆ، بەڵام عەجیب لزەتێ لە دەنگی کاک ئیسماعیل ئەوەم، هەر عەجیبە دەنگی ئەم پیاگێ، هەر زۆر زۆر دڵڕفێنە
شوێن: چلەی مامۆستا جەمیل
دەنگ: کاک ئیسماعیل حەمیدی
