هاودەم🌱
前往频道在 Telegram
خۆزگە دەمزانی لە غوربەت کێیە بێ من هاودەمت، خۆ دەزانی گیانە بۆ من ناکرێ تەرکی غەمت!🌱
显示更多未指定国家未指定类别
385
订阅者
-224 小时
+207 天
+3030 天
帖子存档
385
‘وە بەڵێن بە چاوە نائارامەکانت دەدەم؛
ڕەگ و ڕیشەمان دەگاتە ئاو
لقەکانمان دەگەنە خۆر،
جارێکی تر سەوز دەبینەوە…
قەیسەر ئەمین پوور🌱
385
ئەو دەمەی کە نەقش و خەیاڵی تۆ
بووە هاونشینی چاوەکانم
لە هەر کوێ نیشتەجێ بووم
فیردەوسی بەرین بوو …
مەولانای ڕۆمی🌱
385
ئەگەر
لە عیشقدا
پاڕانەوە هەبووایە
دەمووت "تکایە دەستەکانم بگرە"
ساڵەهایە لەوە تێگەیشتووم
کە مرۆڤ بە دوو دەستی خاڵیەوە
ناتوانێت دڵێکی هەبێت،
پڕ بێت لەژیان...
سەرهەنگ جەمال🌱
385
پەنجەکانمان هێندە توند
چووبون بەناو یەکدا دەستمان
هێندە لێک ئاڵا بوون،
کە لێمی پرسی
«کام دەستە هی منە و
کام دەستەیان هی تۆیە؟»
وەڵامەکەی لە مێشکمدا ئاڵۆز بوو،
وتم؛ "هەردووکیان بۆتۆ ئەزیزم"❤️
هاودەم🌱
