ch
Feedback

不要被骗子欺骗!Telemetrio 会找到并标记这些频道 👉 如果想查看标记,请订阅

شەوچرا Şewçira

شەوچرا Şewçira

前往频道在 Telegram

🌙 شەوچرا | Şewçira 📜 لاپەڕێک بۆ شێعر، هونەر و ئەدەبی کوردی 🖋️ وشە | هەست | هونەر | ڕۆشنبیری 🏔️ لە دڵی کوردستانەوە، بۆ هەموو دڵێکی کورد بۆ پیوەندی: @shawchirabot

显示更多
未指定国家未指定类别
509
订阅者
-224 小时
-257 天
-7430 天
帖子存档
وەک ئەو گوڵێ کە وشک بووە وە ئیتر بۆنی نەماوە فڕێی ئەدن.. مرۆڤەکانیش وان کاتێک دەردیان دەرمان ئەبێ وە هیچ کارێکیان پێت نامێنی فڕەت ئەدن

جوانی لە ڕۆحە، نە لە ڕووخسار.

بێدەنگییەکەم، هەزاران قسەیە.

ئەتوو تاوانبار نی، ئەمن تۆم زۆر گەورە کردبوو

زۆر سەیرە، پاییز هێندە جوان بێت، دەحالێکدا هەموو شت بەرەو مردن ئەچێت!🤎🍂

🌻غەزەل🌻 چاوەکانت جوانترین شاکاری یەزدانی منە دیدەکەی مەستی ڕەشت ماڵی چراخانی منە شاڵی سەوز و یەکسەرەی سوور و کەزێی زێڕینی تۆ هەر دەڵێی ئەشق و دوو چاو و ڕوویی ناڵانی منە نامەوێ ئازادی هەرگیز من بەبێ ئاڵای ڕەشت زولفی شۆڕ و شێت‌کوژت زیندانی هەرمانی منە هێند سرنجڕاکێشە شێوەی شیرنی ئاشق‌کوژت هۆگرت بووم و ئەوەش هۆکاری سووتانی منە من نەخۆش کەوتم لە خۆشی چاوی سەرخۆشی گوڵم ئەو وتی ئەو جوانەمەرگە شێتی کۆڵانی منە هێندە گریاوم لەسەر بەردی ڕەقی بەرماڵی یار گوڵ لە بەرد هاتۆتەدەر نەخشی ڕوح و گیانی منە تەق‌تەقی پێڵاوەکەت هەست پێدەکا گوێچکەی دڵم چونکە جێت کونجی دڵە و هاوسێ وو جیرانی منە باشە کەی بۆ یەک دەبین؟ تاکەی دوعا و تووک و نزا ئەشقی تۆ تا ڕۆی قیامەت سووچ و تاوانی منە پێم دەڵێن کێت خۆش دەوێ هاوژان لەکێ خاترجەمی  من دەڵێم تاقانە یارم یاری شاجوانی منە
مامۆستا هاوژان شارویرانی

چیڕۆکی مامۆستا عیسا ئەحمەدی👆👆

دوو ڕێیان لەبەر دەرکەی ماڵی خۆمان ڕاوەستابووم کە سەربازەکان هاتنە نێو دێ. چەند پیاوێک بە قورئانێک و ئاڵایەکی سپییەوە چوونە پێشەوە. فەرماندەکەیان وتی: «بەناچار بۆ چەند ڕۆژێک دەبێ ئاواییەکە چۆڵ بکەن. شوێنێکی تایبەتتان بۆ دیاری کراوە.» سەربازەکان خەڵکیان لە دانگەی ماڵان کۆ کردەوە. پیر و شەل و کوێر و ژنی دووگیانیشیان هێنابوو. دایکم پێش هاتنی سەربازەکان دوو دۆڵە نانی کردبوو، ئەوەی لە کۆڵی خۆی شەتەک دابوو. باوکم لەبەر دەرکە چاوەڕوان بوو. سەیری کۆڵەکەی کرد و گوتی: «شتی دیکە مەهێنە، دێینەوە.» پاشان کلیلی ماڵەکەی نایە باخەڵی. لەگەڵ دایک و باب و سێ خۆشکەکەم تێکەڵی خەڵکەکە بووین و ملی ڕێمان گرت. خوشکە بچووکەکەم گۆزەیەکی سووری بەدەستەوە بوو، لە پێشمانەوە دەڕۆیشت. من زوو زوو لە باوکم دەمپرسی: ئەو شوێنە کە دەمانبەن قوتابخانەی هەیە؟ باوکم تەنیا سەیری منی دەکرد. لە یەکەم وێستگە، پیاوان لە ژن و منداڵ جیا کرانەوە. باوکم پانزدە هەزار پارەی پێ بوو. پارەکەی دایە دەستم و وتی: «ئیتر تۆ پیاوی ماڵیت، لە ڕێگا شتێکتان پێویست بوو، بیکڕە.» باوکم لەگەڵ ئەوان چوو. من بانگم کرد. ئاوڕی دایەوە بەڵام هیچی نەگوت. دایکم دەستی من و خۆشکەکانمی گرت و کەوتینە ڕێ. زۆر جار دایکم نانێکی دەکرد بە چوار لەت بۆ هەرچوارمان. هەر کە دەمگوت: ئەی خۆت؟ دایکم پێدەکەنی و دەیگوت: «من خواردوومە.» دەمزانی نەیخواردووە، بەڵام هیچم نەدەگوت. شەوان کە لەسەر عەرز دەخەوتین، دایکم کەوا و کۆڵوانەکەی دەکێشا بەسەرماندا. منیش بەدەم خەیاڵەوە چاوەکانم دادەخست. بۆنی نانی تازە، هاژەی چۆم، جریوەی مەلان... و دەنگی ئێوارانی دایکم: «ڕۆڵە گیان، وەرەوە درەنگە.» پاشان چاوەکانم دەکردەوە و تەنیا تاریکیم دەبینی. لە ئێوارەی دوایین ڕۆژ، گەیشتینە چەندین چاڵی گەورە. چەند منداڵێک لە دەوری چاڵەکان یارییان دەکرد. پیرە ژنێک وتی: «خودا ڕەحم بە بێکەسیمان بکات.» من نەمدەزانی بۆچی وا دەڵێ. لەناکاو دەنگی فەرماندە و شریخەی تفەنگەکان تێکەڵ بوون. خۆشکم باوەشی بە دایکمدا کرد. فیشەکێک شانمی پێکا. دەستم بە شانمەوە گرت و کەوتمە نێو چاڵەکە. بۆنی خوێن و خاک تێکەڵ ببوون. کاتێک چاوم کردەوە، دنیا تاریک بوو. چاوم گێڕا. دایکم و خۆشکەکانم نەدۆزییەوە. بەڵام لەنێو چاڵەکەدا کچێکی هاوتەمەنی خۆم دیت کە دەیڕوانی. بە دەنگێکی لاواز وتم: دەتوانی هەڵێی؟ کچەکە جووڵەیەکی کرد: قاچم لەژێر چەند کەسێک گیرە.ناوێرم دایکم بە تەنیا بەجێ بێڵم. دواتر بە دەنگێکی نزمتر گوتی: «لە سەربازەکانیش دەترسم.» لە دەرەوە دەنگی سەربازەکان نزیکتر دەبوو. چەند ماشێن چاڵەکانیان پڕ دەکردەوە. خاک و خۆڵ دەڕژایە سەر ئەوانەی لە ژێرەوە بوون. لەنێو تۆز و هاڕەهاڕی ماشێنەکان، بەسەر تەرمەکاندا خۆم هەڵکێشا. پێم لەسەر خوێن دەخلیسکا، بەڵام هەر خۆم گەیاندە دەرەوە. جارێکی تر ژنە دووگیانەکەم بینی. ئەمجارە لە قەراغی ڕێگاکە کەوتبوو، نەدەجووڵا. ڕێگام گرتە بەر، هەتا لە قەراغی تەپۆڵکەیەک گەیشتمە دوو ڕێیان. ڕاوەستام. ئاوڕم دایەوە. لە دواوە تەنیا چۆڵایی و تاریکان بوو. لە پێشم، دوو ڕێگا کە لە تاریکیدا ون دەبوون. ڕۆحم لەبەر نەمابوو. وتم: «پێنج هەزار نەزری ماڵە هەژارێک ئەگەر زیندوو بگەڕێمەوە ماڵی خۆمان.» لە لای ڕاستم شوێن تەگەری ماشێنێکم دی. هەر بەوێدا وەڕێ کەوتم. لە دوورەوە حەپەی چەند گەماڵم بیست. هەتا دەهات، هاژەی با و وەڕینی گەماڵەکان زیاتر دەبوون. لاکەی سەرم دەهات. دانیشتم و ئیتر ئاگام لە خۆم نەما. کاتێک هاتمەوە هۆش، چەند کەسێک لە دەورم دانیشتبوون. قسەیان دەکرد، بەڵام وشەکانیان بۆم نامۆ بوون. ئەوان بە زمانێکی تر قسەیان دەکرد. ئەمن بە کوردی. چەندین ڕۆژ لەسەر جێ مامەوە. دواتر دەستم بە دیوارەوە دەگرت و هەڵدەستام. ئەو بنەماڵە جلە کوردییەکانمیان سووتاند و جلێکی شۆڕی سپییان لەبەرم کرد. دوایی زانیم ئەوان عەشایری عەرەبن. دوو ساڵ لەلایان مامەوە. کابرای خاوەنماڵ پێی دەگوتم: «کوڕم.» منیش فێر بووم بە عەرەبی وەڵامی بدەمەوە. بەڵام هەموو شەوێ خەونی دایکمم بە کوردی دەبینی. پاش دوو ساڵ کابرای عەرەب وتی: «من بە نهێنی خزمێکی خۆمم ناردووە بۆ ناوچەی ئێوە و مامێکی تۆمان دۆزیوەتەوە...» کاتێک چاوم بە مامم کەوت، وەکوو مەنجەڵ دەکوڵی. منی بە توندی دەگرتە باوەش و هیچی نەدەگوت. لە ڕێگا دەیگوت پێی خۆشە لە شار لەگەڵ منداڵەکانی خۆی  بچمە قوتابخانە. بەڵام من دەمگوت بچینەوە بۆ ئاواییەکەی خۆمان. کە گەیشتینە ناو دێ، نە هاژەی چۆم مابوو، نە جریوەی مەلان و نە بۆنی نانی تازە. لەبەر دەرکەی ماڵەکەمان ڕاوەستام. چاوەڕێی دەنگی دایکم بووم: «ڕۆڵە گیان، وەرەوە درەنگە.» بەڵام هیچ دەنگێک نەهات. دەرکە ئاوەڵا بوو، ناو ماڵیش چۆڵ و هۆڵ. تەنیا پێنج هەزار نەزری ماڵە هەژارێک لەلام مابوو.
عیسا ئەحمەدی
لەسەر بنەمای چیرۆکی ژیانی تەیموور عەبدوڵا ئەحمەد، تەنیا ڕزگاربووی ژینۆسایدی ئەنفال.

من دوای دۆڕاندنی تۆ هەوڵی بردنەوەی کەسم نەدا🖤

ەمشەو، بە شانازییەوە، داستانێکی دڵنشین و پڕ لە هەست، لە بەرهەمی نووسەری بە توانا و ئەدیبی بەڕێز، مامۆستا عیسا ئەحمەدی، پێشکەشی خوێنەرانی بەڕێز دەکەین. هیوادارین ئەم بەرهەمە ئەدەبییە، کە بە وشە و هەستی هونەرمەندانە ڕازاوەتەوە، جێگای خۆشحاڵی و سەرنجی ئێوەی خۆشەویست بێت و ساتێکی خۆش و دڵنشینتان پێ ببەخشێت. 📜 هەروەها، بۆ ئەو خۆشەویستانەی کە حەز دەکەن هۆنراوە و بەرهەمە شعرییەکانیان لەم کاناڵەدا بڵاو بکرێنەوە، تکایە بە ئایدیی خوارەوە پەیوەندی بکەن: 📩 [@shawchirabot] بە هیوای بەردەوامبوونی ڕێگای وشە و ئەدەب، و بە هیوای ئەوەی هەر بەرهەمێکی جوان، شوێنێکی شایستە لە دڵی خوێنەراندا بدۆزێتەوە. بەردەوام بین لە خزمەتکردنی وشە و پەرەپێدانی ئەدەبی کوردی. 🌿📖

ەمشەو، بە شانازییەوە، داستانێکی دڵنشین و پڕ لە هەست، لە بەرهەمی نووسەری بە توانا و ئەدیبی بەڕێز، مامۆستا عیسا ئەحمەدی، پێشکەشی خوێنەرانی بەڕێز دەکەین. هیوادارین ئەم بەرهەمە ئەدەبییە، کە بە وشە و هەستی هونەرمەندانە ڕازاوەتەوە، جێگای خۆشحاڵی و سەرنجی ئێوەی خۆشەویست بێت و ساتێکی خۆش و دڵنشینتان پێ ببەخشێت. 📜 هەروەها، بۆ ئەو خۆشەویستانەی کە حەز دەکەن هۆنراوە و بەرهەمە شعرییەکانیان لەم کاناڵەدا بڵاو بکرێنەوە، تکایە بە ئایدیی خوارەوە پەیوەندی بکەن: 📩 [@shawchirabot] بە هیوای بەردەوامبوونی ڕێگای وشە و ئەدەب، و بە هیوای ئەوەی هەر بەرهەمێکی جوان، شوێنێکی شایستە لە دڵی خوێنەراندا بدۆزێتەوە. بەردەوام بین لە خزمەتکردنی وشە و پەرەپێدانی ئەدەبی کوردی. 🌿📖

خوایە گیان؛ تکایە ئاشنامان مەکە بەو کەسانەی کە تۆ ناناسن"🤲🤍

بە سەگ یان گوت بۆچی دەوەڕیت ، گوتی گورگەکان دەترسێنم . گوتیان ئەی بۆچی دەلەرزیت ، گوتی لە گورگەکان دەترسم . مەبەستم ئەوەیە یان مەوەڕن یان مەلەرزن ... 👌🏻

هەرگیز لە دەنگی گوولە مەترسە چونکه ئەو گوولەیەی دەتکوژێت هەرگیز گوێت لە دەنگی نابێت . #ئادۆلف_هیتلر
هەرگیز لە دەنگی گوولە مەترسە چونکه ئەو گوولەیەی دەتکوژێت هەرگیز گوێت لە دەنگی نابێت . #ئادۆلف_هیتلر

🤣🤣🤣🤣

ئەوە چە ڕی ئەکت لێداوە🤣

منظورت لخوت بو سنی بلوغکه بچه

حەموو شکستی عیشقی و خواردو لە سنی بلوغ دان

وست

مۆعتەسم ئارام