باسکار•
前往频道在 Telegram
لێڵ-
显示更多未指定国家未指定类别
352
订阅者
-424 小时
-27 天
-1730 天
帖子存档
352
بەو جۆرەی باس کراوە هانا پێش ئەوەی بەدەست بابییەوە بکووژرێ لە سەرەتای ژینییەوە مافی پێشێل کراوە! لە پۆلی چواروومی ئیبتداییەوە لە حەقی دەرس خوێندن بێبەش کراوە و هەروەها بە تێپەڕبوونی کات و گەورەبوونی ژیانیان لێ ئەستەمتر گرتووە. بە جۆرێک کە نە حەقی هەبووە گوشی بەدەستەوە بگرێ نە هاوڕێیەکی بێ و ... لە دونیای دەرێ بێبەش کراوە. کاتێک لە دونیای دەرێ بێخەبەر و بێبەش ماوەتەوە لەماڵێش لەگەڵ بنەماڵە نەخۆشەکەی لەناو چوارچێوەیەکی نەخۆشدا ماوەتەوە. (بمێنێ کە دایکیشی هەر لەلایەن مێردەکەیەوە چەندەی لێدان خواردووە و لەگەڵ کچەکەی لەژێر یاسای پیاوسالاری چەندە ئازاریان چێشتووە)!
ڕۆژانە سەدان هانا دەکووژرێن یان لە باروودۆخی پێش کووژرانی هانادا بەسەر دەبەن و دەنگی کەس دەرنایە!
لێرەدا درووشمی ژن ژیان ئازادی تەنیا درووشم نییە. هاوارێکە بۆ دەنگی نەبیسراوی هانا و هەزارانی وەک هانا.
کاتێک لە کۆمەڵگایەکدا کچێک/ژنێک لە ئاسایی ترین مافەکانی ژیانی بێ بەشە (ژن ژیان ئازادی) تەنیا درووشم نییە. هەڵدڕان و هەڵبڕانی ئەو جۆرە بیروڕا و ژیانە خەفەت بارەیە.
