باهۆز | bahoz
前往频道在 Telegram
269
订阅者
-124 小时
-57 天
+330 天
帖子存档
قسەیەک هە ئەڵێت:
گوڵ نییەی، دڕکیش مەبە.
جا هەر ئەوە بە جۆرێکی تریش ئەیڵێن:
گوڵ نییەی، گووش مەخۆ.
ئیتر ئاوا
گەلێکم ڕۆژگاری تاڵ و شیرین ڕابوارد، ئاخۆ
مەرگ مەودا دەدا دیسان ببینم سەردەمێکی تر!
مام هێمن
-چەند دەترسم،
که دێمەوه،
هەواڵێکی تاڵت پێ بێ
چەند دەترسم،
که باوەشت پێدا دەکەم
بۆنی نامۆیەکت لێ بێ
چەند دەترسم،
که دێمەوه،
گرامەری زمانی چاو
ڕێنووسی هێمات گۆڕابێ
چەند دەترسم،
پلەی گەرمی پەنجەکانت
وەک بەجێم هێشت، وا نەمابێ
لەمەش زیاتر، چەند دەترسم،
کەسم، هاوڕێم
که دێمەوه، تۆ وەک خۆت بیت
من بگۆڕێم"
عەبدوڵڵا پەشێو
