کاڵ
前往频道在 Telegram
271
订阅者
无数据24 小时
-17 天
+130 天
帖子存档
271
ئەو شەوم پێ خۆش بوو حاڵم خۆشبوو پێکەنین لەسەر لێوم لانەچوو بە دڵ و بە دم پێکەنیم و چێژم لە چرکە بە چرکەی وەرگرت.دوای ماوەیەکی زۆر کۆ بوونەوەی خۆمانم دیت هەرچەن زۆرتریان نەیان توانی بێن بەڵام ئەوەندەش هەر خۆشبوو.چاوم لێدەکرد هەموویان ئێستە ژیانێکی نوێیان هەیە زۆرتریان مێردیان کردووە یا بە کارێکی دی سەرقاڵن و چیدی خەبەر لە نارین و کلاسی دوانزەی ئینسانی نییە:)و چیدی قەرار نییە بچین بۆ کلاس و مەدرەسەی.ڕاوەستاوم دانە بە دانەیان بە مێرد دەم جا دوایە فکرێکی بۆخۆم بکەمەوە ئەگەریش لێم بەپرسن ئەتوو کەنجێ دەڕۆی؟ دبێ پێتان بڵێم نازانم ڕەنگە سبەی، ڕەنگە قەت!🦦
19 11月 2025, 17:43
271
بەشێک لە من هەیە کە دەڵێت بەردەوام بە، دەڵێت دەتوانی،هێشتا دەتوانیت سەرلەنوێ دەست پێبکەیتەوە،چێژ لە شتە بچووکەکان وەربگریت، لە سبەینێ مەترسێ کە چی لێدێت،واز لە خۆت مەهێنە.
بەڵام بەشێکی تری من هەیە بەردەوام گلەی دەکات،دەڵێت هەموو شتێک بێهودەیە، لە کۆتاییدا هیچ نییە،هەموو شتێک تاریکە،بێ
هیوایە.هەندێک جار دەنگی ئەو بەشە گەشاوەی من بەرزتر دەبێتەوە،بەرزم دەکاتەوە،دەمکێشێتە سەرەوە.هەندێک جار بەشی ماندووم بەهێزترە، دەمکێشێتە خوارەوە.وە ئەمنیش؟ئەمن لە نێوان ئەو دووانەدا هەڵپەسێردراوم.نازانم بەڕاستی باشم یان خراپ.و لە نێوان ئەو دووانە جیرم خواردووە.
18 11月 2025, 05:56
271
لە تێلێگرامی وی پێنج ئاکانت دەرزیلە کراون یەکیان ئەمنم ئەوانی دیش هەموو ئاکانتە دێلێت کراوەکانمن:)))))
16 11月 2025, 12:04
24 9月, ~11:09
271
باران دەبارێ،لە بەردەم پەنجەرەی دانیشتووم چاو لە دەرێ دەکەم گەرمای چایەکەم دەستم گەرم دەکات هەر چاوێک لە دەرێ دەکەم و خۆزگە دەخوازم ئەتووش لێرە بای و هێندەم لێ دوور نەبای هەر چاو لێدەکەم و خۆزگە دەخوازم بتوانم ژیانێکی نوێ درووست بکەم بتوانم بە شێوازێکی دیکە ژین بکەم و لەو کێشانەی ئێستە هەمە ڕزگاریم بێت و شتی دیم بۆ بێتە پێش، پێم خۆشە ساڵێکی دی ئەودەمانە وەختێک د خەزەڵوەر دا باران باری دیسان هەر لەسەر ئەو پەنجەرەیە نەبم و هەر چاو لە دەرێ بکەم بەڵکوو بتوانم بچم دەرێ بێ ئەوەیکە بترسێم سەرمام بێت و دیسان لە بەرنامەم وەدوا کەوم، زۆرم ئاوات و ئارەزوو هەن کە تا بە هەمووان نەگەم ئەو ڕۆحم ئارام نابێ و قەتیش وەکوو ئەو کەسانە نابم کە وەختێک باران یا بەفر دەبارێ لە چەتر کەڵک وەردەگرن.
16 11月 2025, 02:46
271
منداڵی کووچەی کۆبوونەتەوە بووکە بارانەیان داوەتە دەست دەگەڕێن دەڵێم ئەوە چییە بۆچتانە دەڵێن بووکە بارانەیە تا باران ببارێ دەڵێم باشە ئێوارە وابکەن دەڵێن با خودا زووتری جوێ لێبێت.ئەزیزم باران زۆر لەمێژە لێمان زیزە.
14 11月 2025, 03:00
