شەوچرا Şewçira
前往频道在 Telegram
🌙 شەوچرا | Şewçira 📜 لاپەڕێک بۆ شێعر، هونەر و ئەدەبی کوردی 🖋️ وشە | هەست | هونەر | ڕۆشنبیری 🏔️ لە دڵی کوردستانەوە، بۆ هەموو دڵێکی کورد بۆ پیوەندی: @shawchirabot
显示更多未指定国家未指定类别
509
订阅者
-224 小时
-257 天
-7430 天
帖子存档
شێوەی کەرەكان له بەشەر ناچن
بەڵام کەر زۆرن لەسەر دوو قاچن
ڪەر هەیە تینوو هەشە برسییە
کەریشمان هەيە لەسەر كورسییە!
پیرەمێرد
تازە تێگەیشتم
مروڤەکانــ.....
وەک ئەو گوڵی
کە
تازە بۆنی نەماوە
کاتێکـــ....
کاریان پێت نامێنە
فڕێت ئەدەن....
😅💔
له بارانا
شێعرم ئەبێ به چەترەکەت
له هەتاودا
شێعرم ئەبێ به شەماڵ و به سێبەر و
له سەرمادا
به ئاگر و
له شەواندا
به چراکەت
هەر وەختێکیش
چەتر و شەماڵ و
سێبەر و ئاگر و چرای من
لات نەبوون
تۆ بزانە
ئیتر شێعرم ئاوا بووه و
منیش مردووم!
شێرکۆ بێکەس
Repost from ئاگرین
تازە تێگەیشتم
دونیا شوێنێکی گەورە نییە
ئەزانی بۆ؟
من لە هەر کوێ بم
خەم ئەمدۆزێتەوە!
@agrin__kurdi☀️
Repost from ئاگرین
دارستانی ڕۆحم پەشۆکاو و سیسە، وەرە بە پژاندنی ئاو بە گیانمدا، زیندووم کەوە🖤!
@agrin__kurdi☀️
گەر توانیت، تیشک لە ڕۆژ، پڕشەنگ لە مانگ
و ئەستێرە لە ئاسمان بسڕیتەوە.
ئەو کات دەتوانی قاسپە لە کەو، هاژە لە ئاو
و منیش لە نیشتمان بستێنیتەوە..
