🦋گلاره🦋
前往频道在 Telegram
چەندە لە نیشتمانم ئەچم بێ دەسەڵات ، ماندوو ، خەمبار غەریب ، بێزار ، شێواو ، نەحەساوە
显示更多未指定国家未指定类别
556
订阅者
-224 小时
无数据7 天
+5230 天
帖子存档
556
بێکەس ئەیوت:
هەر خۆشیەک لەبەر ئەکەم
یان قۆلەکانی درێژە
یاخود کورتە
یاخود فشە
یاخود تەنگە بە بەری من
هەر خەمێکیش لەبەر ئەکەم
ڕێک ئەڵەی بۆ من کراوە
556
«بۆ دیداری تۆ ئەگەر ڕووبار بوومایە، دەگەڕامەوە
ئەگەر كێو بوومایە، دەچەمیمەوە
ئەگەر 'با' بوومایە، دەوەستام
بەڵام من مرۆڤم چەندین جار بۆ دیداری تۆ گەڕامەوە چەمیمەوە وەستام»
556
تۆم دەوێ
نە پێویستم بە باوەشی هیچ کەسێکە
نە موحتاجی هیچ ئەوینێکم،
نە خۆشیم لە هیچ شتێک دێت،
نە ئارەزوومە لەگەڵ هیچ کەسێک بم
نە کەسێکم هەیە خەمرەوێنم بێت،
نە خاوەنی هیچ دۆستێکم،
تۆم دەوێت و لە غیابتا بێ کەڵکترین مرۆڤم،
تۆم دەوێ چونکە کە تۆ نیت نە خۆم هەم
نە هەست بە هەبوونی هیچ کەسێک ئەکەم،
هەبوونی تۆ بۆ من باوەش و ئەوینە،
وجودت هەم دۆست و هەم خەمرەوێنە
من تۆم دەوێ، تۆش کە نیت شەقێک لە دونیا
هەڵدەم و منیش شایەنی تێهەڵدانێکم•
