ch
Feedback

不要被骗子欺骗!Telemetrio 会找到并标记这些频道 👉 如果想查看标记,请订阅

kocher ali mantk

kocher ali mantk

前往频道在 Telegram

ئەم کەناڵە تایبەت بە پێدانی زانیاری لە بارەی مووچەو دەرماڵەو پلە بەرز کردنەوە...

显示更多
未指定国家未指定类别

📈 Telegram 频道 kocher ali mantk 的分析概览

频道 kocher ali mantk (@kocherali) 是活跃参与者。目前社区聚集了 32 736 名订阅者,在 其他 类别中位列第 。

📊 受众指标与增长动态

自 невідомо 创建以来,项目保持高速增长,吸引了 32 736 名订阅者。

根据 22 十一月, 2026 的最新数据,频道保持稳定运转。过去 30 天订阅人数变化为 1 212,过去 24 小时变化为 91,整体触达仍然可观。

  • 认证状态: 未认证
  • 互动率 (ER): 平均受众互动率为 15.40%。内容发布后 24 小时内通常能获得 10.99% 的反应,占订阅者总量。
  • 帖子覆盖: 每篇帖子平均可获得 5 039 次浏览,首日通常累积 3 596 次浏览。
  • 互动与反馈: 受众积极参与,单帖平均反应数为 39。

📝 描述与内容策略

作者将该频道定位为表达主观观点的平台:
“ئەم کەناڵە تایبەت بە پێدانی زانیاری لە بارەی مووچەو دەرماڵەو پلە بەرز کردنەوە...”

凭借高频更新(最新数据采集于 23 十一月, 2026),频道始终保持新鲜度与高覆盖。分析显示受众积极互动,使其成为 其他 类别中的关键影响点。

32 736
订阅者
+9124 小时
+6997 天
+1 21230 天
帖子存档
ئاگاداریەک لەبەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێرەوە لەئێستادا بەرنامەی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی کارا کرایەوە کە بۆماوەی دوو رۆژ بەهۆی (هۆکارێکی تەکنیکی لەسیستەمەکە) کۆد بۆ مۆبایلەکانتان نەدەهاتەوە، لەئێستادا هیچ کێشەیەک لەسیستەمەکە نیەو دەتوانن مامەڵەکانتان پێشکەش بکەن. بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر 23/11/2026
23 11月, 09:35

photo content
+5
23 11月, 08:55

ناوەکانی وردبینی شارەوانی بەحرکە پێشتر هەڵەی تێدابوو ئەمەیان دروستەکەیە
23 11月, 08:55

ڕۆژی سێ شەممە ( ٢٤ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ ) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت و لەماوەی پێنج ڕۆژدا سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن . هاوکات لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت. تێبینی؛ بەهۆی دابەزینی داهاتی ناوخۆو کەمی پارەی کاش لە بانکەکان دابەشکردنی مووچەی ئەو چین و توێژانە ماوەی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت.
23 11月, 08:06

photo content
+4
23 11月, 05:48

وردبینی زەوی لە شارەوانی بەحرکە ئــاگــەداری بۆ وەجبەی ''حەوتـــەمی'' ناوی فەرمانبەرانی ســنووری ســەرۆکایەتی شــارەوانــی بەحــرکە دەکەینەوە، ئەوانەی ناویان لەم لیستەی خوارەوە هەیە، دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی بەحرکە بکەن بە مەبەستی ڕایی کردنی مامەڵەی وردبینی زەویەکانیان. یەکشەممە ڕێکەوتی 23ـ11ـ2026.
23 11月, 05:10

دەرهێنانی کۆبۆنی بەنزین کۆبۆنی بەنزینی پارێزگای نەینەوا بۆ شوفێرانی مەخموور و ناحیەکانی ( بە ناوچەکانی ماددەی ١٤٠)کراوە لەئێستادا شوفێران دەتوانن  تۆمارکرن بکەن بەپێی کارتی زانیاری و پسوولەی خۆراکی ئەو سنوورە تۆمار دەکرێت. لینکی پێشکەش کردن🔻 https://play.google.com/store/apps/details?id=iq.elitsoft.couponi.user
23 11月, 03:02

ئاگادارییەکی گرنگ بۆ هاوڵاتیانی سنووری قەزای قوشتەپە و دەوروبەەی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوورەکەمان دەکەینەوە، کە بەهۆی پچڕانی هێڵی پەیوەندی (شەبەکە)ـی نێوان بەغداد و فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیی قوشتەپە و دروستبوونی کێشەی تەکنیکی لە ئامێرەکانی پەیوەست بەو هێڵەوە، لە ئێستادا ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیی قوشتەپە ڕاگیراوە. بەپێی زانیارییەکان، چارەسەرکردنی ئەم گرفتە تەکنیکییە لە ڕێگەی ناوەندی سەرەکییەوە لە بەغداد ئەنجام دەدرێت، تاوەکو کێشەکە بە تەواوی چارەسەر دەکرێت، وە دەوامی فەرمی و ڕایی کردنی کارەکانی تری هاوڵاتیان بەردەوامە. لەگەڵ کاراکردنەوەی هێڵەکە، لە ڕێگەی ئاگادارییەکی دیکەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە. سوپاس بۆ پشوودرێژی و هەماهەنگیتان. فەرمانگەی کارتی نیشتیمانیی قوشتەپە ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
23 11月, 02:00

ئەمشەو لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی سەردانی مەیدانییان ئەنجامدا و ناوی 13 بەنزینخانەیان تۆمار کرد، کە سبەینێ دەبێت هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو غازی 500 دیناری دابەش بکەن.
22 11月, 16:07

دەرکردنی ژمارەی کەسی بێهاوتا (UPN) بۆ کارمەندان و کرێکارانی کەرتی تایبەت دوا وادە بۆ دەرکردن و پێشکەشکردنی ژمارەی کەسی بێهاوتا (UPN) بۆ کارمەندان و کرێکارانی کەرتی تایبەت بەپێی گشتاندنی(١٥٩٧٧ لە ٢٠٢٦/١٠/٢٢)، کەلە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەرچووە تاکوو(٢٠٢٦/١/٣١)، هەر خاوەنکارێک جێبەجێنەکات، مامەڵەکانی لە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران دەوەستێت و نوسراوی ئەستۆپاکی پێ نادرێت. ئامانج لە دروستکردنی ناسنامەیەکی ئەلیکترۆنی (هەژماری من) بۆ هەر کارمەندێک و کرێکارێک تۆمارکردنیان لە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بۆ پاراستنی مافەکانیان. هەموو کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت ژمارەکە دەربکەن و پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی بکەن. هەموو خاوەنکاران و کۆمپانیا و پڕۆژەکان ژمارەی کەسی بێهاوتای خۆیان هەبێت و پێشکەشی بکەن. سوودەکانی UPN ناسنامەی ئەلیکترۆنی کارمەند و کرێکاران زانینی خزمەت و مووچەکەی لە داهاتوودا. دروستی داتا و ڕێگرتن لە ناوی دووبارە و ساختەکاری. خێراکردنی مامەڵەکان و ئەلیکترۆنیکردنیان. پاراستنی باشتری مافەکانی کارمەندان و یارمەتیدەری لە کاتی بێکاربوون. کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت پێویستە لە ئێستاوە سەردانی بنکەکانی بایۆمەتری بکەن. خاوەنکار بەرپرسە لە جێبەجێکردنی ڕێکارەکە دەبێت مۆڵەت بداتە کارمەندەکانی بۆ سەردانی بنکەکانی بایۆمەتری. هەر کارمەندێک و کرێکارێک مۆڵەتی پێ نەدرا یان خاوەنکارەکەی تۆماری نەکردبێت، دەتوانێت سکاڵا بکات لە ڕێگەی هێڵی هۆشیاریی کرێکاران(٥٥٠٠) و سیستەمی سکاڵای کرێکاران gkrd.krd. ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
22 11月, 15:23

لە بەنزینخانەکانی سلێمانی نرخی غاز لە 500 دینارەوە بوو بە 750 دینار
22 11月, 14:52

بە پەلە *ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە* دوێنێ شەممە، لە سەردانی بەڕێز فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بو هەرێمی كوردستان و دیدارو کۆبوونەوەکانی لە گەڵ بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی و بەڕێزان سەرۆکی هەرێم کاک نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەت کاک مەسرور بارزانی، گفتوگۆیان لەبارەی گرنگی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرد بە تایبەتی بودجە و نەوت و دەروازە سنوورییەکان. بەڵام لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، دەنگۆی ناڕاست و هەڵبەستراویان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکردووەتەوە کە هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورە لە ڕاستی . بە پێچەوانەوە، هەموو لایەک هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بە گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش و لە چوارچێوەی دەستوور ، چارەسەر بکرێن . سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان 2026/11/22
22 11月, 14:52

photo content
22 11月, 14:29

وەزارەتی دارایی دەرماڵەیەکی راگرت وەزارەتی دارایی هەرێم : لەکاتی تەنسیب کردندا دەرماڵەی پایە خەرج ناکرێت وەزارەتی دارایی هەرێم لە وڵامی نوسراوێکی خوێندنی باڵادا دەڵێت لەکاتی تەنسیب کردندا دەرماڵەی پایە خەرج ناکرێت مەبەستەکە ئەوەیە هەر مامۆستا و فەرمانبەرێک لە پۆستدا بوو پێویستە میلاکی ئەو بەش و هۆبە و بەڕێوەبەراتیە بێت دەرماڵەی پایە بەم شێوەی خوارەوەیە:- بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە (٢٢ب)ساڵی ٢٠٠٨ی وەزارەتی دارایی و یاسا و رێنمایە بەرکارەکان دەماڵەی پایە لە زانکۆکان بەم جۆرە خەرج دەکرێت ١. دەرماڵەی لێپرسراوی هۆبە لە دیوانی وەزارەت و سەرۆکایەتی زانکۆ و کۆلێژەکان و پەیمانگەکان بۆ مامۆستا و فەرمانبەر بە ڕێژەی (١٥%)ی مووچەی بنەڕەتی یاخود (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار مانگانە. ٢. دەرماڵەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆ بۆ فەرمانبەران بە ڕێژەی (٢٥%)ی مووچەی بنەڕەتی، یاخود بری (١٠٠,٠٠٠) سەد هەزار دینار مانگانە. ٣.دەرماڵەی بریاردەری بەشی زانستی (٠٠٠ ١٥٠) سەد و پەنجا هەزار دیناری مانگانەیە ٣. دەرماڵەی یاریدەدەری راگر و سەرۆکی بەشە زانستیەکان لە کۆلێژ و پەیمانگەکان و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆ بۆ مامۆستایانی هەڵگرانی نازناوی زانستی بە ڕێژەی (٢٥%)ی مووچەی بنەڕەتی یاخود (٢٥٠,٠٠٠) مانگانە. دەرماڵەی پایە لە دامەزراوەکانی تر بە گشتی بەم جۆرەیە ١. دەرماڵەی لێپرسراوی هۆبە بە ڕێژەی (١٥%)ی مووچەی بنەڕەتی مانگانەیە. ٢. دەرماڵەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکان بە ڕێژەی (٢٥%)ی مووچەی بنەڕەتی مانگانەیە تەنسیب 1 – دەکرێت فەرمانبەر تەنسیب بکرێت لە نێوان فەرمانگە فەرمییەکان. 2 –دەکرێت فەرمانبەر تەنسیب بکرێت لە فەرمانگە فەرمییەکانەوە بۆ فەرمانگە نیمچە فەرمییەکان یان بە پێچەوانەوە. 3 –دەکرێت فەرمانبەر و مامۆستا تەنسیب بکرێت لە نێوان دوو وەزارەت ماوەی تەنسیب کردنی لە تازەترین بریاری ئەنجومەنی وەزیران ماوەکەی لاداوە واتا دوکرێت لە ٣ جار زیاتر تەنسیب بکرێت
22 11月, 14:14

photo content
22 11月, 13:50

پلە بەرزکردنەوە بۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکرێت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە بڕیارێکی فەرمیدا پلەی زیاتر لە ٣٢٠ کارمەندی ئاسایشی هێزەکانی ناوخۆی بەرزکردەوە. بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت
22 11月, 13:50

photo content
22 11月, 12:55

ئەگەر تێلێگرام داخرا نامە و فایلەکانمان دەسڕێنەوە؟ بە کورتی: نەخێر با بە سادەیی ڕوونی بکەمەوە: داتاکانت ناسڕێنەوە داخستنی تێلێگرام تەنها ئەوەیە کە هێڵی ئینتەرنێت بۆ ئەو ئەپە لە ناو وڵات بلۆک دەکرێت حکومەت دەستی ناگاتە سێرڤەرەکانی تێلێگرام، بۆیە ناتوانێت هیچ ئەکاونتێک بسڕێتەوە یان داتای لێ ببات. چات و وێنەکانت چییان لێ دێت؟ هەموو نامە، وێنە، ڤیدیۆ و گروپ و کەناڵەکانت لە سێرڤەرەکانی تێلێگرام بە سەلامەتی دەمێننەوە هیچیان لێ کەم نابێتەوە. ئەگەر دوای ٣٠ ڕۆژەکە بە تەواوی ڕاگیرا؟ ئەگەر تێلێگرام مەرجەکانی حکومەتی جێبەجێ نەکرد ئەپەکە بە ئینتەرنێتی ئاسایی کار ناکات، واتە نامە نانێردرێت و نایەت بەڵام هەر کە VPN دابگیرسێنیت ئەکاونتەکەت و هەموو شتەکانت وەک خۆی دەگەڕێنەوە. -موستەفا عەلی
22 11月, 12:20

photo content
22 11月, 12:13

سبەی دووشەمە 22/ 11 لەبەنزینخانەی وەفایی [ خورشید وعاصی] لەکفری بەنزین 750دیناری دابەش دەکرێت بۆ سەیارەی جووتە
22 11月, 12:11