ch
Feedback
Alan Sound🎙️

Alan Sound🎙️

前往频道在 Telegram

http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."

显示更多
未指定国家未指定类别
551
订阅者
无数据24 小时
+47 天
+4830 天
帖子存档
کەفتم وە شووند وە مەچوو مەچوو یاخوا لەچکەگەد گیر بخوەیدە چوو بەو بەو بەو بەو، بەو مـــەچوورەوە وەڵا ئیمشەو لە لامان ڕووژ بکەرەوە #کەلهوڕی https://t.me/AlanFatemi

سپاس بۆ ئێوەی ئازیز 🙏 نووسەر: کەماڵ میراودەلی

بێ تۆ بێ ئاوات و خورپەم بێ تۆ بێ هەناسە و چرپەم بێ تۆ بێ کەس و بێ دەرم بێ تۆ بێ بەرگ و بێ بەرم تۆ شادیمی تۆ شادیمی تۆ فریشتەی ئازادیمی تۆ هێلانەی خۆشبەختیمی تۆ پەیامی سەرسەختیمی ئەتپەرەستم ئەتپەرەستم بە ئاواتی تۆوە مەستم هەر دێمەوە بۆ ئامێزت دەژیێمەوە بە شنەی هێزت ئەیڵێمەوە بەستەی بەستان قوربانت ئەبم کوردستان ناوی نووسەر کەسێک ئەیزانێ زەحمەت کێشێ لە نەناسراو پێمان بڵێ بە سپاسەوە🌻 https://t.me/BoldChat_Bot?start=sec-gehdghfece https://t.me/AlanFatemi

سەرسام مەبه ئەگەر بڵێم لە لای ئێمه بەهار وەرزی گوڵ‌وەرینه خۆرهەڵاتمان خۆرنشینه خۆزگەمان بەرەو دێرینه سەرسام مەبه ئەگەر بڵێم لە لای ئێمه ڕێوی شێره چەقەڵ بە سەر شێرا نێره مشک پشیله ڕاو ئەنێ داڵ به هەڵۆ پێئەکەنێ کوێر چاوساخه، چاوساخ کوێره #شێرکۆ_بێکەس https://t.me/AlanFatemi

ئەیڵێمەوە بەستەی بەستان قوربانت دەبم کــــوردستان❤️ https://t.me/AlanFatemi

قوربان، قوربانەن، جەژنەن، شادییەن دەس نە گەردەنەن، ڕۆی ئازادییەن هەی دەس بۆس دەس بۆس وەش نیگارانەن خەیر پا بۆس پا بۆس خاتر دارانەن کۆن کوشتێ و باردێی گوڵ جەمینانەن هەی سەر، هەی ئەڕواح دڵ خەمینانەن هەرکەس گیان وە کەف پەی نیگارێوەن هەریەک قوربانیی وەفادارێوەن سیوای سەودایی هەراسانەکەت مەحرووم جە کەفتەی پای ئاسانەکەت نە پەی چەم سورمەی گەردی پاڵاتەن نە پەی گیان قوربان بەژنی باڵاتەن مەرد پەی ئۆسا دەی بێ درێغەکەت بیسمیللا، تەکبیر دەس بە تێغەکەت پەی قوربانکەردەی ناڵە نەی ڕەنگ بەی چێش مبۆ ئەر بەی؟ وەی پەی من ئەر نەی! سا تۆیچ من وەرە، وە قوربانی کە من وە قوربانی ڕای ڕەببانی کە ئەوسا تۆیچ پەی وێت خەیرێت کەردەبۆ منیچ کەمتەر زووخ دەردم وەردەبۆ مەعدوومیی بەدبەخت ناتەمامەنی راسەن بێ دەوڵەت خەیاڵ خامەنی قوربانی مشیۆ جە عەیب بەری بۆ فیدایی پەسەند ڕای دڵبەری بۆ تۆ پا شکستەی بەردی هەردەی دەرد چەم کۆری مەینەت، تەن زایف، ڕەنگ زەرد خەیاڵێت کەردەن جە ڕووی نادانی چ لایق وە تۆن ڕوتبەی قوربانی #مەولەوی https://t.me/AlanFatemi

ئەو گوڵەی مەشهووری گشت عالەم بوو کوا یادی بەخێر؟ مەیلی وی دەرمانی دەردی من بوو کوا یادی بەخێر؟ چۆن دەبێ فکرت نەبێ ؟ تیرت لە جەرگم کارییە ئەو دەمەی بوومە نیشانەی تیری تۆ یادی بەخێر بای شەماڵ بیدە بە دەست ئەو دولبەرە هاوارم مەڵهەمێکم بۆ بنێرێ بۆ دڵەکەی زامدارم https://t.me/AlanFatemi

خەمم زۆرە بۆم تێکە و بێنە ساقی لە دنیا زۆرم دی ئەزموون و تاقی هەموو دەڕۆین و نامێنین تەنیا گەردوونە باقی https://t.me/AlanFatemi

تاقیتان ئەکردۆ ئێوەش لە ڕووبیکا؟ ڕۆحت دەرئەهات بۆ ئەوە ڕیئەکتێ دابنێ لە ئاخریشەوە خۆ خوانەکات😂😂😂😂 دەستان بەوێ عادەتی کردووە وا ئەوەندە ڕیئەکتەکانتان لاواز بوون؟!🤔

بەهارێــــک ئاوا کە لێت بێبەشم هاوینم نەبــــێ لە بەختی ڕەشم پاییز زەردی کە هەسارەی گەشم زســــتان ببارە لە گـــیان و لەشم https://t.me/AlanFatemi

زەمزەمەیەک لە شێعری مامۆستا "مەولەوی تاوگۆزی" جەژنتان پیرۆز 🌻🤍 https://t.me/AlanFatemi

ئەوە ئینترنتیش هاتەوە تۆ هەر نەهاتی نەهاتی، هەر نەهاتی، هەر نەهاتی😂

نەمزانیبوو ڕۆژێک دا دێت بەتەنیایی گەڕێمەوە بۆ جێژوانی پڕ چیرۆکی ئەوینی تۆ بەڵام ئەمجار دڵێکی تەنگ دەستێکی سارد چاوێکی تەڕ لێوێکی ڕەش هەموو ئەو هەستەجوانانەی سەردەمی خۆشەویستیتیان بە یەکجاری داپۆشاوە ئیتر نە دڵ بە ئارەزووی دیتنی مانگی ڕووی تۆوە وەک دڵی چۆلەکەیەکی ترساوی تەنیا لێ ئەدات نە چاوانم بە سەد هیوا و ئاواتەوە بۆت دەگەڕێ و نە لێوانم ڕەنگی گوڵاڵە سوورەکەی دەشتی باوەشی تۆی ماوە نە دەستیشم گەرمای پەنجەی تۆی بیر ماوە تەنها یەک شت وەکوو دوێنێ ماوەتەوە ئەویش بیرەوەرییەکانە کە وا ئێستاش تازە دیارن هەموو ڕۆژێک سەردانێکم لێ ئەکەن و بۆ چەند چرکە نوقمیان دەبم بەڵام کاتێک سەرنج ئەدەم هەر تەنیام و هەموو ئەوانەی وا دیتم خەوێکی سووک یان سەراوە ئاواز: ئالان فاتمی شێعر: موبینا ڕەسووڵی https://t.me/AlanFatemi

«شەو» دیسان شەوە گڕکانی خەم لە سەر دڵم بازرەقەی کرد. دیسان تەنکە تەمێکی ئاڵ، بە گوڕەشەی "نەمان لە بۆ شەوبێداران" زاتی دڵی بریانی برد. دە لابە لا ... شەوی نامەرد. ماڵت وێران.! ڕەش داگیرساوی دڵ لە بەرد. ئیتر بەسە.. دەستی شەوەی ڕەنگ ناشیرین و ناحەزت لە سەر بینەقاقەم لادە. بۆ بێ وچان بێبەزەییت لە ئاستی من؟ دە لابە لا ... بۆ خوێناوی جەرگم دەخۆی وەکوو بادە. بەردینەدڵ.! بۆچی هەر چوار وەرزەکەی ساڵ زستان ، پاییز ، هاوین ، بەهار. هاوشێوەی یەک، هەر هەڵدەچی و درێژ دەبی وەک دار چنار. دە تاوێ تۆش چەشنی قەڵەم چۆن لە ترسی سپییایی ڕوخی لاپەڕە گیانی پتر کورتتر دەبێ. تۆش بە ترسی ڕەنگی ڕوونی کازیوەیەک ، کورت ببەوە ماڵ ئاوەدان، لە تاوی تۆ گیانێک لێرە تێدادەچێ.                                   «ئالان فاتمی» https://t.me/AlanFatemi

ساحبــــی شەرت و وەفایە سادقێکە خۆش‌خەبەر یەک نیگاهی قیمەتی هەر دو جیهانە ســەربەسەر گیان دەکەم قوربانی چاوت مەستی ما «زاغَ البَصر» بمکوژی شادم بە کووشتن گەر بکەی گاهێ نەزەر چون بە غەمزەی چاوەکەت نابێ دڵ و جەرگم جەرێح #نەوای_عیرفانی بێژەر: ئالان فاتمی دەف: یاسر باهووی https://t.me/AlanFatemi

بە ڕیئەکت پێم بڵێن چەن کەس وەسڵن؟

سوبحان ئەوخودایە کەعەقڵی‌ پەیەمبەران دەرکـــــی نیانە غەیری بە بەر دەرکیا گەڕان سوبحان ئەو خودایە کە داناتری زەمان دێوانەیە و لە مەعریفەتی کونهـیا نەزان سوبحان ئەو خودایە کە کەڕڕووبیانی عــەرش وەک ناســـی قوڕبەسەر بە نەناسینی موبتەلان تا بۆ قسێکی دەرخۆری تەنزیهی دەم دەبەم هەر بەو دەم ئەو دەمە دەبمە لێوی خۆ گەزان زاتم نیە توخــن بە سیفاتی کەوم بە عەقڵ ڕۆحم چووە تەسەوری زات ئەر بکەم بە جـان مسقاڵە زەڕڕە چۆنە؟! لە بەر دەستی قودرەتی هەر وا بزانن وایە کورەی موڵکی "کُن فَــکان" هەر کەس بە بارەگاهـــــی جەلال ئاشناترە زیاتر قسەی لە وەحشەت و دەهشەت دەدا نیشان گوێ کەڕ دەبێ لە غولغولی «سُبْحانَ ما عَرَفْ ــــناکەی عەنادیلــی چەمەنستانی ئاسمان ئەحمەد کە ئەکمەڵـــی بەشەرە لــەو مەقامەدا ڕوتبەی کەماڵی عەجزی لە لا اُحصییە عەیان مەحوی ئەدەب خەمۆشی و مەحوییتە لەگەڵ نەسرەوتنێکی یەعنی بە دەم دەردەوە گــلان گریەی بە کوڵ، بە دڵ لە خەرافاتی خـــۆ خەجڵ ناڵەی دڵی شەوان و هەناسەی سەحەرگەهان هەر ئەو هەناسەیە کە بدا فێنکی بە دڵ بەو تاقە ناڵەیە کە بگا گەرمیـــێ بە گیان #مەحوی https://t.me/AlanFatemi

رجوعی کنیم بە تاریخِ حکومتِ پهلوی و شیوە حکمرانی آنها: شاه(رضا شاه پدربزرگ رضا پهلوی) برای مطمئن شدن از فرمانبرداری نمایندگان ، مصونیت پارلمانی را نادیدە گرفت، همه احزاب سیاسی اعم از گروەهای هواخواه را ممنوع و کلیۀ روزنامەهای مستقل را تعطیل کرد و جماعتی را بە کار گماشت کە خود حکومت آنان را «مخبر» و «مأمور مخفی» می‌نامید. وزیر مختار بریتانیا در اوایل سال ۱۹۲۶/۱۳۰۵ گزارش داد که به‌نظر می‌رسد رضا شاه می‌کوشد نوعی «اتوکراسی نظامی» برپا کند و «هدفش هم نه‌ تنها بی اعتبار کردن سیاستمداران کهنه‌کار،بلکه‌ کلِ دولت پارلمانی است... او فضای بی اطمینانی و ترس ایجاد کرده است. کابینه از‌‌ مجلس می‌ترسد؛ مجلس از ارتش در هراس است؛ و در مجموع همگی از شاه‌ می‌ترسند.» نمایندگان و دیگر سیاستمداران منتقد شاه عاقبت دلخراشی داشتند. مثلا ساموئل حیم ، نمایندهٔ یهودی، به جرم «خیانت» اعدام شد؛ میرزادهٔ عشقی شاعر سرشناس ، سوسیالیست و سر دبیر نشریهٔ قرن بیستم و خسرو شاهرخ، نمایندهٔ زردشتی، در روز روشن‌ هدف گلوله قرار گرفتند. محمد فرخی یزدی نمایندهٔ مجلس و سردبیر پیشین‌ نشریهٔ سوسیالیستی توفان،ناگهان در بیمارستان زندان درگذشت. سید حسن مدرس که رهبری حزب اعتدالیون را پس از از بهبهانی بر عهده گرفته بود، به روستایی دورافتاده در خراسان تبعید شد و در آنجا به طور ناگهانی درگذشت. شایع بود که مرگ مدرس بر اثر خفگی بوده است. تاریخ ایران مدرن/یرواند آبراهامیان/ فصل سوم/ص۱۴۳ـ۱۴۴ https://t.me/AlanFatemi

لە کەپشنی پۆستێکی ئینستاگرام لە ستایشی محەممەد ڕەزا شای پەهلەوی نووسرابوو: "چینێک عاشقی تۆ بوونە کە هەر نەشیاندیوی" ئەشهەدوبیللا چاکت نووسیوه ئەو نەسڵەی وا بە چاوی خۆیان بینیان ، ناسیان و تاقیان کردەوە حاشایان لێکرد و ئێستاش هەر حاشای لێ ئەکەن ئەمانە وا لەم سەردەمە کەوتوونەتە ناو لافاوی ڕیکلامی ئێران‌ئینترنەشناڵ و بی‌بی‌سی و دەم و چاوە دیارە بەکرێ‌گیراوەکانی پەهلەوی ئەسیری دەهۆڵی دوور مەودا بوون سەرنجتان بخەنە سەر کۆمەڵگا بڕواتان هەبێت هەشتا لە سەدی ئەو کەسانەی وا جاویدشا جاویدشا ئەکەن یا ئەوانەن کە ئێستاش وا ئەزانن ئەوەی وا تامەزرۆی شا بوون سەری پێ سپی کردووە ناوی "جاویدە" یا ئەو کەسانەن کە زۆر زۆر بە داخەوە تاک و تووکێ کوردیشیان تێدا هەیە فریوی دێموکراسی زارەکی و «رهبر دوران گذار»ــیان خواردوە تکایە تکایە سەد تکایە ئەحمەق مەبن ، چاوتان بکەنەوە و ڕەچاوی مێژووی باب و باپیرانی پەهلەوی بکەن ، گوێ بدەنە قسەکانی "ئەردەشیری زاهدی" زاوای محەممەد ڕەزا شای پەهلەوی و وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی ئێران بزانن چی دەربارەی خۆیان ئەڵێت خوا عەقڵی بە مرۆڤ داوە کەڵکی لێ وەربگرێ ڕشانەوەی خەڵکانیتر مەکەنەوە بە خۆراکی خۆتان.! لەگەڵ ڕێزم🌻 https://t.me/AlanFatemi