ناوەندی قازی محمد
前往频道在 Telegram
چەناڵێک بۆ خزمەت و هاوکاری خوێندکارانی پۆلی ١٢. سەرپەرشتی دەکرێت لەلایەن ڕاکۆ سیروان "خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی گشتی - زانکۆی سلێمانی" بۆ دەستکەوتنی بەرهەمەکانمان دەتوانن نامە بنێرن بۆ ئەم ئەکاونتە @Qazim7md
显示更多未指定国家未指定类别
1 969
订阅者
-124 小时
-197 天
+40930 天
帖子存档
1 968
من هاندەری ڕۆناڵدۆ نیم و بەژیانم حەزم نەکردووە براوە ببێت ئەویش بەهۆی ئەوەی هاندەری مێسی بوومە ، بەڵام لە ڕووی بابەتی کۆڵنەدان و دیسیپلین و متمانە بەخۆبوون و ڕووبەرووبونەوەی تەحەدی لەم سەردەمەدا کەسانی هاوشێوەی ڕۆناڵدۆ زۆر دەگمەنە ، دایکی ویستی لەباری ببات بەهۆی هەژاری و لەتەمەنی 15 ساڵیدا توشی خێرا لێدانی دڵ بوو کەنەدەبوو بەردەوام بێت لەتۆپی پێ پاشان باوکی بەهۆی زۆر خواردنەوەی مەشروبەوە مرد بەڵام ئەو کۆڵی نەدا تاوەکو بوو بەیەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ .
ئەو پابەندێتی و دیسیپلینەی وای لێکردووە کە تەمەنی ئێستا 41 ساڵە بەڵام جەستەی وەکو 25 ساڵێک دەربکەوێت ، هێشتا تینووی نازناوە.
هەمیشە قسەیەکی هەیە کە دەڵێت من "باشترینم" ئێمە وامان ئەزانی کە لەبەر لوتبەرزیەکەی وا ئەڵێت ، بەڵام دواتر تێگەیشتین ئەمە تەنها ڕێگا بوو بۆ ئەوەی لەژێر فشاردا نەڕوخێت.
«بۆ ئەوانەی نمرەیان کەم بووە یان بەخراپی دەستیان پێکردووە ، ڕۆناڵدۆ لە ناو شکستەوە دەستی پێکرد، بەڵام بە (کۆڵنەدان) مێژووی گۆڕی. گرنگ نییە چەند دواکەوتووین، گرنگ ئەوەیە ئێستا کۆڵ نەدەین. با ئەم ماوەیە بجەنگین، تا هەموو تەمەنمان بەسەربەرزی بژین.»
1 968
بەڕێزان لەوانەیە هەندێک کەس وابزانێت کە ڤۆیسەکە تۆزێک دوورودرێژە بەڵام ئەم نزیکەی 19 دەقەیە چارەسەرە بۆ کێشەیەک وای کردووە کە چەندان سەعات و بگرە ڕۆژیش نەتوانیت سەعی بکەیت
ان شاء الله ئیسفادەی لێئەکەن ❤️
بابەتی دواترمان پشتیوان بەخوا لەسەر (زۆربیرکردنەوە) Overthinking دەبێت 🤌
1 968
متمانە بەخۆبوون (self confidence) ئەو هێزە بێدەنگەیە کە وا دەکات تەنها بە بڕیارێکی تۆ، "قورسترین وانە" لە پێش چاوت ببێتە "ئاسانترین هەنگاو" بۆ سەرکەوتن.
لەم ڤۆیسەدا ڕوونی دەکەینەوە کە :
- متمانە بەخۆبوون چیە 🤔
-ئەو شتانە چین کە متمانە بەخۆبوون دەکوژێت ⚰
-چۆن و بەچ چارەسەرێک و تەکنیکێک متمانە بەخۆبوونمان بەرز بکەینەوە 🔋
1 968
بەڵام بەڕێزان هەوڵبدەن پێش ئەوەی زیکر بکەن نیەتی زیکر بهێنن و دواتریش تەرکیزتان لەسەر زیکرەکە بێت و لەماناکەشی بکۆڵنەوە چونکە باشترین شێوازی زیکرکردن ئەوەیە کە دڵ و دەم بە ئاگا بن ، کاک دکتۆر زاناش لەم ڤیدیۆیە باسی ئەکات
1 968
زانستیش سەلماندوویەتی کە زیکرەکان کاریگەری زۆریان لەسەر دەروونی خوێندکار هەیە
سوودە دەروونییەکانی زیکر بۆ قوتابیان:
-کەمکردنەوەی فشار و دڵەڕاوکێی خوێندن
-زیادکردنی تەرکیز و ئاستی وریایی
-بەدەستهێنانی ئارامیی دەروونی و دڵنیایی
-باشترکردنی توانای کۆنترۆڵکردنی سۆز و هەستەکان
-بەهێزکردنی ئیرادە و خۆڕاگری بەرامبەر سەختییەکان
ڕەواندنەوەی ماندوێتی مێشک و تەمەڵی
زیادکردنی متمانە بەخۆبوون و گەشبینی
1 968
بەڕێزان دەتوانن سوود لەم بۆتە ببینن بۆ ئەنجامدانی زیکری ڕۆژانەتان ، برایەک دروستی کردووە خوای گەورە پاداشتی بداتەوە ، زیکرەکان کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر خوێندتان خوای گەورە لەقورئانی پیرۆز دەفەرموێت : "أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ". ، واتا "بزانن تەنها بە یادی خوا دڵەکان ئارام دەبنەوە"
1 968
وێنەکەی سەرەوە لە گوگڵ دامبەزاند لەبەرواری 19/7/2024 لە سەعات 12:51ی شەو لەبەشی Save messageی تەلەگرامەکەم دامنا ئەوشەوە ئەنجامی خولی 1ی پۆلی 12 گەڕایەوە ، تەلەبە لە تەلەفیزیۆن مقابەلەیان لەگەڵدا ئەکرا ئەیان وت ئەچینە طب عام ، منیش لەوکاتەدا بڕیاری 2 ساڵەم دابوو زۆر بێتاقەت بووم و خۆم بەو تەلەبانە بەراورد ئەکرد ، وتم چی ئەبوو گەر منیش وەکو ئەو تەلەبانە نمرەم هێنابایە ، بۆیە وەعدم بەخوای گەورە و خۆم دا کە هەوڵی تەواوی خۆم بدەم بۆئەوەی بگەم بەو کۆلێژەی کەلەوێنەکەدایە چونکە تاکە ئامانجم ئەوە بوو.
ساڵی دووەم هات و یەک دوونیا موشکیلەو ناخۆشی هەم لەکاتی دەوام و هەم لەئیزنەکە و هەم لەنێوان ئیمتیحانەکان بەسەرما هات و خوای گەورە تاقی کردینەوە
ساڵێک و 9 مانگ بەسەر وەعدەکە تێپەڕی ئەمجارەیان وێنەکەی خوارەوەم لە گوگڵ دانەبەزاند بەڵکو الحمدللە خۆم لەبەردەم کۆلێجەکە گرتم.
ئەم حاڵەتە بەسەر خۆمدا هات و دەیان نمونەی تریش هەیە کە توشی کێشەیەکی زۆر بوونەتەوە بەڵام بەپشتیوانی خوا و هەوڵی تەواوی خۆیان توانیانە سەرکەوتوو ببن و بگەن بەو شوێنەی کە حەزیان لێبووە بۆیە بێهیوا مەبن و سیقەتان بەخوا و خۆتان و خوێندنەکەتان هەبێت.
1 968
- بۆچی ئێمە واهەست ئەکەین کە ئەو بابەتانەی پێشتر خوێندوومانە لەبیرمان چووەتەوە؟
-ئایا لەبیرچوونەوە هەموو کات خراپە یان نیعمەتی خۆی هەیە؟
- 4 چارەسەر بۆ کێشەی هەستکردن بە لەبیرچوونەوە
ئەم چەناڵە بۆ هاوڕێکانتان بنێرن چونکە پێغەمبەر (د.خ) دەفەرموێت: «مَنْ دَلَّ عَلَى خَيْرٍ فَلَهُ مِثْلُ أَجْرِ فَاعِلِهِ» (واتە: هەر کەسێک نیشاندەری کارێکی خێر بێت، ئەوا پاداشتی هاوشێوەی ئەو کەسەیە کە کارەکەی ئەنجام داوە). [گێڕانەوەی مسلم]
1 968
خۆشەویستان ئەگەر دەتانەوێت ئەم گەشتە بەڕێبکەن بەبێ ئەوەی سوودی تەواوەتی لێوەربگرن، ئەوا لەکاتی گوێگرتن لە ڤۆیسەکان وەڕەقە و قەڵەم حازر مەکەن و تێبینی مەنووسن✍
1 968
بابەتی 1مان ان شاء الله لەسەر هەستی لەبیرچوونەوەی بابەتەکانە کە پێشتر خوێندوومانە 🚨
1 968
بەڕێزێک نامەی ناردووە دەڵێت مەبەستان چیە لە بابەت ، مەبەستمان ئەوەیە باسی کێشەی لەبیرچوونەوە و متمانە بەخۆبوون هتد...
1 968
بەڕێزان سڵاوی خواتان لێبێت ، دەمانەوێت باسی ئەو بابەتانە بکەین کە بەلای ئێوەوە گرنگە ، بۆیە ئەکاونتێک لەخوارەوە دادەنێین ئەلەوێوە نامە بنێرن و پێمان بڵێن باسی چی بکەین ، کام بابەت زۆر باس کرا لەسەر ئەوە لەم چەناڵە قسە دەکەین.
1 968
بسم اللە سەرەتای هەموو کارێکی خێرە 🤍 نییەتێکی پاک و هەوڵێکی بەردەوام؛ کلیلی هەموو سەرکەوتنێکە. 🎯🌱سڵاوی خواتان لێبێت خوێندکاران 👋 بەخێربێن بۆ چەناڵی قازی محەمەد 🌹 من (ڕاکۆ سیروان) خوێندکاری قۆناغی 1م کۆلێژی پزیشکی گشتی - زانکۆی سلێمانی 🩺 پۆلی 10,11 یەکێک بووم لەخوێندکارە لاوازەکان 🪫😢 بەڵام الحمداللە توانیم لە پۆلی 12 هاوکێشەکە پێچەوانە بکەمەوە 🔋😊 ئەو ماوەی کەوای کرد کە من ئاستی خۆم تێدا بەرز بکەمەوە کاتی (ئیزنەکە) بوو ⏰💎 ئێوە دەزانن خوێندکارێک کە نمرەی باڵا دەهێنێت کەی دەردەکەوێت ؟🤔 بەدڵنیاییەوە لەم ماوەیەی کەلەبەردەستاندا ماوە 🙂✍️ دەمەوێت دڵنیا ببنەوە کە هێشتا هیوا ماوە بۆ هێنانی نمرە 🥇🚨 بەڵام تا کەی ئەم هیوایە دەمێنێت😐
لەبیرتان بێت: "ئەوەی لە کۆتاییدا پێدەکەنێت، زۆر پێدەکەنێت"پشتیوان بەخوا لەم چەناڵەوە بە بابەتی جوان و گرنگ 🎁🔥 بۆ ئەم کاتە هەستیارەی ئێوە لەخزمەتتان دەبین 😍 دووبارە بەخێربێن و خۆشحاڵ بووین ☺️✨
1 968
چۆن ناومان بچێتە تیروپشکەکەوە؟🧐
١. تەنها بە فۆڵۆکردنی پەیجی ناوەندی قازی محمد لە فەیسبووك و کۆمێنتکردن لەسەر ئەم پۆستە ( کلیك لێرە بکە) ناوتان دەچێتە تیروپشکەوە بۆ 5 دانە لە کتێبەکە.
٢. وە لەگەڵ داغڵبوونتان بۆ ئەم کەناڵی تێلیگرامە ناوتان چوویە تیروپشکەوە بۆ 10 دانە لە کتێبەکە.
بەهیوای سوودی تەواوەتی بۆ هەموو خوێندکارە کۆڵنەدەرەکانمان😊
1 968
دیاری بەنرخ 🎁🔥
15 دانە لە کتێبە ڕەشەکە دیاری بێت بۆ ئێوەی خۆشەویت😍🥰
هەواڵی ئەم جارە دەربارەی کەمکردنەوەی مەنهەج نییە🙂↔️
بەڵکو 2 هەواڵی خۆشتر لەو😊🤩
ناوەندی قازی محمد کەناڵی تێلیگرامی دروستکرد🥳🤯
خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی لەوێوە گرنگترین ڕێنماییەکان سەبارەت بە ئیزندانەکە دەنێرن💊🔥
ئەمە سەرەتای چیرۆکی سەرکەوتنی کۆمەڵێك خوێندکارە💯🏆
هەر بۆیە لە سەرەتای چیرۆکەکەوە ئامادەبن🥰
دڵنیابن کە زۆر ئەستەمە بەبێ ڕێنمایی کەسانی بەئەزموون بتوانی ئیزنداکەکە (کە گرنگترین ماوەی خوێندنی پۆلی دوانزەیە) با باشی بەڕێ بکەی🤕
هەر بۆیە بۆ بەدەستهێنانی نمرەی بەرز زۆر گرنگە ڕۆژانە گوێ لەو ڕێنماییانە بگریت کە لە کەناڵی تێلیگرای ناوەندی قازی محمد دادەنرێت🏆💯
لەوێ فێر دەبیت چۆن کار بەم وتەیە بکەی:
⭐️Work Smart not Hard⭐️
ئەمانە هەمووی لەلایەك و دیارییەکانیش لەلایەك🎁😍
ناوەندی قازی محمد 15 دانە لە کتێبە جادووییەکەی بیرکاری دەکات بە دیاری بۆ خوێندکارانی پۆلی دوانزە🎁🔥
ئەو کتێبەی لەم ماوەی ئاخیردا زۆرترین خواستی لەسەر بووە و بووە بە ترێند⚡️
تەنها بە جۆینکردنی کەناڵی تێلیگرامەکە ناوتان دەچێتە ناو تیروپشکەکەوە☺️
بۆ زانیاری زیاتر کلیك بکە
