﮼جێــژوان
前往频道在 Telegram
211
订阅者
+124 小时
+17 天
+130 天
帖子存档
211
لەناو دڵمدا شەڕێکی بێدەنگ هەیە...
هەندێک شەو، فرمێسک بێدەنگ لە چاوم دەڕژێت،
نەک بۆ ئەوەی کەس ببینێت،
بەڵکو چونکە دڵم هێزی هەڵگرتنی ئازارەکان نامێنێت.
ماندووم... زۆر ماندووم.
نە لە ڕێگا، بەڵکو لە ژیان، لە بیرکردنەوە،
لە چاوەڕوانی و لە ئەو هیوایانەی هەر جار دەشکێن.
جارێک هەست دەکەم تەنها شتێک کە ماوە، فرمێسکەکانمن؛
ئەوان تەنها زمانن کە دڵم دەتوانێت پێیان قسە بکات.
هەندێک ئازار، بە گریان کۆتایی نایەن؛
تەنها مرۆڤ ماندووتر دەکەن.
211
زۆر کات هەیە هۆکاری دڵتنەنگیم نازانم؛
هەست دەکەم خەمێکی گەورە لە دڵمایە
دەزانم بۆغزێک گەروومی گرتووە ...
تێدەگەم کە دڵخۆش نیم و چاوم پڕە لە دڵتەنگی ...
بەڵام هیچ هۆکارێکی بۆ نادۆزمەوە !
تێناگەم ئەم خەمە ئی کەییە ماوەتەوە
شایەد ئی ئەو کاتە بێت کە دەبا گریابام و نەگریاوم ...
شایەد ئی ئەو هەستانە بێت کە قەت نەمکوتووە ...
شایەد ئی ئەو قسە و بەحسانە بێت کە
بە بێدەنگی وەڵامم داوەتەوە ...
نازانم .
