Alan Sound🎙️
前往频道在 Telegram
551
订阅者
+324 小时
+97 天
+4930 天
帖子存档
551
ئەی مانگ من و تۆ، هەردوو هاودەردین
هەر دوو گرفتار، یەک ئاهی سەردین
تۆ وێڵ و ڕەنگ زەرد بە ئاسمانەوە
منیش دەربەدەر بە شارانەوە
دەخیلتم ئەی مانگ، قیبلەی دڵداران
دەرمانی دەردی دڵەی بیماران
شەوێکە ئەمشەو بگرە فریام
بێ یارو هاودەم، عاجزو تەنیام
دڵزارو بێزار، پەست و غەمگینم
گیرۆدەی داوی یاری شیرینم
دڵبەندی عەشقی ئەو بەڵەک چاوەم
شێت و شەیدای ئەو ئەگریجە خاوەم
لەو ساوە ئەوم کەوتۆتە خەیاڵ
گریانە پیشەم، بوومە کۆی زوخاڵ
ئەی مانگ تۆ شوعلەی عەشقی پیرۆزی
تۆ نەشئە بەخشی دڵی بەسۆزی
من سوێندت ئەدەم بە عیشق و جوانی
بە نەسیمەکەی بەری بەیانی
بەسەرهاتی خۆت بۆ من بەیان کە
دەردی گرانم نەختێ ئاسان کە
دوچاری چی بووی وا پەشێواوی؟
لەبەر چی پەست و مات و داماوی؟
✍️ #فایەق_بێکەس
https://t.me/AlanFatemi
551
ئێستا گومان لە چی بکەم، لە چی نەکەم؟
ئێستا گومان لە کێ بکەم؟ لە کێی نەکەم؟
لە هەر چل هەزار پێغەمبەر؟
لە کتێبە پیرۆزەکان؟
لە کردگار؟
فیڕعەونەکان دنیایان خوارد،
بۆچی مووسا
دار عەساکەی هەڵنابڕێ و نایکا بە مار؟
ئەوا دیسان بەردبارانی مەجدەلییە¹،
کەنگێ مەسیح دێتە هاوار؟
بۆ شێخ ئادی² مەرقەدەکەی جێ ناهێڵێ؟
بۆ گومبەتێک،
منارەیەک بە زەویدا ناچێتە خوار؟
ئەی من بۆچی ناتپارێزم؟
ئازیزەکەم،
جگەرگۆشەم،
نیشتمانی بن پێلەقە و بڵۆک و دار؟ !
بۆ بڵێسەی قەڵەمەکەم،
دەوراندەوری جەستەی پیرۆز،
هەڵنابەستێ شوورە و دیوار؟
دەک شەرمەزاربم... شەرمەزار!
#پەشێو
¹مەجدەلی: مەبەست ماریای خەڵکی مەجدەلە، کە حەزرەتی مەسیح نەیهێشت بە عادەتی جوولەکەکان ڕەجم بکرێ.
² شێخ ئادی: سۆفییەکی سەدەی یازدەمە، لە هەکارییەوە دێتە لالش، لای کوردانی ئێزەدی شوێنێکی تایبەتی هەیە، مەرقەدەکەی لە لالشە و ڕووگەی باوەڕمەندای ئێزیدییە.
https://t.me/AlanFatemi
551
"ڕووی ڕاستەقینە"
جار جاره کە تەنها دەبووم،
دەست بە ئەژنۆ دەکەوتمە ناو بیری خەیاڵ،
بە تۆم دەگووت:
ئەرێ تۆ بۆ بەو ڕادەیە خۆشەویستی
ئایا ئەتۆ کوردستانی.؟
ئاخر هیچ کەس دڵ و گیانمی هاوشێوەی تۆ ،
تا ئەم کات و چرکە و ساتە،
ئاوا داگیر نەکردبوو
ئەر چی وتم ڕادەی خۆشەویستیم چەندە و دەگا تا کوێ...
لە دەروونی ویژادنتۆپیو و بەردینەت
نەبوو بەزە و دلۆڤانی.!
شەوم بێ خەو لە خەیاڵی دۆزینەوەی چاوەکانت،
دەگەییشت بە سپێدەدەم،
«بۆت ئەگەڕام و نیوەشەو ، گۆڕ هەڵکەنی شاری خەو بوو».
گیانی ماندووم لە عەزرەتی هەواڵێکت
لەو شەوە تار و نووتەکە ،
بە شێنەیی بەرەوپیری مەرگ دەچوو.
بەڵام ئێستا.
دوای لاچوونی لەچکی جوانی،
لە سەر ڕووی ڕاستەقینەتا.
پەی پێ دەبم...
ڕۆییشتنت جێگای شوکری ڕێی یەزدانە.
دڵنیا به قەستی ڕۆییشتن
لە سەر دڵی بێ مروەت و بێ ویژدانت
لای من پەرجۆی دیاردی خوایە،
دیارە وەفا زار و زمان نایسەلمێنێ ،
نیشاندەری بەس زەمانە.
✍️ ئالان فاتمی
https://t.me/AlanFatemi
551
Repost from N/a
ئاوا بوون
لە کام ئێوارەی پاییزدا ئاوا بوویت
کە وا
بە هیچ دەمەوبەیانێکی بەهاردا هەڵنایەیت
خەیاڵت بە بسکی خاوی کێوە ئاوێزانە
کە وا
لە بسکی لوولی من خەیاڵت خاو بوو
برینی کێ بوو بە مەڵهەم بۆت
کە وا
دەرمانی من بوو بە ژاری نێو دڵت
کام باران ناوی منی لە یادت شۆردەوە
کە وا
لە هەر دڵۆپێکی باراندا ناوت دەخوێنمەوە
ئاخۆ بڵێی
تۆ دواچۆڕی کامە شێعرم بی
کە وا
پێنووسم لێت ناگەڕێ...
تۆ موژدەی کامە ئازادیت؟
کە وا
ببمە پێشمەرگەت
تۆ مزگێنی کامە جێژوانی؟
کە وا
ببمە مەلی دەم بەچریکەی رێی ژوانت
بڵێی جارێکی تر
چارەنووس ناومان لە یەک دێڕدا بنووسێتەوە؟!
دەبا پێتدا هەڵبڵێم
«وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم»
وەرە ئەی دەسپێکی شێعری من
وەرە ئەی ڕۆحەکەی پێنووسی من
وەرە ئەی قافیەی خەیاڵم....
✍ زریان بەیگی
http://t.me/zryanbeygi2006
551
Repost from ون بوو
مسی شاید جام رو ببره، ولی دل دخترا رو هرگز..
تا رونالدوی به این قدبلندییی و جذابییی و یه مرد به تمام عیاره از هر نظر... هست.
مسی رو کجای دلمون بزاریم آخه.
551
وەڵڵا ، بە بیللا ، بە تەڵڵا
ئەو دیس لایکانە گشتان ئەزانن مێسی باشترین یاریزان تەواو ئەدوارە
کڵاو سەر خۆتان مەنن دەرگای تۆبە هەمیشە بازە بێن تۆبە کەن بێژی ئەستەغفیروڵڵا کە لە ئەوەڵەوە هەواداری ئەو نەبووین 🤣🤣🤣
551
کەسێک نووسیبووی:
هاوڕێیەکم هەیە خوێندکاری عولوم پزیشکییە دوێکە بە تەلەفون لەگەڵی قسەم ئەکرد وتی هۆشتان بە خۆتانۆ بێت ئێمە هیچێ لەم دەرسانە حاڵی نابین...
چیتان هەیە بۆ ئەم نووسراوە؟
https://t.me/HarfChatBot?start=7decd84c772d
https://t.me/AlanFatemi
551
پەچەت لادە ببینم ڕووت ئەمن خۆ سەیری تۆ ناکەم
لە ڕووی تۆ تێدەگەم یەزدان چلۆن نەخشێ ئەنەخشێنێ
551
غەڵبەغەڵبی ژیان/ زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
دەنگی مۆریانەی مەرگ
لە دەروونمدا
جەستەم دەجوێ!
تۆزقاڵ تۆزقاڵ
غەڵبەغەڵبی دەخنکێنێ!
ئاخ! لەم پەنجەرە ڕووناکەوە
ئەودیوی تاریکی حەقیقەت
دیار نیە
کەس نازانێ
لە پشت ئەم زەردەخەنە گەمژانەوە
پڕاوپڕی
چەند گــــــۆڕستان
فرمێسک تێیدا قەتیس ماوه!
ئاخ...! ئەگەر بزانی
ئەم ئاقارە بە ڕواڵەت هێمنە
تەقینەوەی بۆمبی، چ مەرگەساتێکی ژاناوی
دەیشڵەژێنێ!
ئەوەی چاک و خۆشیم لەگەڵ دەکا
بە جەفت
ئیهانەم دەکات و
وەک وایە
سێوێک لە سێوێک تر بپرسێ
ئەرێ قوربان!
ئەحواڵی کرمە نازەنینەکانی لەشی موبارەکتان چۆنە؟
#جەلال_مەلەکشا
https://t.me/AlanFatemi
551
لە وەتەی ڕۆیشتوی خــۆشیم نەماوه
خەندەی جار جارتم هەر لە بەر چاوە
بە دڵ بیرتەکەم هەر یادت ماوە
دڵم لای تۆ جێ ماوە
https://t.me/AlanFatemi
551
لێت ڕاهاتووم:
وەکوو مناڵ _ لە گۆپکەی مەم.
وەکوو ماسی _ لە زەریا و چەم.
من و کاکە چەت و شێعرێکی پەشێو کە زۆر لێی دێتەوە🤦♂😂
551
Repost from دڵـپڕ
من خەمێکی مێژینەم و
لە ناو کڵپەی ئاگردانی
خۆزگە و عەزرەتا، سووتاوم
من ئاخێکی دووکەڵاویم
هەڵمی ناخێکی خنکاوم
من ڕێبواری مێژووی تاڵی
دڵی خۆمم هەر ئەڕۆم و
هەر ئەڕۆم و هەر جێ ماوم.!
- جەلال مەلەکشا
