﮼جێــژوان
前往频道在 Telegram
211
订阅者
无数据24 小时
+17 天
+130 天
帖子存档
211
گلەییم هەیە!
لەوەی که نازانم، لەوەی کە تێناگەم..
ئەم ڕۆژانە ئازارێکی قورس لەسەر شانەکانمە کەنازانم هۆکارەکەی کێیە یان چییە..
بێ هەست بووم، ماندووم لە تەواوی دونیا،
دڵم متمانەی دەوێت و کەمێکیش ئارامی
وتیان فرمێسک بڕێژە بەتاڵ دەبیتەوە،
بەتاڵ نەبوومەوە ئەمە کە هیچ هێندەم فرمێسک ڕشت پڕ بووم لە بێکەسی..
دەروونناس دەڵێـت: کاتێک بە یادی کەسێـک غەمگین دەبیت و دڵتەنگ دەبیت لەهەمان کاتدا ئەو بیر لەتۆ دەکاتەوە،
ئەگەر وابێت ئـەی خـۆزگـە لـەبیـرم بـکەیـت..!
خەیاڵم شێواوە کەی دێیـت؟!
دڵە جوانەکان دەشکێن دروست وەک گوڵە جوانەکان کە لێدەکرێنەوە. لەم ڕۆژانەدا مڕۆڤەکان نابنە هی یەک دەبنە ئارەزووی یەک،
لەم ڕۆژانەدا خۆشبەختیش ڕۆیشتووە
بەشوێن بەدبەختیەکانیەوە،
ڕاست بڵێم تاقەتی هیچ شتێکم نییە حەزدەکەم دەست لەسەرم هەڵگرن..
لە شوێنێک بەدواوە ئیتر
هیچ شتێکت بەلاوە گرنگ نییه،
من ئێستا لە شوێنێک بەدواوەم.
