باهۆز | bahoz
前往频道在 Telegram
274
订阅者
+324 小时
无数据7 天
+830 天
帖子存档
بۆ هەر کوێ ئەچم پێی خراپترم
ناسرەوێ دڵەی پڕ لە ئاگرم
نە لە ناو گوڵزار
نە لای خزم و یار
نە لە دەشت و شار
ئۆقرە ناگرم
ئەحمەد هەردی
ژوانی یار
ئاوازی خۆشی دڵداری
ئاو هەڵدێری ژوانی یاری
مانای ژیانی چەند ڕەنگینە
جوانی کاتی زۆر شیرینە
لەنجەی یارم بەرەو کانی
ئێوارانە ڕازی جوانی
ئەپڕژێنێ بەناو دێدا
ئەم نەغمەیە کەم بە کوێدا
ئاوایە تاوی گەرمی دڵداری
ئاوایە ڕەمز و نازی
نازداری مانای ژیانی
✍ سوارە ئیلخانیزادە
