تۆ دڵڕفێنــی🌜
前往频道在 Telegram
تا کۆتایی تەمەن تۆ دڵڕفێن ترین مرۆڤی ژیانمی🦋🌧️
显示更多未指定国家未指定类别
251
订阅者
无数据24 小时
+27 天
+2230 天
帖子存档
ئەتۆ جوانی
ئەتۆ گیانی
ئەتۆ سروەی شەماڵی بەر بەیانانی
ئەتۆ وەک دیمەنی خاوەن شکۆی کوێستانی کوردانی
ئەمن دارێکی وشک و ڕووتی بەرتاوم
ئەمن کۆشکێکی ڕووخاوم ، بەجێ ماوم
ئەمن کوێستانی تەم گرتووم ، لە پێ کەوتووم
لە دەشتی بەر بەرینی چارەنووسا ڕەنجەڕۆ ماوم
بە زنجیری ئەوینی تۆ ، لە زیندانی خەما بەسراو و داماوم
لە ڕژدی بەندەنی عیشقت پشوو بڕ بووم ، لە خەم پڕ بووم
ئەتۆ دڵخوازەکەم ، ئەی کۆترە باریکەی لە دەست دەرچوو
لە سەر پاساری کۆشکی پڕ ترووسکەی ژینی ڕابردوو
لەگەڵ زەردەی گەڵاڕێزا ، لە شەققەی باڵەکانت دا
بە داماوی بەجێت هێشتم
لە نێو ئادەی خەم و زیندانی هەڵبەستا
من و تۆ چەندە لە یەک دوورین
وەکوو تاریکی و نوورین❤️🩹••
ڕۆژێک ، ئازیزێک بە شێوەیێک بێ هیوات ئەکا کە..
‹کۆتا جارت بێ وا بیر بکەیتەوە ؛ ئەوەیان لەگەڵ ئەوانی تر جیاوازی هەیە :) 🖤••
من لە چیرۆکی تۆدا تەنیا دێڕێکی بێ ناونیشان بووم ، دێڕێک کە بە ئاسانی خوێندرایەوە و تێپەڕکرا
بەڵام تۆ هەموو کتێبی من بوویت❤️🩹••
