ch
Feedback

不要被骗子欺骗!Telemetrio 会找到并标记这些频道 👉 如果想查看标记,请订阅

شەوچرا Şewçira

شەوچرا Şewçira

前往频道在 Telegram

🌙 شەوچرا | Şewçira 📜 لاپەڕێک بۆ شێعر، هونەر و ئەدەبی کوردی 🖋️ وشە | هەست | هونەر | ڕۆشنبیری 🏔️ لە دڵی کوردستانەوە، بۆ هەموو دڵێکی کورد بۆ پیوەندی: @shawchirabot

显示更多
未指定国家未指定类别
1 008
订阅者
+49524 小时
+4947 天
+43530 天
帖子存档
وێنەی دایکانی کورد...! 🌞✨
وێنەی دایکانی کورد...! 🌞✨

🖋️ کــــوردۆ عــــەبــــدوڵــــڵا 📜 ژیان و هونەری کوردۆ عەبدوڵڵا لە ساڵی ١٩٨١ لە شاروچکەی بینجوێن لە دایک بوو. لە ساڵی ١٩٩٩ دەستی بە شێعرنووسین کرد و لەو ڕێگەیەوە چەندین بەرهەمی بەجێهێشت. بەهۆی بێبەشبوون لە منداڵەکانی و کێشە خێزانییەکانەوە، هەمیشە خەمبار بوو؛ زۆربەی شێعرەکانی باس لە ژیان، خەم و ئازارەکانی مرۆڤ دەکەن. 🥀 ماوەیەک بە ویستی خۆی لە «خەڵوەتگەی پیری» ژیا و ماوەیەکیش لە کەلاوەکانی سلێمانی دەمایەوە. زۆرجار لەلایەن هەندێک کەسەوە ئازاری دەدرا، بەڵام کەسانێکیش هەبوون کە یارمەتییان دەدا. 🤍 🕊️ کــــۆچــــی دوایــــی کوردۆ عەبدوڵڵا لە ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٥، لە تەمەنی ٤٤ ساڵیدا لە ناو مزگەوتی گەورەی سلێمانی کۆچی دوایی کرد. 📚 بــەرهــەمــەکــانــی • 📖 چاوەکانم پڕ لە گریان — ٢٠٠٥ • 📖 یادەکانم دوای دابڕان — ٢٠٠٦ • 📖 کەی دێتەوە — ٢٠٢٣ 🕯️ یادی بۆ هەمیشە لە دڵی خوێنەراندا زیندوو دەبێتەوە. شەوچرا | şewçira

بەهۆی ئامادە نەبوونی چیرۆکەکە، ئەمڕۆ چیرۆکمان نییە.📚 هیوادارم نارەحەت نەبن و لێمان خۆش بن. 🤍🕊️ سوپاس بۆ تێگەیشتن و بەردەوام بوونتان لەگەڵمان. 🌿✨ 📜 شەوچرا — هەمیشە لەگەڵ ئێوەیە

"وەتەن" خوایە وەتەن ئاوا کەی چەند دڵگیر و شیرینە دەشتی خۆش و ڕەنگینه ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە پڕ لە گوڵ و نەسرینە سەیرانگای بەهارانی سەوزەگیای نەرم و جوانی سەد دڵ ئەبێ حەیرانی ئاوی کەوسەره، خاکی گەوهەره پڕ لە گوڵ و نەسرینە شاخی بەفرین و بەرزە بۆ ڕابوردوومان ڕەمزە چیمەنی جوان و سەوزه ئاوی کەوسەره، خاکی گەوهەره پڕ لە گوڵ و نەسرینە          ئەم شوێنە شوێنی کورده جێی قارەمان و مەرده لانەی شێری نەبەردە ئاوی کەوسەره، خاکی گەوهەرە پڕ له گوڵ و نەسرینە               وەتەن چاوی لێمانە دەری کەین لە تەنگانە حەیفه بێتە وێرانە ئاوی کەوسەره، خاکی گەوهەره پڕ لە گوڵ و نەسرینە
مامۆستا فایەق بێکەس
شەوچرا | şewçira

گۆڕان هەمان باخچە. هەمان درەخت. هەمان کورسی. بەڵام نە هەمان باخەوان. نەهەمان گەڵاو لق و پۆپ. نە همان عاشق و دڵدار!.
شێرکۆ بێکەس
شەوچرا | şewçira

گوڵ بە شادی دادەچێنم، خاری غەم دەڕوێتەوە..

شێرکۆ بێکەس شێرکۆ بێکەس کوڕی فایق بێکەس لە ۲ی ئایاری ساڵی ۱۹٤۰ لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایکبوو؛ ئەو شاعیرێک بۆ کە بە دڵەوە دردی هاونیشتمانی کانی درک کرد و کردی بە شێعر. ئەو لە ساڵی ۱۹٦٨ یەکمین پەرتووکی شێعری خوی بەناوی تریفەی هەڵبەست لە شاری بەغدا چاپ کرد. لە ساڵی ۱۹۹٨ وە تاکوو ئاخری ژیانی ئەندامی ئەنتەلۆژیای خوێندنی پۆلکانی ئامریکا و کەنەدا بوو. هەر لەو ساڵدا بە یارمەتی كومەڵێ کەس و هاورێی دەزگای چاپ و پخشی "سەردم"ی  دامزراند. شێرکۆ بێکەس یەکک بووە لە دامەزرێنەرانی شێعری سەردەمی نێوی کوردی کە هونری کوردی بە زمانی شێعری دنیا ناساند. کــۆچــی دوایــی شێرکۆ بێکەس لە ٤ی ئابی ۲۰۱۳ کاتژمێر ۲:٣٥ی پاش نێوەڕۆ لە ستۆک هۆڵمی پایەتەختی سوید، بە هوی نخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد. لەسەر وەسیەتی خۆی شێرکۆ بێکەس لە پارکی ئازاد سلیمانی بە خاک سپێردراوە. __ شـەوچــرا | şewçira

‍ 🌑 «کچی مانگ» لە کۆنەکانی کوردستان، لە گوندێک لە نێوان شاخە بەرزەکاندا، باوەڕێک هەبوو کە دەگوتن: لە هەر شەوی پڕمانگدا، کچێکی سپی‌پۆش لەسەر شاخەکە دەردەکەوێت. خەڵک ناویان لێ نابوو «کچی مانگ». دەگوتن ئەگەر کەسێک لە شەوێکی پڕمانگدا دەنگی گریانی ئەو کچە بیست، نابێت بەدوای دەنگەکەدا بچێت؛ چونکە ئەو دەنگە مرۆڤ بەرەو شوێنێک دەبات کە هیچ کەسێک نەگەڕاوەتەوە لێی. شەوێک، کوڕێکی گوند بە ناوی سەردار دەنگی گریانی بیست. بە دڵێکی پڕ لە ترس، بەرەو شاخەکە ڕۆیشت. کاتێک گەیشتە سەر لوتکە، کچەکەی بینی؛ سپی‌پۆش، بە قژی درێژ و چاوێکی پڕ لە فرمێسک. کچەکە پێی گوت: «من لەو کاتەوە لێرەم کە ئەم شاخە هێشتا ناوی نەبوو... تەنها یەک شت دەتوانێت من لەم شوێنە ڕزگار بکات.» سەردار پرسی: «چی؟» کچەکە بە دەنگێکی ئارام گوت: «کەسێک کە لە ترس نەترسێت و دەست بە دەستم بگرێت.» سەردار دەستی بۆ برد. لەو ساتەدا هەموو شاخەکە لە ڕووناکییەکی زۆر سپیدا نوقم بوو. بەیانی، خەڵکی گوند سەرداریان لە بناری شاخەکە دۆزییەوە؛ بەڵام کچی مانگ چی؟ هیچ کەس نەیزانی. تەنها لە شەوە پڕمانگەکاندا، خەڵکی گوند دەیانگوت لەسەر شاخەکە دوو سێبەر دەبینن... یەکێکیان سەردارە، و ئەوی تریش کچی مانگە. 🌕

دەس بە زوڵفی ڕۆژێ هەر دەگرم، بەڵام جارێ زووە چونکە پەیوەندی هەیە ژینم، بەهەودای ئەو مووە با سەرو ماڵم لە ڕێگەی خۆشەویستیدا بچێ خاڵی تۆم دی لەو شتە وردانە، دەستم شوشتووە یادی تۆ فرمێسکی دێنێ، سووچی چاوی من نییە ئەو دەزانێ ئاوی ئەو سەرچاوە، بۆچی لێڵ بووە نەبوە حاشا من لە تۆ بۆنی گوڵاوم کردبێ بەس پەیامی بسکی تۆم ڕۆژێ، لە سروە بیستووە ڕێی ڕوانینێ بە کەس نادا، تەنانەت تیشکی خۆر بۆ من ئەمما باشە جارێ، ڕێی خەیاڵی هێشتووە ناسرەوێ وێنەی لە بەر شۆخی ئاوێنەدا بۆیە وا ئاوێنە چاوێکی بە دوو چاو کردووە لێی دەنۆڕم هێند بە ئەسپایی، مژۆڵم تێنەگا چونکە بۆ پەردەی نیگای من پێنجەیان تێکخستووە من بە دڕکیش ئەوڕۆ گەر ڕازیم، لە بەر ناچارییە هەر چی گوڵ بوو، وێژەوانی پێش مە پاکیان بردووە گەر مچوڕکی شێعری پێدادێ خەمی شاعێر مەخۆ شیرینی ئەو تەزووە نازانێ ، ئەوی‌ نەیچەشتووە ئەو جیهانەی ڕۆژێ بەر پێی گەوجە پیاوان ماچ دەکا هەر خەیاڵە بۆ من و هەر تاسەیە و ئارەزووە گەرچی دەردت زۆر بە هێدی دا، دڵی لێت نایەشێ چون شەپۆلێ بادە قەت پەیمانەکەی نەشکاندووە
مامۆستا هێدی
şewçira | شەوچرا

🌐 ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی ✔️ نەوەد و نۆیەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی ✅ سێیەمین دانیشتنی بەشی لاوان 🖊 تەوەر: ئەدەبیاتی پۆست‌مۆدێڕن چییە؟ وتاربێژ: هێمن فەهمی 📆 ڕێکەوت: دووشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥ ⏱ کات: ٤:٣٠ (چوار و نیوی دوانیوەڕۆ) 🏢 شوێن: مەهاباد، شەقامی ئیمام شافعی، بەرامبەر مزگەوتی سوور(جامیع)، پاساژی میدیا، نهۆمی سێیەم، نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی(گۆڤاری مەهاباد) ✔️ بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جام

کوردستانی سوور(Red Kurdistan) بریتی بوو لە ناوچەیەکی کوردی لە باشووری یەکیەتی سۆڤیەت، لە ناوچەی نێوان ئەرمەنیا و ئازەربایجان،
کوردستانی سوور(Red Kurdistan) بریتی بوو لە ناوچەیەکی کوردی لە باشووری یەکیەتی سۆڤیەت، لە ناوچەی نێوان ئەرمەنیا و ئازەربایجان، ئەم ناوچەیە لە تەمموزی 1923دامەزرا و ناوەندەکەی شاری لاچین بوو. لە سەرەتای دەسەڵاتی سۆڤیەتدا، حکومەت هەوڵیدەدا نەتەوە جیاوازەکان بە ڕێگای خودموختاری ناوخۆیی ڕازی بکات. بۆیە ناوچەیەکی تایبەت بۆ کوردەکانی ئەو هەرێمە درووست کرا. زۆربەی دانیشتوانی ناوچەکە کورد بوون، بەڵام ئازەری و ئەرمەنیش لەوێ دەژیان کە بە کەمینە بە هەژمار دەهاتن لەوێدا. لە ماوەی خۆسەر بوونی کوردستانی سوور چەند خاڵی گرینگی کەلتووری ڕویاندا ئەویش ئەمانە بوون: قوتابخانەکان بە زمانی کوردی وانەیان دەوتەوە. کتێب و ڕۆژنامە بە زمانی کوردی بڵاو کرانەوە. دامەزراوەی کەلتووری کوردی هاتنە ئارا. لە ساڵی١٩٢٩ خۆبەڕێوەبەریەکە هەڵوەشایەوە. یەکێک لە هۆکارەکانی گۆڕانی سیاسەتی ناوخۆی سۆڤیەت بوو.دواتر لە سەردەمی جۆزێف ئێستالین، ژمارەیەک لە کوردەکان بۆ ناوچە دورەکانی ئۆزبەکستان،کازاکستان و قیرقیزستان گواسترانەوە. ╭━━━❖❖━━━╮ @bizutneweya_kurdan2726 ╰━━━━━━━━━━━━━

"چاوەکانم" سەرم سووڕما لە حەیرەتی ئەم بەربەیانە ناوەختە و چاوەکانم نەدەترووکان لەبەر ڕووناکیی دەربیجەی خۆرەتاوی تیشکهاوێژ بەنێو چاوانی کازیوەی ئەم‌ ڕۆژەوە... کە ژانی زانی گرتووە و، ئەمن هەرتک دەستی خۆمم لە زنجیری خەو ڕزگار کرد...!
✍مامۆستا ئەحمەد_شاملوو  و✍مامۆستا ناسر_حیسامی
şewçira | شەوچرا

دیکلمەی شێرکۆ بێکەس🫠🫠

مـامـە خـەمـە شـێـرکـۆ بــێــکەس
مـامـە خـەمـە
شـێـرکـۆ بــێــکەس

🫠🫠

🌙 ئەفسانەی «چرای شەو» لە کۆنە کاتاندا، لە گوندێکی بچووک لە ناو شاخەکانی کوردستان، کوڕێک هەبوو بە ناوی دڵشاد. هەموو شەوێک، کاتێک تاریکی بەسەر گوندەکەدا دەهات، چرایەکی بچووک لە دەستی دەگرت و دەچوو بۆ سەر شاخەکە. خەڵک پێیان دەگوت: «دڵشاد، بۆچی هەموو شەوێک ئەم کارە دەکەیت؟» دەیگوت: «لەوانەیە کەسێک لە تاریکی ڕێگاکەی ون کردبێت.» شەوێک بارانێکی زۆر بارین و تەمەڵێکی قورس شاخەکانی داپۆشی. دڵشاد چرایەکەی هەڵکرد و چوو بۆ سەر شاخ. لەناکاو، لە دوورەوە دەنگی کەسێکی بیست. پیاوێکی پیر لەناو تەمەنەکەدا ڕێگای ون کردبوو. دڵشاد دەستی گرت و بە ڕووناکی چرایەکەی ڕێگای نیشان دا. پیرە پیاوەکە پێی گوت: «کوڕم، ئەم چرایە بچووکە، بەڵام بۆ من وەک خۆر بوو.» لەو شەوەوە، خەڵکی گوند باوەڕیان کرد کە تاریکی بە زۆریی خۆی نییە؛ تەنها پێویستی بە یەک چرای بچووکە. و دەگوترا: «ئەو کەسەی چرایەک بۆ کەسێکی تر هەڵدەکات، خۆی لە تاریکی ون نابێت.» 🌙🕯️

ڕۆژێ نەبوو ئەم دڵبەرە بێڕەحمە وەفا کا جارێ نەبوو ئەم کافره شەرمێ له خودا کا حەیرانن ئەتیبا له عیلاجی مەرەزی من لوقمانی ویسالت مەگەر ئەم دەردە دەوا کا کارێ کە غەم و دەردی فیراقت بە منی کرد سەرما بە هەتیو و با بە دەواری شڕی ناکا..
شێخ ڕەزا تاڵەبانی
شەوچرا | şewçira

چەپگەردی گەردوون، گەڕان کووشتمی نەزان پەرستی بۆ نان کووشتمی هەر چەوسانەوەی بێ حەسانەوە ئەی مردن لەکوێی؟ ژیان کووشتمی!
مامۆستا هەژار
شەوچرا | şewçira

Leber Nazî To, Mamlê.mp32.20 MB

دیـوانی شێعر من ئێستا کانە بۆتـە هێلانەی خەمێک.....💔