🦋گلاره🦋
前往频道在 Telegram
چەندە لە نیشتمانم ئەچم بێ دەسەڵات ، ماندوو ، خەمبار غەریب ، بێزار ، شێواو ، نەحەساوە
显示更多未指定国家未指定类别
386
订阅者
+424 小时
+307 天
+15830 天
帖子存档
386
من بە فرمێسکی ڕونووی کوێستانی کورد پەروەردە بووم
کۆلمی ئال و چاوی کاڵ و سینگی بەفرینم دەوێ
من تەشیرێسێکی وەک شیرنی وەفاییم بۆ چییە؟
کیژی وریاوچاو کراوەی فێرە زانینم دەوێ
نایەلن ئاسوودە دانیشم لە لاپالی چیام
قاسپەقاسپی خاسە کەو بێ،گرمەی مینم دەوێ؟
کەی ڕەوایە بمدەنە بەر گوللە یا ڕاوم بنێن؟
گەر گوتم کوردم لە کوردستانی خۆم ژینم دەوێ
کورد مەگەر کوندە کە هەر وێرانە بێ هەلانەکەی؟
نیشتیمانی ئاوەدانی جوانی رەنگینم دەوێ
زۆر بە ئاواتم کە کوردستانەکم بێ کێشە بێ
ئاشتیخوازم کوا وەلاتی پر رەقو قینم دەوی؟
“هێمن موکریانی”
386
من لە وڵاتی بێ وڵاتدا لەدایک بووم
لە دووکەڵدا چاوم پشکووت
لە دەست ڕێژدا گوێچکەکانم کرانەوە
بەدەم زریکەوە پێم گرت
هەرزەکاریم وەک ئاوی ترساو ئەڕۆیشت و
وەک گوڵێکی نادڵنیا شەوان ئەنووست.
ئەوەی یەکەمجار بەیانیان ئەیوت: ڕۆژباش
برسێتیی بوو
ئەوەی یەکەم جار شەوانیش ئەیوت شەوباش
ترس و بیم بوو..!
شێرکۆ بێکەس
