﮼جێــژوان
前往频道在 Telegram
211
订阅者
无数据24 小时
+17 天
+130 天
帖子存档
211
بەجۆرێک ئاشقی بووم ئەڵێی
دەستی لەسەر دڵی داناوم وتوویەتی
خوایە بەناوی تۆ لەمن زیاتر کەس نەچێتە ناو دڵی
وەک ئەوەی هەموو دونیا وتبێتی ئامین♥️.
211
کوردم خۆش دەوێ چونکە
بەس کورد دەتوانێ بە دڵێکی شکاوەوە خۆشەویستی بکا.
وەک هەژار بۆ لەتێک نان،
وەک پێشمەرگە بۆ نیشتمان.
211
بۆ من دەرکەوت:
پەتی درۆ درێژە
چاکەش بکەی نایەتەوە ڕێت
دونیایش دەوران نییە
دڵیش ئاوێنەی دڵ نییە
خۆشەویستی هەر قسەیە
عەشق فشەیە
خیانەت پیشەیە
دڵخۆشی بە ساتە
مردن سەد جارە
ژیان یەک جارە
دڵتەنگی بە ساڵە
قسە لە چەقۆ تیژ ترە
ڕۆیشتن ئاسان ترین ڕێگەیە
هیچیش نەکەی دوژمنت زۆرە
خەڵک هەر سەری لە ژیانتایە
کارت بە کەس نەبێ هەر کاریان پێتە
ژیان ئاوایە ئیتر .
211
درەنگ تێ ئەگەین،
کە کێ بەڕاستی ئێمەی ئەوێت
هێندە درەنگ
کە نە دڵێکمان ئەمێنێت
بۆ خۆشەویستی،
و نە کاتێک بۆ دروستکردنی یادگاری
و نە تاقەتێک بو ژیان.
