کفن☀️
前往频道在 Telegram
显示更多
未指定国家未指定类别
174
订阅者
无数据24 小时
-2467 天
-19030 天
帖子存档
174
ڕاست دەکەن، خەڵک بە پێی ئەو حەز و خۆشەویستییەی هەیانە بۆ کەسێک، لەسەری هەستیار دەبن و لە دەستی تووڕە دەبن. من زۆر لە دەستت تووڕە دەبووم، زۆر بە کارەکانت ئازارم دەدا، بەڵام هەر جارێک هەوڵم دەدا لە سەرەتاوە ڕاستی بکەمەوە. هەر جارێک هەوڵم دەدا لەگەڵ خۆم بڵێم: “ژیانە دیکە، بە هەر حاڵێک هەندێ شوێن هەن وای لێ دەکەن نەیتوانێت ئەوە بێت کە من حەزم لێیە.” تەنانەت بەهۆی تۆوە چاوەڕوانیم هێنایە ژێر سفر، تاکو لەگەڵ ئەمە بسازین و هێواش هێواش لە تەنیشت یەکتر گەشە بکەین. هەر جارێک بیرم لەوە دەکردەوە کە منت خۆش ناوێت، یادی چاوەکانت دەکەوتمەوە و لەگەڵ خۆم دەگوت: “چاوی ئادەمەکان هەرگیز درۆ ناکەن”، بەڵام چاوەکانی تۆ بۆ من درۆیەکی زۆر گەورە بوون. تەنانەت ئەو بێتاوانییەش کە لە چاوەکانتدا شاردبوویەوە، درۆ بوو. دڵم دەوێت سەبارەت بە هەموو ئەو هەڵسوکەوتانەی کە لەگەڵم کردوون و هەزار هۆی دیکەی کە بوونە هۆی ئەوەی دڵم لەت دابڕێت، لای تۆ گلەیی بکەم، بەڵام قسەکردن لەگەڵ تۆ ئاخۆ هیچ سوودێکی هەیە؟ کاش بە لاوەنییەوە ئەو کەسە هەڵەی چیرۆکی من بوو من بووم و لە دەست خۆم تووڕە دەبووم، نە تۆیەک کە هەناسەم بە هەناسەت بەند بوو.
