کاڵ
前往频道在 Telegram
271
订阅者
无数据24 小时
-17 天
+130 天
帖子存档
271
خاتوونێکی قرژنی دەست سوتاوی توڕە لێرە دەبینن کە ڕقی هەستاوە و دەڕوات و شاخی دەکەوێت، سەبارەت بەوەی بۆخۆی وێنەی جوان بۆ هەموان دەگرێت بەڵام کەس بەو شێوازەی کە دەیهەوێت وێنەی بۆ ناگرن💆🏼♀.
05 6月, 04:59
271
هەر کەسێک عەیبێکی هەیە، ئەمنیش وەکوو تەواوی خەڵک عەیبم هەیە و یەکدانەیان کە زۆر بەرچاوە ئەوەیە کە ئەمن هەموو کەسێک وەکوو خۆم دەبینم.
ناڵێم ئەمن زۆر مرۆڤێکی باشم و دوورم لە هەر شتێکی خەراپ، بەڵام بەڕاستی نیوەی ئەو شتەی دیتوومە و گوێبیستی دەبم نەمکردووە، ئەسلەن نیوە چییە هەر نەمکردووە.
لە لایەک پێم خۆش نییە سادە بم لە لایەکیش ناتوانم لەگەڵ کەس بە فێڵەوە هەڵسوکەوت بکەم، هەرچەن ئەگەر زۆر کەس خەراپەم لەگەڵ بکات تەنیا کارێک کە لەدەستم دێت ئەوەیە بیخەمە ژێر پێم و چیدی کارم پێی نەبێت و لە ژیانم بیخەمە دەرەوە نەک بێم وەکوو خۆی بم ئاوا پیس و ئاژەڵ، چون ناتوانم چون لە جێیەک پەروەردە کراوم کە پڕ بۆت لە ئیشق پڕ بۆت لە خۆشەویستی، تا هەبم دەتوانم ئیشق بدەم نەک نەفرەت.
کابرا لێم گەڕاوە کوتی «دروستە ئەتوو زۆری دەڵێیت و قسەت زەلامە و زماندرێژی دەکەی، بەڵام دڵت ناسکە ناوێرم چت پێ بڵێم لێم دەتۆرێی» و ئێستا دەزانم چەند ڕاست دەڵێت و چەن بەجوانی لە ئەخلاقی من تێگەیشت. هەر کاتێک چای بۆ خۆم تێدەکەم دایکم پێم دەڵێ: نارین چایی وا پڕڕەنگ مەخۆ خراپە،
بەڵام من هەمیشە وام پێ باشە، ئەو شتانەی ئەزموونی دەکەم دەیچێژم پڕڕەنگ
تام و واتای تایبەتی خۆی هەبێ.
خۆشەویستیی ڕاستەقینە
بەڵێنی ڕاستەقینە.
میهرەبانییەک لە قووڵایی دڵەوە،
هاوڕێیەتی بێ فێڵ و درۆ.
هەر هەموو دەمهەوێ وەکوو چایەکەم پڕڕەنگ و تامێکی تایبەت بدەن بە ژیانم🫠.
03 6月, 17:41
271
ئەیڕۆ کچێکە گوڵی لێ دەکڕم ژمارەی منی بە نارین خوشکلە زەخیرە کردووە😭💘
03 6月, 13:39
05 10月, ~11:08
271
ئەگەر منداڵ بووم وەمدەزانی قەت کەس نامرێ هیچ دەرکێکم لێ نەبوو کەمێک گەورە تر بووم دەمکووت ئەگەر ئەمن بمرم لەوانەیە دونیا خەڵاس بێت و هەموو بمرن دوایە دیتم نە بابا وانییە هەموو دوای ماوەیەکی زۆر کەم سەرقاڵی ژیانی خۆیان دەبن و ئەو ژیانە بەردەوامە چ بێ من چ لەگەڵ من دە ڕاستیدا ئەودەم پێم ناخۆش بوو بەڵام ئەلان بۆم گرینگ نییە چون فێر بوم کە تۆ و هەموو کەسێک کە خۆشت دەوێت ڕۆژێک دەمرن. تەنها بەشێکی کەم لەوەی دەیڵێیت یان دەیکەیت بۆ ژمارەیەکی کەم لە خەڵک گرنگ دەبێت، و تەنها بۆ ماوەیەکی کورت. ئەوە حەقیقەتی تاڵەکەی ژیانە. هەموو شتێک کە بیری لێدەکەیتەوە یان دەیکەیت تەنها هەڵهاتنێکی زیرەکانەیە لەو ڕاستییە. ئێمە خاڵی بێ بایەخی تۆزی گەردوونیین، بە دەوری خاڵێکی شیندا دەسوڕێینەوە، بەر یەکتر دەکەوێت، گەورەیی بۆ خۆمان خەیاڵ دەکەین و ئامانج بۆ خۆمان دادەڕێژین، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە، ئێمە هیچ نین!(:
02 6月, 03:37
271
باپیرم زەمانی خۆی بە ۳۰۰هەزاری خانوی دەکڕی ئەمن ئێستە دوو دانە شیرمۆزم کڕی بەوەندەی👩🏼🦯
01 6月, 16:24
271
ئێعتڕافێکی تاڵ من لە دەرزی دەترسم!
ئێستە نەخۆش بوومە و لە دکتۆریم هەر بە خۆم دەڵێم «خودایا هەر شتێک بێت تەنها دەرزی نەبێ!» بەڵام بابم هێشتا دوای بیست ساڵ لە ژیانم وەک منداڵێکی بچووک بڕیار دەدات دەرزیم لێ بدرێت یان نا. دەڵێم دکتۆر دەرزی مەنووسە بابم دەڵێیت نا چانابی هەر لەخۆڕایی بوومەتە بیست ساڵ. کەس نییە بڵێت ئەخە ئەتوو بەو سەرمایی زستانە نەخۆش نەبوی ئێستە بۆ نەخۆش دەبی ڕزیوو😭
01 6月, 15:09
