ch
Feedback
Alan Sound🎙️

Alan Sound🎙️

前往频道在 Telegram

http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424

显示更多
未指定国家未指定类别
547
订阅者
无数据24 小时
+157 天
+5030 天
帖子存档
چەند خولەکێکیش لەگەڵ قەسیدە و موناجات...

ئیلاهی ڕەستگاری دەستی نەفسی بەدخساڵم که لەبۆ ئەنجامی تاعەتت فەهیم و پڕ کەماڵم که لە بیم و وەحشەتی مردنم جەسوور و بێ مەلالم کە غەریب و بێکەس و بێ دەر خوا ڕەحمێ بە حاڵم که بە نادانی بە حەرفم کرد ئەوەی ئێعماڵی شەیتانه هەموو عومرم بە زایە چوو لە ڕێگەی جەهل و نادانی لە ئەم جورم و خەتایە وا کە کردوومە پەشیمانم بەبێهوودە لە دەستم چوو مەتاعی عومری شیرینم خەجاڵەتبار و شەرمەندەم زەلیل و زار و غەمگینم بەبێ تۆشە بە جێ ماوم بە دەس خاڵی چە بنوێنم هەزار بار تەوبه یا ڕەبی وجودم غەرقی عسیانه
https://t.me/AlanFatemi

https://t.me/+_yWCnj4o3lg3ZWNk من لێرەدا زیاتر خۆمم پێتان خۆش بوو تەشریف بێنن 🙏

ئەم گۆرانییە دەسپێکەکەی زۆر بە شیعری "خۆشم ئەوێی" پەشێوی مەزن ئەچێ کە لە دیوانی "شەونامەی شاعیرێکی تینوو" نووسیویەتی هەرچەند لە دەسپێکی گۆرانییەکەشدا بڕێک دەست تێ وەردان کراوە لە شیعرەکەدا بۆ نموونە: ۱-پەشێو لە بەرزیی ئاسمانەوە دەست پێ دەکات ئەمجا دێتە باسی قووڵی دەریاکان ۲-پەشێو ناڵێ قووڵاییی زەریاکان جەم نابەستێ لە وشەی قووڵ و ناڵی زەریا بەڵکوو ئەڵێ قووڵی گشت دەریاکان ۳- پەشێو بەجێی "هێندەی دووریی حەوتەمین تەبەقەی ئاسمان" ئەڵێ «من، بارتەقای دووریی ئاسمان» بەکورتی ئەم شێعرە ناکرێ بڵێین شیعری ئەوە چوون لە درێژەی گۆرانییەکەدا بەتەواوی ئیتر باقی شیعرەکەی مامۆستا پەشێو ناخوێنێت هۆکاری دانەنانی دەقی گۆرانییەکەش ئەمە بوو کە ناوی نووسەر لێم ڕوون نەبوو... هەر بمێنن🌹

گۆرانیی داهاتوو ئەم شێعرەیە لەسەر ئاوازی هونەرمەند عەتا قەرەداغی چاوەڕێ بن🌹

بە حوزنەوە خواحافیزیت لێ ئەکەم و بەجێی دێڵم ئەم هەوارە وەرە با تێر تەماشات کەم چونکە ئەمە دوا دیدارە لێرە کەس گوێ بە حەسرەت و ماجەرای عاشقان نادا گوڵم زۆر کەس لە زمانی خۆشەویستی و عەشق ناگا بەحوزنەوە خواحافیزیت لێ ئەکەم ئەزانم گۆڕ غەریب ئەبم بۆیە ئاوا بەکوڵ ئەگریم لە هەر کوێ بم چاوەکانم هەر بە یادی تۆوە ئەژیم بەحوزنەوە خواحافیزیت لێ ئەکەم و بەجێی دێڵم ئەم هەوارە وەرە با تێر تەماشات کەم چونکە ئەمە دوا دیدارە
✍️ ئیسماعیل محەممەد
https://t.me/AlanFatemi

دەی ویژدانن خوێندتانەوە؟😄

بۆ من بە وەرە حەیوان خوێندمەوە🤦‍♂

"نیازێک هەڵوەری/ دیوانی شەونامەی شاعیرێکی تینوو" نیازم وابوو بتکەم بە چەپکەنێرگزێک بۆ سەر مێزم لە سەرمای شەوی زستانا گەرمت کاتەوە ئامێزم نیازم وابوو ئەو سنگەی سەرینی نازە، شەو لەسەری بهۆنمەوە کەزیی زەردی شیعری تازە. * * * نیازم وابوو پرچت بکەم بە هێلانە، تا ڕووم ئاشنای سرەوتن کا گەردنت بکەم بە مۆمێک، لە شەوانی هۆنراوەدا قوژبنێکم بۆ ڕۆشن کا. * * * نیازم وابوو تا ئەو ڕۆژەی لە یەکترمان دەکا مردن شادی بکەم بە گەردانە بێئاڵێنمە شووشەی گەردن. * * * نیازم وابوو بۆت دەسگیر کەم ئەستێرەی ئاسمانی زەبەند پەلکەزێڕینەت بۆ بگرم بۆتی بکەم بە کەمەربەند. نیازم وابوو گەر بەهاری ئەم جارە بێت پەساپۆرتی دەربازبوونی بسووتێنم، نەهێڵم دەرچێ لەژێر پێت! * * * نیازم وابوو ببمە گەرداو، ببمە لافاو، گەڵای زەردی ساڵانی پڕ بەسەرهاتت ڕابماڵم بتکەم بەو دایکە بەسۆزەی گۆی مەمکت بمژێ مناڵم. * * * هەرچی جوانە، هەمووم دەویست تەنیا بۆ تۆ، تۆی خۆشەویست وام دەزانی ژەنگ ناتگرێ وشەم لە فەرهەنگی دڵتا قەت نامرێ ڕۆژێک نەهات بە خەیاڵما کە حەزت بڵقی سەر ئاو بێ هەر بۆ ناو بێ... بەڵام، ئەمڕۆ ڕاستی شەقی دا لە درۆ زانیم کەوا چاوی برسی، لەشی برسی... ویستی دنیای جوانپەرستیم ببات بەرەو سەد مەترسی. * * * من دەربەست نیم! ڕێگات چۆڵە بۆ باوەشی گەرمی لاوان فەرموو، بڕۆ، ئاگر بەردە لە هەناوان... کێ خوێنگەرمە، هەرزەکارە، بیخەرە زەلکاوی تاوان. تۆ دەربەستی، من دەربەست نیم! شیعر، ئاسمان، ئەستێرە، مانگ... هەموو جوانن، بۆیان دەژیم. من دەربەست نیم! ئەمڕۆ، سبەی لە شیعرێک خەمڕەوێنا لە دەفتەری بچکۆلەی بیرەوەریما لە هەزاران شادەمار و مێشک و خوێنا... تۆمار دەکەم سەرگوزەشتەی ئەو مێخەکەی چەنەم شل بوو ئەوەندەی شیعری بۆ بڵێم لە دواییشدا، کە بایی بوو هەڵموەراند، نامە ژێر پێم! ✍️ پەشێوگیان

语音消息01:31

ئێستە هەرچی پرەنسس خۆش خەندە و کچەشێتەکە و ما بە دەریا حوکم توفان میدەهیمە هان لە مەدرەسە وەزعتان چۊنە؟

ئەمشەو ئاشنایەک وتی خەیاڵت ڕاحەت ئیتر شەڕ ڕوو نادات هەر کارێک گەرەکتە بیکەیت بە خەیاڵ ڕاحەت ئەنجامی بە من پێت ئەڵێم موتمەئن بە لە من ئەشنەون بەرنامەی ژیانتان جۆرێ بچنن هەماهەنگ لەگەڵ جەنگێکی گەورە و پڕ لە ئاڵۆزی گوێ بەو هەواڵە تاوتاوانە مەدەن... منیش حەز ئەکەم وەزعیەت بێ شەڕ درووست بێت و قسەکانم پێچانەوە دەربن ئەم پەیامەشم لە گەرمەی باسی تەوافۆقا داناوە کە ئەڵێن دانووستانەکان(مذاکرە) بەباشی بەڕێوە چووە نایسڕمەوە و با بمێنێ و ببینین...

نووسیەسی: فوری تابستان تموم شد و وارد پاییز شدیم فەوری چی خاڵۆ تاویاینۆ کام فەوری

دەترسم لێرە بمرم گۆڕەوگوم بکرێم

语音消息01:04

منیش ئەحمەد هەردی منیش...

نییە پرشنگی دوو چاوێ، کە ڕووناکی بکا ڕێگام...

ئەگێڕم چاوی بێ تینم بە تاریکیی شەوا، سەرسام

کە هیلاکیی لەشم دەرکا خەوی سەر باوەشی نەرمی

نییە جوانێ، سەری کاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی