هاودەم🌱
前往频道在 Telegram
خۆزگە دەمزانی لە غوربەت کێیە بێ من هاودەمت، خۆ دەزانی گیانە بۆ من ناکرێ تەرکی غەمت!🌱
显示更多未指定国家未指定类别
386
订阅者
+424 小时
+237 天
+4230 天
帖子存档
386
تۆ هەڵبژاردەم نەبووی
تۆ چارەنووسم بووی
تەنیا هۆی مانەوەم لەم دواهەناسانەدا
لەم ژیانە بێ نرخەدا…
عەبباس مەعرووفی🌱
386
نەیکووت خۆشی ناوێم،
کووتی ناچارم بەجێت بهێڵم
بەس پێی نەکووتم کە چۆن دەوام بێنم و بمێنمەوە
نەیکووت چۆن دڵتەنگی نەبم و چۆن لە یادی نەکەم،
نەیکووت تا کەی چاوەڕێ بم
نەیکووت تا دێمەوە چۆن فرمێسەکانت بسڕە
نەیکووت چۆن ئاگات لە دڵە پەپووڵەکەت بێ
نەیکووت خاڵخاڵۆکەکان ئامانتت بن
هیچی نەکوت…
تەنیا ماڵئاوایشی لێ نەکردم…
هاودەم🌱
386
وێنەکانت هاودەمن بۆم
تێر دەگریێم بۆ ژیانی خۆم
تەنیا ماوم لەگەڵ خۆما
نازانم بۆ ئێستا بێ تۆم
ئەوشۆ یادت دایگرتووم
چۆن ماوم بێت چۆن نەمردووم
ڕووناکیم بووی له تاریکی
داخەکەم تۆش بەجێت هێشتووم🌱
386
ئاسمان و باران شاهیدن چەن گریاوم
کە تۆ نەبوی بەس خۆم ئەزانم چۆن ژیاوم
مانگ و ئەستێرە شاهیدن چۆن بون شەوانم
هەموو شەوێک لە خەونیشما بێ بۆت گریاوم…
386
هەنگەزەردە ئەبڕێ ڕێی دوور
بۆ بینینی گوڵاڵەی سوور
چۆن بە پێی خۆی دێ گوڵی گەش
بۆ لای شوانی کەپەنکڕەش؟
نەک گوڵێک و نەک سیان و چوار
چەن لە دێدا هەبێ نازدار؟!
بەڵام منی شای گشت هەنگی هەردەی بەهاران
بۆ بینینم خۆیان ئەگرن ڕێی دەشت، نازداران!
سۆزی شمشماڵ ئەخەمە کار دەمی ئێواران
پۆل بە پۆل ژن، شیردۆشی جوان، ئەکشێن بۆ ناو ڕان!
خاڵۆ ناسر و مەرزیەی دڵان🌱
