کاڵ
前往频道在 Telegram
271
订阅者
-124 小时
+37 天
无数据30 天
帖子存档
271
+1
یەکێکە لە خۆشوایبترین وێنەکانی گەلەرییەکەمە. دوێنێ شەو کچی مامم لە حەوشەکە خەوی لێ دەکەوێت، ئەم کاکە پشیلەش زۆر بە ئارامی و نازداری دەچێت لەلایەنەوە و لە تەنیشتی دەخەوێت ئینجاش ئەمن کردم بە ئەنیمە، تا ئەو هەستی خۆش و ئارامە زیاتر بگەیەنێت🧚🏻♀
21 8月, 17:27
271
دەمەوێت بۆ دوا جار بیر لەو دوو ساڵەی ڕابردوو بکەمەوە و پاشان دۆسیەی تەمەنەکەم لە ١٨ ساڵییەوە تا ٢٠ ساڵی دابخەم. زۆر سەختیم بینی، زۆر گریام، زۆر قسەم گوێ لێبوو. نازانم چۆن دڵیان هات بە کەسێکی ١٨ ساڵە بڵێن: «دواکەوتوویت وازبهێنە» چۆن دڵیان هات ئەو هەموو ماندووبوون و ئەو ڕێگایەی خۆم هەڵمبژاردبوو، گاڵتەی پێ بکەن و سووکایەتی پێ بکەن؟ چۆن دڵیان هات پێم بڵێن: «باشە زیرەکییەکەی قوتابخانە ئەوە بوو؟ ئەو هەموو نمرەی ١٩ و ٢٠ی دەهێنایت کۆنکوری نەبوو؟ نەیتوانی؟» هەتا بە کەسانی دیکەش دەیانکوت: «باشە، نارین خوێندی، بەڵام چی بوو؟ بۆ کوێ گەیشت؟»
هەر ئەوەش چاک دەزانم، ئەو کاتەی بۆم دوعایان دەکرد لە ناو چاوی خۆیاندا هەر گاڵتەیان پێم دەکرد.چەندین شتم بەسەرم هات، چەند هاوڕێم لەدەست دا و چەند هاوڕێی نوێم دۆزییەوە. نەخۆش بووم و باش بوومەوە. شەوانی زۆر بە گریان خەوتم، بە شەرمەزاری هەستامەوە، بە شەرمەزاری خواردنم خوارد، تەنانەت لەگەڵ دایک و باوکیشم بە شەرمەزاری قسەم دەکرد. بە شەرمەزاری ژیام. ڕاستییەکەی ئەگەر بڵێم من کەسێکی تەمبەڵ نەبووم، کەسێکی بێدەسەڵات و بێتوانا نەبووم. هەرچی ڕوویدا هەروا هەوڵم دەدا و دەگەڕام بەدوای ڕێگایەکی نوێدا. بەڵام لەم ڕێگایەدا دڵم زۆر شکایەوە، زۆر بریندار بووم و زۆر جار خۆم لەدەست دا. ئەوەندە نەگەیشتم بەو شتانەی دەمهویست کە وام هەست دەکرد تەنانەت ئەگەر بگەمە ئامانجەکەم هیچی دی خۆشحاڵم ناکات. وەک ئەوەی قبوڵم کردبێت کە هەندێک شت لەوانەیە بۆ تۆ نەبن. سەیرە بەڵام پرۆسەی کۆنکور منی گەورە کرد. شاید ئەمە گەورەترین شتێک بێت کە لەم دوو ساڵەدا فێربووم.
21 8月, 07:54
271
هەزاران خەیاڵ دەمرن تا تێبگەیت ژیان هەمیشە خەیاڵی نییە، بەڵام خەیاڵی هەزار و یەکەم زیندوو دەمێنێتەوە تا تێبگەیت ژیانێک بێ خەیاڵ، مانایەکی نییە.
19 8月, 03:13
271
پێی کوتم بۆچی مێردی ناکەیت؟ پیر بوویت، پیر! ئەمنیش کوتم: هەر بەم شێوەیە پیر بم باشترە لەوەی پیاوێک پیرم بکات، تەواو وەک تۆ! تەنها نازانم بۆچی پێی ناخۆش بوو ژنەکە ئەمن خۆ هیچم نەکووت💅🏻
17 8月, 16:54
