Alan Sound🎙️
前往频道在 Telegram
546
订阅者
无数据24 小时
+97 天
+4430 天
帖子存档
547
"پەناهەندە"
گەر پێت بگەم یاخود نەگەم.
بە بۆیی کەزیت ڕێ پێ ببەم.
دەستم لە گەردنت بهاڵێ.
یا بێ هەستی و دژ بە منیت
ئاسۆی هیوام ڕابماڵێ.
بۆ ئادەمی برسیی دڵم
ئەگەر بێتوو بیت بە حەوا.
یاخود کانگای حەز و خولیام
بکەی بە تاریکیی شەوا.
گەر بە پەرجۆی هەناسەکەت
زیندووم بکەی وەکوو مەسیح.
یاخود نیگات لێم وەرگێڕی،
جەرگ و دڵم بکەی جەریح.
بە گەورەییی خوداوەند و
حەشامات و خەڵک و بەندەی.
«لە ئامێزی من بترازێی لە هەر کوێ بی پەناهەندەی»
✍️ ئالان فاتمیhttps://t.me/AlanFatemi
547
«تەنیایی زۆر شت فێری مرۆڤ دەکات
بەڵام تۆ ببە با من هەر بە نەزانی بمێنمەوە.!»
تۆ ئەو کەسەی کە بچووکترین گۆڕانکارییەکانی کردارت فریشتەی ئیلهام دەفڕێنێ
ئەگەر خۆت قەدری قەڵەم و نووسراوەی من نازانی بەخاتر ئەو کەسانە وا ئەگەر بۆ جارێکیش بێ دانیشتنە بەلای خوێندنەوەی دەسکاری من سارد مەبە با کوورەی ئاگردانیی نووسینی منیش نەکوژێتەوە...
✍️ ئالان
https://t.me/AlanFatemi
547
ئەی جیلوەدەری حوسن و جڵەوکێشی تەماشا!
سەرڕشتەیی دین بێ مەدەدی تۆ نییە، حاشا
فەییازی ڕیازی گوڵ و میهر و مل و لەعلی
ئەی شەوقی ڕوخ و زەوقی لەبت زائیقە بەخشا
زەڕڕاتی عوکووسی کەششی میهری جەلالن
وا دێن و دەچن سەرزەدە سوڵتان و شەهەنشا
جان بەر لەبی بۆسەی لەبتە عاشقی زارت
فَالبائِسُ یسْتَوهِبُ مِن فیک مَعاشا
بەو ڕەحمەتە عامەت کە دەکا سەنگی سییەهـ زەڕ
لەم قەلبە کە وەک بەردە، ڕەشە، رُشَّ رَشاشا
لا حولَ و لا طولَ و لا قوّةَ إِلاّ
بِاللّهِ، لَه القُدرةُ، و الکائنُ ماشا
نالی نییەتی سیحری بەیان، حیکمەتی شیعرە
ئەمما نییەتی قووەتی دڵ، قودرەتی ئینشا
✍️ نالیhttps://t.me/AlanFatemi
547
ئەو پۆستانە کە پینی ئەکەم حەتمەن گوێی بدەن ئەگەر گۆرانی بوو...
سەد لە سەد دڵنیام لێیان
کە ئەبنە یەکێک لەو گۆرانییانە کە وا ئتر بەدایم گوێیان لێ ئەگرنەوە
کاردانەوەکەتان ببینم🌻
547
ئەی هاوڕێیان دڵم چــــرای کــــــۆڕی دیوانــــی ئێوەیە دەنگی نووساوی من ئەمشەو تاسەی غوربەتی پێوەیە ئەڵێم وەکوو فەرهاد منیش قووڵە برینم لە چیرۆکـی خەمی خۆما شیرین ئەبێنم بەبـــــێ ئەو هەستەی کە لە دڵمایە بوون و نەبوونم وەکوو یەک وایەhttps://t.me/AlanFatemi
547
هەر ئەوەی کە بەیانی کۆنکوورم نییە «منت خدای را عزوجل که طاعتش موجب قربت است و به شکر اندرش مزید نعمت.»
https://t.me/AlanFatemi
547
دانش ئامووزانی ڕشتەی تەجروبی
وەزعیەتتان چۆنە؟
باش بوون؟
http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424
