"ئـۆخـەیـش♡"
前往频道在 Telegram
هەتاکوو دواپشوو ڕیبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم ئەگەر بێجگەلە ناکامی نەبینم بەرهەمێکی تر...
显示更多未指定国家未指定类别
264
订阅者
+224 小时
+137 天
+2230 天
帖子存档
264
زمانم شەق دەبا یەکدەم ئەگەر بێت و نەبا ناوت
بە کوێری دادەنیشم گەر لەبەر چاوم نەبێ چاوت
تەبیبی دەردی هیجرانی منیش بیمار و مەهجوورم
کە هاتی دێته دەر ڕۆحم لەباتی ئەجری هەنگاوت
حەمدی
264
هەر یادت ماوە، یادت ژیانە
لە یادنامەی من شیرینی گیانە
دونیاش هەر بە تۆ قەشەنگ و جوانە
ئاخ، چەند جوانە!:)
264
Repost from Kanî | کانی
باران بە توندی دەبارێت، شەقامەکانی شار لەناو شەپۆلی ئاو ون بوون، هەورەکانیش ئەوەندە نزیک بوونەتەوە کە وا هەست دەکەیت ئاسمان بڕیاری داوە هەموو فرمێسکەکانی بۆ ئەم شارە ببارێنێت...
پاییزە... وەرزی دڵتەنگی و بیرەوەرییەکان؛ بەڵام ئەمجارە باران تەنها گەڵای دارەکانی ناوشار ناهێنێتە خوارەوە، بەڵکو هەموو شتێکی بە ڕەنگێکی تاریک و بێدەنگییەکی قووڵ داپۆشیوە؛ وەک ئەوەی شارەکە لە چیرۆکێکی کۆنی پاییزدا ون بووبێت...
و ئاسمانیش وەک ئەوە وایه که تەواوی خەم و بێدەنگییەکانی خۆی هەڵگرتبێت، بە بارانێکی زۆر بەسەر شارەکەماندا دەیبارێنێت...
شار لە ژێر دەنگی باراندا ون بووە، شەقامەکان بوونەتە ڕەنگی خەم، هەورە ڕەشەکانیش بەسەر ئاسمانی شاردا کەوتوون، پاییز تەنها وەرزێک نییە؛ هەستێکە، بێدەنگییەکە، چیرۆکێکە کە باران بە پەنجەکانی دەینووسێت لەسەر پەنجەرەکانی ماڵەکانمان دا....
@Kani_520🌧🤍
264
جێژوانی ئەم پایزەمان
لە ژێر دارە هەنارەکان!
تۆ وەک هەنار
خۆشەویستیت لە قاو بدە
سەرمەست و شێت!
منیش دڵم
دەنک دەنک
هەڵدەوەرێنم بۆ ژێر پێت!
ک د ئازاد
264
جوانترین و ڕێکوپێکترین تەختەکلیلی کوردی کە تا ئێستا دروست کراوە، بەڕاستی زۆر شازە کارەکەتان👏
264
Repost from N/a
☑️ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ☑️
ئەو جیهانەی تۆ ئەتەوێ
هەرگیز لای من دەست ناکەوێ
جیهانی من، هەمووی خەمە
زەردەخەنەی، ئێجگار کەمە
تەلاری من، کەلاوەیە
جێی پەرتووک و هۆنراوەیە!
-پەشێو🔰 بۆ بەشداری لە لیست 🔰 @EXCHANGE_KURDISTAN @EXCHANGE_KURDISTAN
264
ئیرەیی لە عەشقا وەکوو خوی وایە بۆ چێشت
کەمی تامی خۆش ئەکات و زیادیشی ناخۆش لە ڕاستی دا ئەبێتە هەڕەشەیک بۆ سەر ژیان ..
#برنە
264
+1
باڵندە دەفڕێت بە باڵی سپی
ڕووبار دەنووسێت شیعری ژیانی
لە باوەشی سروشتدا
ئازادی دەبێتە گۆرانی. 🕊️🤍
